بۆ جەمیل هەورامی ، پێشگەندەڵ نەك پێشمەرگە*
Tuesday, 23/02/2010, 12:00
جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانیش هاتەگۆ، كاك جەمیلی بەناو پێشمەرگەی كۆنی یەكێتی، دەیەوێت بێحورمەتی و فەسادەتی كۆمەڵێك چەتەو مافیای دەزگای دژە تیرۆر كە لەم شەوانەی پێش هەڵبژاردن و لەگەرمەی هەڵمەتەكاندا 17و18/2/2010 تەقەیان لە گۆرانخوازان كردو پەلاماری خەڵكیانداو بریندارانیان لە خەستەخانەش ئیهانەكرد، بپێچێت بە خەبات و ناوی پێشمەرگەوەو باری لاربووی یەكێتی بەم سیناریۆ لاوازانە هەستێننەوە، ئەو سوكایەتیەی كە كۆمەڵێك مافیاو پیاوەكانی لاهوری شێخ جەنگی برازای تاڵەبانی ئەنجامیاندا بەرانبەر بە خەڵًكی مەدەنی و بێچەكی سەرشەقام، كاك جەمیل دەخوازێت بیخاتە سەر ناوی پیرۆزی پێشمەرگەو بڵێ ئەوانە پێشمەرگەن و واجبیانە ئەوكارەیان كردووە، بەڵام هەرگیز ئەو پەلامارە چەتەگەرە ناچێتە ناو ئەو فەرهەنگە جوانەی پێشمەرگە لە رابردوودا، گرنگە كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و هەندێ پێشمەرگەو بەرپرسی كۆن بە هەوانتە بەیاننامەو لێدوانی نەشیاو بڵاونەكەنەوە بەرانبەر بەوكەسانەی كە كاری ئەو چەتانەیان بە میلیشیاگەر ناوبردووە، مرۆڤ واباشە بیر بكاتەوە لە كرداری خۆی و لەو لێدوانەی كە بەخشی ئەكات بۆ خەڵكی.
میلیشیاگەرو چەتەگەرو مافیا جۆرێكی تازەیە لە بیركردنەوەیەكی خێڵەكیانەی بەرژەوەندپەرستانەی گروپێكی دۆراو كە لە شارو لەبەردەم سندوقەكانی دەنگداندا لە 25/7/2009 دا بەچۆكداهاتن و دەیانەوێت بە زمانی توندوتیژی و میلیشیاگەری و تۆمەت بەخشینەوە هەیبەت و ئابڕوی خۆیان بگەرێننەوە، كە هەرگیز ناگەرێتەوە، ئەو هەڵمەتەی كە هەنووكە بەرپایان كردووە بەرانبەر بە پەرلەمانتارێكی گۆران " عەدنان عوسمان" ئەیانەوێت حەسانەی پەرلەمانی لێبستێننەوە، هیچ نییە جگە لە نانەوەی پەشێوی و سەرلێشێواندن و چەواشەكاریی رای گشتی بەرانبەر بە رەوتی ئۆپۆزسیۆن و هەیبەتی گۆرانخوازان، ئەگەرنا گۆرانخوازان و پەرلەمانتارانی گۆران كار بۆ ئەوە ئەكەن پیرۆزی بۆ سومبولیەتی ناوی پێشمەرگە بگەرێتەوەو سووكایەتی بە سەروەری پێشمەرگەوە نەكرێت، كە چەندین ساڵە پارتی و یەكێتی بێحورمەتی و جاشایەتی دەیان ووڵاتیان پێكردن و هەزاران شەری لابەلایان پێكردن و كردنیان بە سووتەمەنی بۆ بەرژەوەندی و پۆست و غەریزە شەهوانیەكانی خۆیان، هەورامیەكی فێڵبازی خۆبەیەكێتی زان و پیاوی رژێمی حەفتاكان و سەرەتای هەشتاكانی سەردەمی بەعس، كە لە هەڵەبجەو هەورامان چاكی دەناسن كە ئەم هەورامییە چەند بەرژەوەندی پەرستەو پێش پیاوانی رژێمی ئەوكات ئەكەوت وەك سوورەی بەرلەشكر بۆ تەجنیدكردن و جەیشی شەعبی ئەوكات و موخلیسی بۆ میریی، چ خێرە وا ئێستا دەیەوێت لەسەر بێڕێزیكردن بەناوی پێشمەرگەوە كە بێڕێزیش نەكراوە، بەو شێوە هۆڤی وگێلییە بێتە وەڵام و بڵێت: "پێشمەرگە ناوێكە سنبولی مقاومەت و خەبات و تێكۆشانە، هەروەها پارێزەری دەستكەوتەكانمانە" بەڵام پێمان ناڵێت ئەی دژە تیرۆرو چەكدارانی چەتە كاریان چییە؟ ئەوانیش پێشمەرگەن؟ یان سومبولی دزی و تاڵانی و فەسادەت و پارێزەری بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانین، جەمیل هەورامی كە تاڵەبانی شەڕەسەگ نەما پێی نەكات و خیانەت دوای خیانەتی پێدەكرد تا سوكی كردوو پیر بوو، كە پیر بوو دواتر تەجمیدی كردو خستیەوە ماڵ، بەهەوڵی برادەران دواتر ئەم پێشمەرگە پارتیزانە بە بڕیارێكی تاڵەبانی كرایە بەرپرسی باخچەكانی شاری سلێمانی لە ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، لەسەردەمی شارەوانیەكەی حاكم قادر، بۆ ئەوەی تەسەروفی ناشەرعی و دزی بە ئەرازیی باخچەو سەوزاییەكانی سلێمانیەوە نەكرێت كە بەرپرسان هەموویان دزی و تاپۆكرد بۆ خۆیان، كەچی یەكەم كاری جەمیل هەورامی تاپۆكردنی زیاتر لە 10 دۆنم زەوی و باخ بوو بۆ خۆی لە چەمی قلیاسان و داگیركردنی ئەو زەویە گەشتیاریانە بۆ خۆی و دەتوانن بچن بیبینن كە چ خانوو باخ و مەشتەلێكی كردووە بەناوی خۆیەوە، كە ئەم كارەشی رووی لە كزی كردو گزی و فزیەكانی ئاشكرابوو بۆ شارەوانی و خەڵك، هەستا بە دروستكردنی ناوەندی روناكبیری هەورامان و ساڵانە بەناوی سازكردنی ڤیستیڤاڵی هەورامانەوە سەدان ملیۆن دیناری لوش ئەدا، پاشان سەفەری بۆ خۆی رێك ئەخست بۆ ئەوروپا بەناوی رێكخستەوەی هەیكەلی تەنزیمی پێشمەرگە دابراوەكانی ئەوروپاو خوادەزانێ بۆ ئەو سەفەرانەش چەند بودجەی لە حیزب وەردەگرت و ئەخوارد،
پێشمەرگەیەكی كۆن كە نیشتەجێی ئەوروپایەو داستانی حەمك و ژاڵەو قەیوان ماوەت و بەری قەرەداخی بینیوەو بەراستی قارەمانی گومناوەو من ئەیناسم پار پێی ووتم: جەمیل هەورامی هاتووە بۆ سویدو بەنامەیەكدا كە بۆی رەوانە كردبووم دەیەوێت من ببینێت، منیش وەڵامێكم بۆ نارد كاكە جەمیل سڵاو: من پێشمەرگەم و باوەرم بەو رێكخراوەی تۆ نیە بۆ پارە پەیداكردن، نە گۆرانیبێژی هەورامانم بۆ ڤیستیڤاڵ داوەتمكەیت نە بازرگانی ئەرزەو باخیشم ئەرزەم لێبكریت، نە ئەوكەسەشم بەو تۆزە دۆلارەی مشتت فریوم بدەیت و من پێشمەرگەم و تۆش پێشگەندەڵ و ئاوا وەڵامم دایەوە و ئیتر دەنگی نەما..! ئایا بە بڕوای ئێوە ئەم پیاوە هەورامیە كە ئێستا داكۆكی لە پێشمەرگە ئەكات و داوای یاسایی لەسەر ئەو پەرلەمانتارەی گۆران تۆماردەكات، پێشمەرگەیە یان پێشگەندەڵ؟ ئایا خۆی شایانی داوای یاسایی نییە لەسەری لەبەرانبەر ئەو گەندەڵیانەدا، بەراست كێ تەجرەبەی كوردستانی شێواند، گۆرانخوازان یان گەندەڵچیانی وەك جەمیل هەورامی؟
بەراستی رابردووی ئەم جەمیله پڕیەتی لە گەندەڵی و كەساسی و سەركزیی و رۆژێك لە رۆژان دەستكەوتێكی بۆ كورد نەبووە كە جێگای شانازی ئەو بێت، كەسێك ئەوە ژیان و رابردووی بێت و ئاوا وەزیفە حكومیەكەی بۆ خۆی بەكاربهێنێت و دەیان دۆنم زەوی لوش بدات ئەبێت یەكێتی تازە چۆن هەستێتەوە سەرپێی خۆی....
*ووتەی پێشمەرگەیەكی كۆنە بۆ جەمیل هەورامی [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست