مەلا بەختیار بۆچی توشی هیستریا بووە؟
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
گۆران لە 25/7 گورزی كەمەرشكێنی خۆی لەمەلاو هەڤاڵانی وەشاند كە بارستاییەكەی لە ملیۆنان تەن تەماتە زیاتربوو.... كاكەلاوە
لەهەڵوێستی ئەمرۆِی سایتی چاودێردا مەلا بەختیار ووتارێكی هەزیلی نوسیوە بەناوی " رەفتار لە ململانێی سیاسیدا"و خۆی لێ بۆتە فریشتەی قەڵەم و وشە گوایە پاشەڵەكەی زۆرپاكە و لە ژیانیدا ووشەیەكی زبری بە كەس نەوتووە وەك جنێو.......... راستی نەمویست شتێ لەبارەیەوە بنوسم بەڵام ناحەقیەكی زۆری تیابوو لەسەر گۆران و ئەو گەنجەی كە تەماتەكەی تێگرت و مەلای كرد بە فلیم و مانشێتی دەیان رۆژنامەی پڕفرۆشی وەكو ئاوێنە و كوردستان پۆست، كە بە چەقۆكێش ناوی گەنجەكەی بردووە كە ئەمە بۆخۆی تازەترین جنێوی مەلا بەختیارە بەو گەنجە، كەمەلا هەر لەم ووتارەیدا پاكانە بۆخۆی ئەكات كە لە تەمەنی خۆیدا جنێوێكی بەكەس نەداوە، ئەی چەقۆكێش جنێو نیە كاك مەلا بەختیار لەكاتێكدا ئەگەر واش بێت خۆ تۆمەتەكەی بەسەردا ساغ نەبۆتەوە، ئەم قسەیە نوكتەش بێت كەس بۆی پێناكەنێت خۆی نەبێت........................
خۆشە پیاو تۆزێ حورمەت لە خۆی بگرێت و ئەوەندە رووقایم نەبێت كە ئاوا بەو شێوەیە باس لە خەباتی چل ساڵەی خۆی بكات كە بەباوەڕی ئێمە سووكترین و رسواترین 40 ساڵە لە مێژوودا كە زۆرترین تاوان و بەدرەفتاری و درۆو بوهتان و سەركزی و ریسوابوونی لەخۆگرتبێ !! هەمووكەس باسی رەفتار جوانی و جواننوسی و ستاتیكای نوسین بكات با مەلابەختیار ساكیت و بێدەنگ بێت و نەیكات لەبەر ئەوەی موزەكەراتەكەی پڕپڕە لە جنێوو بەدرەفتاریی و بە مسقاڵیش رەفتارێك نابینیتەوە كە شەهامەتتر بێت لە وەشاندنی تەماتەی كوڕە گەنجێك كە مەلا بەختیار بە چەقۆ وەشێنی ناوئەبات و بە فیتی خۆی هەركە هاتەوە كوردستان دۆسیەیەكی خێرا لە دادگای سلێمانی بۆ دروستكرد لای حاكم سیروانی ئەڵقەلەگوێ كە گوایە ئەو گەنجە ساڵی ئەوەندە () چەقۆی لە فڵان كەس () وەشاندووە كە سەرجەم رووداوەكە وەهمی و خەیاڵپڵاوی حاكم سیروانی نۆكەرو مەلا بەختیارە؟!! هەموو ئەمانەش بۆ لێدانە لە شكۆی گۆران و بزوتنەوە جەماوەریەكەی كە مەلاو مەكتەبەكەی مەلاو یەكێتیەكەی هێناوە بە چۆكاو پاشوویان پێداخزاندون، ووتمان كەس باسی رەفتار ناشیرینی و جنێو نەكات چونكە هەردوێنێ بوو كەمەلا بە مەسعود بارزانی و پارتیەكانی ئەوت مەسعودی گەورەجاش و بە نێچیری ئەوت نێرەموك و پارتیەكان بە قوروچی تورك و نۆكەرانی كەرەج و ساواكی ناو ئەبرد، ئەی هەر مەلا بەختیار نەبوو لە دوای ئاڵای شۆرش ووتی قەحبەم بچمەوە ناو جەلالیەكان و چوشەوە؟ ئەی چی نەكرد بە كۆمۆنیستەكان؟ ئەی بە ئیسلامیەكان؟ ژیانی ئەم كابرایە پڕە لە رەفتاری ناشایستەو ناجۆرو نەكردە چ بەدەم و چ بە دڵ و چ بە تەسفیەی جەسەدی و رۆژێك لە رۆژانیش دیموكراسخواز نەبووە لەوەتەی هەیە بەڵام دەمی پڕە لە دیموكراتی و مۆدێرنەو رێنیسانس و بۆرژواو باوەری پێشیان نیە، ئیتر هەڵوێستی رەفتارجوانی چیمان پێئەفرۆشێ تەنها لەبەر ئەوەی كە تەماتەیەكی گەنیویان كێشاوە بە دەموچاویدا، بامەلابەختیار گۆران بە تەماتەیەك تۆمەتبار نەكات لەلایەن گەنجێكی توڕەی كوردی لانەوازی ئەوروپاوە و دونیا تێبگەیەنێ كە ئەوە ئیشی گۆرانە، تەنها ئەڵێین گۆران لە 25/7 گورزی گورچكبڕ و كەمەرشكێنی خۆی لەمەلاو هەڤاڵانی وەشاند كە بارستاییەكەی لە ملیۆنان تەن تەماتە زیاتربوو دونیاش شاهیدن بۆ ئەو حالەتە، وابزانم تەماتە پێویست ناكا بۆ ناوچاوی مەلا ئەگەر عومر باقی بێ و دیموكراسیەتی بێ تەزویر بەردەوام بێ، ئینشائەڵڵا تەماتە قورسەكە ئەبینێ و بەرێوەیە، ئەگەر مەلا لەبیری چووە ئەو گورزەی 25/7 ی سلێمانی با چاوەروانی گورزەكەی 7/3/2010 بێ و پێویستیش ناكات ئەو رەفتار پیشانی خەڵك بدات چونكە خەڵك رەفتاری ئەو لە خانەقینەوە باش ئەناسن كە ئەوكات ناوی حیكمەتی حەمە ئاشەوان بوو.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست