حه‌وت سانتیمه‌تر شه‌ره‌ف
Thursday, 09/11/2006, 12:00
(شه‌ره‌ف له 7 سم تێناپه‌ڕێت ئه‌ویش ناو لاقی ئافره‌ت و پیاوه)مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادی له ڕشته‌ی مرواریدا سه‌رگوزشته‌یه‌کی خۆشمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: جارێکیان ڕێبوارێک ڕێی ده‌که‌وێته لادێیه‌ک ته‌ماشا ده‌کات گه‌وره و بچووک به دار و تێڵا به‌ربوونه‌ته یه‌کتری و خۆیان خه‌ڵتانی خوێن کردووه، ده‌یه‌وێت بزانێت مه‌سه‌له چیه به‌ڵام که‌سی ده‌ست ناکه‌وێت لێی بپرسێت چونکه هه‌مووان سه‌رقاڵی جه‌نگن، ژنێک ده‌بینێت دووراو دوور سه‌یری شه‌ڕه‌که ده‌کات و لیێ ده‌چێته پێش وده‌ڵێت خانم ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر چیه؟ خانمیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت به‌خوا نازانم کاکه، ئه‌ڵێن منیان گاوه....؟!
کاتێک که سه‌یری گرفتی لادێکه ده‌که‌یت ته‌ماشا ده‌که‌یت زۆر له‌وه گه‌وره‌تره چونکه ئاغایه‌کیان هه‌یه زه‌ویه‌کانی لێ داگیرکردوون و ڕۆژانه‌ش وه‌ک سه‌پان و جوتیار ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که له بۆڵه‌بۆڵ به‌ولاوه که‌س فزه ناکات...
ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری 91 ده‌ستی پێ‌کرد و مرۆڤه پاک و شۆڕشگێڕه‌کان پێیان وابوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی نیشتیمان و خاک و پیرۆزیه‌کانی میلله‌تیان فرۆشت ڕیسوا ئه‌بن و چیتر ڕوویان نایه‌ت چاو هه‌ڵبڕن، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌بیرمان چوویه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و خۆفرۆشانه‌ش بوونه‌ته شۆڕشگێڕ، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌مان هه‌ڕه‌شه بکات له‌و کۆنه جاشانه که دووباره نه‌بنه‌وه جاش و مووچه‌ی جاشایه‌تی وه‌رنه‌گرن... کاتێک پڕوپاگه‌نده‌ی کارێکی سێکسی نێوان و کوڕێک و کچێک بڵاو ده‌بێته‌وه هه‌موو شاره‌کانی کوردستان ده‌ووروژێنێت و گه‌وره و بچووک ناو و ناونیشانی ئه‌و کوڕ و کچه له‌به‌ر ده‌که‌ن و ڕیسوایان ده‌که‌ن، هه‌میشه سزای ئه‌و دووانه‌ش به‌توندترین شێواز کۆتایی هاتووه... ته‌نانه‌ت زۆرجار وای لێهاتووه خێزانه‌کانی هه‌ردوو عاشقیش شاربه‌ده‌ر کراون...
ڕۆژانه ناوی سه‌دان خۆفرۆش و جاش و ئه‌نفالچی له‌ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کاندا بڵاو ده‌بێته‌وه که‌چی وه‌ک نه‌سیمێکی به‌یان گوزه‌ر ده‌کات و که‌س موچڕکه‌یه‌کی پیانایه‌ت... ڕۆژانه باسی ده‌یان خه‌ڵکی دز و گه‌نده‌ڵ دێته به‌رگوێمان و دیده‌مان که‌چی تۆزقاڵێک ڕقمان هه‌ڵناسێ... کابرایه‌کی ئه‌مریکی وتی شه‌ره‌ف له‌به‌شێکی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتدا له 7 سم تێناپه‌ڕێت که ئه‌ویش ناو لاقی ئافره‌ت و پیاوه، به‌ڵام شه‌ره‌ف لای ئێمه بریتیه له سنووری وڵاته‌که‌مان هێنده گه‌وره‌یه...
له ئه‌وروپا ئه‌و تیاترۆیه‌ی تازه له له‌شفرۆشی هاتووه‌ته ده‌ر ویژدانی قبوڵ ناکات جگه‌ره‌یه‌ک فڕه‌دات و جاده‌که‌ی پیس بێت ... ویژدانی ڕێگه‌ی پێنادات گڵۆپێک زیاد داگیرسێنێ و ماڵێکی دیکه تاریک بکات ... ویژدانی ڕێگه‌ی نادات گاڵته به کلتور و سنووری وڵاته‌که‌ی بکه‌ی ... لای ئێمه خۆی به هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی شه‌ره‌ف ده‌زانێت که‌چی خانووه‌که‌ی 2م ته‌جاوزه و ته‌نانه‌ت له ئاوده‌سته‌که‌شیدا سپلیتی داناوه و هه‌تا پاره‌ی عامیش وه‌ستا بێت به‌کوفری ده‌زانێت له‌پاره‌ی تایبه‌تی خۆی دینارێک سه‌رف بکات .. له‌کۆڕ و کۆبونه‌وه‌کاندا داده‌نیشێت به‌ده‌یان ڕۆمانی ئه‌فسانه‌یی ده‌گێڕێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئازایه‌تیه سێکسیانه‌ی که هه‌یبووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێکی ئافره‌تی خێزانه‌که‌ی به بزه‌یه‌کیش موجامه‌له‌ی کوڕێک بکات وه‌ک گای ئیسپانیی هه‌ردوو چاوی سوور ده‌بێت ... ئێمه له ئاست شه‌ره‌فه گه‌وره‌کاندا چۆکمان داداوه که ئه‌وانیش شه‌ره‌فی خاک و نیشتیمان و ئاڵا و مرۆڤایه‌تیه ... هه‌موو شه‌رفی خۆشمان بچووک کردۆته‌وه بۆ (7 سم) و هه‌تا ده‌شمرین له‌وه ده‌ترسین لێمان بکه‌وێت، هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شداین ئه‌و (7سم)ه له‌یه‌کتری زه‌وت بکه‌ین...
کاتێک خۆفرۆشێک له حه‌ره‌می په‌رله‌مان ده‌بینیت هه‌ست ناکه‌یت که چۆن بێشه‌ره‌فیت به‌رامبه‌ر کراوه...؟! کاتێک له‌دام و ده‌زگایه‌کی حکومی خۆفرۆشێک له پشت مێزی بڕیاره‌وه ده‌بینیت هه‌ست ناکه‌یت چۆن شه‌ره‌فت هه‌تک کراوه...؟! کاتێک چه‌کی به‌ناو پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بینیت له‌سه‌ر شانی خۆفرۆشێک هه‌ست ناکه‌یت ئه‌وه ئه‌ندامێکی نێرینه‌ی له‌سه‌ر شانه و تازه له (7سم)ه‌که‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ی ده‌رهێناوه...؟! کاتێک باڵه‌خانه و کۆمپانیا و پرۆژه‌ی به‌تاڵان بونیادنراو ده‌بینی هه‌ست ناکه‌یت ئه‌وانه پاره‌ی گه‌وادییه حه‌په‌لوشی ده‌که‌ن و قه‌حپه‌کانیش ئێمه‌ین...؟! سیاسییه‌کان و مامۆستا ئاینیه‌کان و زاناکان و بیرمه‌نده‌کان به هه‌زاران جار باسی فه‌لسه‌فه‌ی لێبووردن و دووباره فرسه‌ت پێدان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی چه‌ندین جار پێنج سه‌د هه‌زار کیلۆمه‌تر دووجایان هه‌تک کردووه که ئه‌ویش سنووری کوردستانه به‌ڵام له‌ئاست هه‌تک کردنی (7سم)دا بێ ده‌نگنین و پاڵپشتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ن...
مێژوو چیڕۆکی ده‌یان پیاو و ئافره‌تمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که له ڕابردوودا هه‌ڵه‌ی سێکسیان هه‌بووه که‌چی له‌ئاینده‌دا بوونه‌ته مرۆڤێکی مه‌زن و ڕابه‌ر، به‌ڵام من هه‌رگیز گوێم له چیڕۆکی جاش و خۆفرۆشه‌کانی ڕابردوو نه‌بووه، بووبنه پیاوی مه‌زن... ئه‌م هه‌موو فشاره‌ی له‌سه‌ر مێینه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به گشتی و کورد به‌تایبه‌تی هه‌یه به‌داخه‌وه ئافره‌تیش تێیدا به‌شداره .... ... زۆرینه‌ی دایکه‌کان فه‌خر به کوڕه‌کانیانه‌وه ده‌که‌ن کاتێک ده‌بینن له کۆڵان سه‌ره‌تاتکێ ده‌کات و به مۆبایل له‌گه‌ڵ کچان ده‌دوێ، که‌چی له هه‌مان ساتدا سه‌رکۆنه‌ی هه‌ر پێکه‌نینێکی کچه‌کانیان ده‌که‌ن، که‌واته ئێمه به‌زۆر به‌شێک له‌کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ینه گورگ و به‌زۆر به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش ده‌که‌ینه مه‌ڕ و پێشیان ده‌ڵێن گورگ ئازاده مه‌ڕ بخوات، به‌ڵام مه‌ڕ هه‌رگیز بۆی نییه ته‌سلیم بێت و بخورێت. هه‌ندێک خه‌ڵکی نه‌زان پێیان وایه وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆیه هۆکاره‌کانی سێکسمان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ن تا ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وانه‌ن ئه‌و (7سم)ه بیدۆڕێنین ...؟! من ده‌ڵێم ئه‌وانه بۆیه بۆمان ده‌نێرن تاوه‌کو ئێمه نه‌توانین له غه‌یری ئه‌و (7سم)ه بیر له‌هیچی تر بکه‌ینه‌وه... ئێمه هه‌میشه کۆیله‌ی ئه‌و (7س)ه‌ین، چونکه کاتێک مه‌حرومین لێی هه‌موو بیر و ئه‌ندێشه‌مان له‌لایه‌تی تاپێی بگه‌ین ... کاتێک پێی ده‌گه‌ین هه‌موو بیر و ئه‌ندێشه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه که چۆن پارێزگاری لێ بکه‌ین... ده‌پێم بڵێن تۆ بڵێی ئێمه به‌نده‌ی 7سم نه‌بین ...؟!
ده‌بێ سه‌رله‌نوێ بنه‌ماکانی شه‌ره‌ف داڕێژینه‌وه، ده‌بێ وه‌ک دارا دوو داری دی خۆمان فێر بکه‌ین که شه‌ره‌ف زۆر گه‌وره‌یه و گه‌وره‌تره له 7سم چونکه کاتێک مرۆڤ به گه‌وره‌یی شه‌ره‌فی بینی ده‌توانێت (7سم)ه‌که‌ی تێدا جێگا بکاته‌وه به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی (7سم)ه‌وه له‌شه‌ره‌ف بڕوانیت بێگومان به‌س (7سم) ده‌بینین... که منداڵ بووین له پشووی نێوان وانه‌کاندا باسی سێکسمان ده‌کرد و وێنه‌ی سێکسیمان پیشانی یه‌کتری ده‌دا که‌چی بۆ ته‌نها جارێکیش مامۆستا باسی ئه‌م دیارده‌یه‌ی بۆ نه‌کردین ... له‌قوژبنی مزگه‌وته‌کاندا به‌ده‌یان جار باسی عه‌مر و زه‌ید و ته‌لحه‌یان بۆ ده‌کردین که‌چی کاتێک پرسیارێک یان جووڵه‌یه‌کی سێکسی به‌مێشک و له‌شماندا هاتبێت تاکه وه‌ڵام سه‌رکۆنه کردن و باسی دۆزه‌خ بووه ... ئای له‌و ڕۆژانه‌ش که کچان و کوڕان هه‌ست به باڵقبوونی خۆیان ده‌که‌ن له گه‌ڵیشیدا هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی ده‌که‌ن، کاتێک ده‌بینێ که‌س هیچی بۆ باس ناکات و به‌سه‌یری لێی ڕاده‌مێنن... له ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا به‌ده‌یان جار لاق و مه‌مک و ماچمان پێشان ده‌ده‌ن و بۆ ته‌نها جارێکیش به‌رنامه‌یه‌کی ڕۆشنبیری سێکسیمان بۆ باس ناکه‌ن...
سیاسییه‌کان و مرۆڤه ناوداره‌کانمان بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیان ده‌نووسنه‌وه و تیایدا وه‌سفێکی ده‌قیقی سه‌روسیمای خۆیان و هه‌موو گیانله‌به‌ر و بێ گیانێکیش ده‌که‌ن که‌چی به‌ڕاگوزه‌ریش باسی ئه‌زموونی ژیانی سێکسی خۆیان ناکه‌ن، تاوه‌کو میلله‌تیش له ئه‌زموونیان شتێک فێر بێت... پزیشکه‌کان هێنده باسی سکچوون و ڕشانه‌وه‌یان کردووه، خۆشیان بێرزا بوون به‌ڵام بۆ جارێکیش نایه‌ن باسی ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشیه بکه‌ن که به‌هۆی نه‌بوونی ڕۆشنبیریی سێکسیه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه... ئه‌رکی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه که پشکنینی پزیشکی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه ئه‌نجام بدات که سه‌ردانی وڵات ده‌که‌ن له سنوور و فڕۆکه‌خانه‌کانه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌سه‌ردانێکی کورتیش چووبنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌وه‌کا له‌گه‌ڵ خۆیان کۆمه‌ڵێک ڤایرۆسی ئایدزیان هێنابێته‌وه، به‌ڵام پێویسته له‌م پشکنینانه مرۆڤه گه‌وره‌کان و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نه‌به‌خشرێن، چونکه ئه‌وانیش له‌وانه‌یه و بگره زیاتریش ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی زایه‌ندی (سێکسی) هه‌یه... هه‌روه‌ها ئه‌رکی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانه که ناسنامه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه بکه‌ن له‌کاتێکدا ده‌ستگیر ده‌کرێن به ئه‌نجامدانی کاری سێکسی دوور له ژیانی هاوسه‌رێتی و پابه‌ندیان بکات به‌وه‌ی مانگانه پشکنین ئه‌نجام بده‌ن، تا دڵنیا بن له‌وه‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشی سێکسی نین.
ئه‌وه‌نده ماوه بڵێم ئێمه‌ش نابێت له ئاست گرفته سێکسیه‌کاندا وه‌ک وشترمرخ سه‌رمان بخه‌ینه ناخی زه‌مین و وابزانین که‌س نامانبینێ، به‌ڵکو باشتر وایه به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه و بێ په‌رده گرفته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدی باس بکه‌ین و یه‌کتر تێبگه‌یه‌نین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست