بابەتی "دەزگای سیخوری ئیتلاعات خوی رێك ئەخاتەوە"
Thursday, 31/01/2013, 12:00
سەبارەت بەو بابەتە هەستیارەی "كوردستان پۆست" كە نوسەرەكەی "داستان حسن"ە، زۆر لە جێگای خۆی بوو، لە راستیدا زانیاریەكان گرنگی خۆی هەیە، منیش ئیزافەیەكی بۆ ئەكەم تا دەوڵەمەندتر بێت و دەسەڵاتی نوستوی هەرێم بزانێت چۆن ئەو دەزگا موخابەراتیە شۆڤێنی و دژە كوردانە تەراتێن دەكەن لە كوردستان، ئەو بابەتەی من ئەوەیە ماوەیەكە كونسوڵخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران خەریكی ئەوەن كە كاروبارە سیخوریەكانی خۆیان لە كونسوڵخانەوە بەرنە ماڵەكانەوە، بەناوی تیجارەت و كاری كۆمپانیاكان و وەرگێرانەوە، پارەیان ئەدەنێ بە بێ بەرانبەر یان بە رانبەر بە كارێكی سوك و ئاسان... ئێستا كونسوڵخانەكانی كۆماری ئیسلامی لە سلێمانی و هەولێر كارمەندە كوردەكانی خۆیان ناردۆتەوە بۆ ماڵ و موچەشیان ئەداتێ و پێیان وتوون ئێوە لە ماڵەوە كارمان بۆ بكەن و دەواممان لە ئێوە ناوێت تەنها بە ئیمەیل ئاگادارمان بكەنەوە چی لەسەر كۆماری ئیسلامی ئەوترێ و ئەنوسرێ پێمان بڵێن، ئەمەش جۆرێكە لە سیخوڕی مەدەنی و شاراوە، هەوڵێكە بۆ ئەوەی كورد بكەن بە موعتەمید و باوەرپێكراو، بەتایبەتی زمانزان و شەهادەدارەكان و فارسیزانەكان كەوتونەتە ئەم گۆماوە قوراویەوە، بەنیازن كارمەندی موعتەمیدی كوردو موتەرجیم و مامۆستاو شارەزا كوردەكان والێ بكەن بیانكەن بە چاودێر، چاودێریش واتە سیخوری سادە، ووردە ووردە سەرگەرمیان ئەكەن و رایان دەهێنن تاوەكو زانیاری كۆ بكەنەوە لەسەر دەزگاو فەرمانگەكانی هەرێم و رۆژنامەو بڵاوكراوەكان، لە كۆیەو بازیان و سلێمانی و هەڵەبجە ئەمكارەیان ئەنجام داوە بۆ ئاگاداری هەموو لایەك، ئەم كارەش لە كاری موخابەراتی ئینگلیز دەچێت زیاتر، كە ئاوا خەڵك كەسب ئەكەن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان.
"
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=80f542a1 "
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست