بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌ شه‌ریفه‌کانی حزبی کۆمۆنیست

Wednesday, 03/11/2010, 12:00



به‌ریزان وه‌ك لای هه‌موان ڕونه‌ که‌ بیری کۆمۆنیستی مانای داکۆکی کردن له‌ چینی ژێر ده‌ست و هه‌ژارانه‌ و دژ به‌ هه‌موو چه‌وساندنه‌وه‌یه‌که‌ به‌ڵام جێگای داخه‌ که‌ ئیستا ئه‌م حزبه‌ که‌وتۆته‌ ژێر کۆنترۆلی بنه‌ماڵه‌ی ئال عوسمانه‌وه‌ و به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ك جێ ده‌ستی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ دیاره‌ له‌ نه‌خشاندنی سیاسه‌ته‌کانیدا و باشترین و تازه‌ترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و په‌یامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیانه‌ له‌ مه‌ڕ کۆژرانی که‌سێکی پیاو کوژی کۆنه‌ ته‌واریوو تاوانبار ئه‌وه‌ی که‌منو ده‌یان کۆمۆنیستی دیکه‌ی خستۆته‌ گومانه‌وه‌ که‌ چۆن ده‌بێت ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستی حزبێکی مارکسیست بێت و هه‌ڵه‌ی ئاوا گه‌وره‌ بکه‌ن ،ئه‌م هه‌ڵۆیسته‌یان 180 پله‌ خێله‌کیانیه‌و کولاندنه‌وه‌ی خوێنی به‌ ناهه‌ق ڕژاوی شه‌هید جه‌وهه‌ری سه‌رکرده‌و قاره‌مانی دوای ئه‌نفاله‌ که‌ به‌ هاوکاری ئه‌م کابرایه‌و بنه‌ماڵه‌ خاینه‌که‌یان له‌ سالی 1989 له‌ ئوردگای نه‌سر ده‌ست گیر کراو بۆ دوایش له‌ ئه‌منی عام له‌ سێداره‌ درا.وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا تاوانێکی گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر خۆینی به‌ ناهه‌ق ڕژاوی مامۆستا گۆرانی شێخ سه‌لامه‌ که‌ به‌ناهه‌قو به‌ ڕۆژی ڕوناك به‌ به‌رچاوی هه‌موو شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌م جه‌لاده‌ شه‌هید کرا ته‌نها له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و لاوه‌ بڕوای به‌ خه‌باتی چینایه‌تی هه‌بوو ئه‌وه‌ هه‌زاران خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان گه‌واهی ده‌ری ئه‌م ڕاستیانیه‌ .

ئه‌م به‌رزانه‌ نه‌ك هه‌ر کۆمه‌نیست نه‌بوو به‌ڵکو که‌سێکی بێ ئه‌ندازه‌ کۆنه‌په‌رستو دواکه‌وتوبوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ تاوانه‌کانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ ژماردن نایه‌ که‌ چی جێگای داخه‌ که‌ مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی ئال عوسمان چونکه‌ با خزمایه‌تی ده‌گه‌نه‌ ئه‌م تاوانباره‌ لێیان کردوینه‌ته‌ فریشته‌و به‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ ئاخو داخیان بۆ هه‌ڵکێشاوه‌ .

جا ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامه‌ نا خێڵه‌کیه‌کان و شه‌ریفه‌کانی ئه‌م حزبه‌ هه‌ڵۆێست وه‌رگرن ئیستقاله‌ بده‌ن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ مێژوو ڕه‌حم به‌ که‌س ناکات .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە