کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن لە سلێمانی چاودێری وەزعەكەیە؟

Friday, 13/03/2009, 12:00


ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئەوەی پێ گۆتم كە خەریكی كۆكردنەوەی ناوی ئەو رۆژنامەنوسانەیە كە لای ئەوان ئەندامی كاران و هەمان كات حیزبی و سەرۆك حیزب و ئاسایش و مولازم و نەقیب و پاراستن و زانیارین و بە فێڵ بوونەتە رۆژنامەنوس وەك دژوار فەیەق و م.عەبدوڵاو فارس نەورۆڵی پاراستنی لقی 4 و هیمن هەورامی و وەستا حەسەن و سالارعەزیزو كەریم سنجاری و سەرباز هەورامی و حەمەی حاجی مەحمود و دەیان ئاسایش و پیاوكوژی دیكە كە ئەم ناوەندەشیان بۆگەن و تاپۆكردووە كە هەندێكیان بە ناوی ترەوە ئەندامن و اویان گۆریوە وەك وەستا حەسەن، لە راستیدا ناوەكانی ئامادەكردووە بۆ بڵاوكردنەوە بەڵام زۆر ترسی ئەوەی هەیە بیدات بە من و بڵاوی بكەمەوە چونكە پێشتر ئەم تێبینیەی بینی بوو لە كوردستان پۆست، پاراستنیش هەرەشەیان لە نەقیبی سەندیكا كردبوو ئاگاداریان كردوونەتەوە لە كارێكی وەها، بۆیە تا ئێستا كارەكە وەك خۆی ماوەتەوەو راگیراوە،

بەڵام پێم باش بوو كوردستانپۆستی بەرێز بەدواداچوونی زیاتری بكردایە لەسەر هەواڵە ووتارەكەی خۆی لەسەر هێمن هەورامی كە كاتی خۆی نوسی كە بە هاوكاری پاراستن هاتۆتە سلێمانی بۆ چاودێری رۆژنامەنوسان و بارەگایان كردۆتەوەو هێمن و چەند كەسایەتیەكی دیكەی سیخوڕ و نهێنی لە سولێمانی سەرپەرشتی ئەكەن بۆ چاودێری رۆژنامەنووس و روناكبیرانی سلێمانی ئەو كات و لە ئێستاشدا بۆ وەزعی یەكێتی و باڵەكان، بەتایبەتی پارتی، باڵی نەوشیروان مستەفا بە مەترسیەكی حەیاتی خۆی ئەزانێ و نایەوێت موساوەمەتی لەسەر بكاتن،
بەپێی هەواڵێكی نوێ ئێستا ئەو هێمن هەورامیە سەرپەرشتی ناوچەكانی سلێمانی ئەكات و خەریكی سیخوڕدانانە بەسەر ململانێ و كێشەكانی كە لە سلێمانیدا هەن و دەستنیشانكردنی نوسەرە چالاك و رۆژنامەنوسەكان بەتایبەتی تایپەكانی " هاوڵاتی و ئاوێنەو كوردستانپۆست و لڤین و رێگا" كە بوێرانە كە چالاكیەكانیان توند كردۆتەوە دژی بنەماڵەی بارزانی، تا بزانن چی ئەكەن و سەربەكێن و چۆن كار ئەكەن، رەنگە بیانەوێت ناوەندێكی چالاك لە سلێمانی بكەنەوە تا لە نزیكەوە ئاگاداربن، بۆ ئەو مەبەستە هاوكاری چەندین گەنە نوسەرو قەڵەمفرۆشی ناو یەكێتی و یەكگرتوو كۆمەڵ و ئیسلامە سۆفیەكانیشیان كردووە بەتایبەتی جەماعەتی شێخ موحسینی موفتی و براكانی لە سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ئەم ئەركە.
كاتی خۆی من هەندێ زانیاریم دا بە خوێنەر لەم سایتە بەرێزەوە لەسەر ئەو چلاكیانەو كەسێتی هێمن، بەهیوام دووبارەی بكەمەوە تا لایەنە پەیوەندیدارەكان باشتر بكەونە خۆیان، چونكە هێمن كە لە لیژنەی ناوچەی پارتی هەڵەبجە ئەوەندە زەعیف و لاواز بوو نەی ئەتوانی مونافەسەی ساڵح و ئەكبەرو حەمەتەقی و ئەحمەدی بەڵخەیی و فازیل بەشارەتی بكات ئێستا چۆن ئەتوانێ رووبەرووی قەڵەمە جددیەكانی سلێمانی وەك بەختیار عەلی و رێبین و ئاراس فەتاح و كەسایەتیەكانی وەك نەوشیروان و باڵی ریفۆرم و گردەكەی ووشەو دەیان كەناڵی باڵابەرزو موقەدەس بوەستێ؟ ئێستا ئەم هەورامیە لە باوەشی خراپترین و ترسناكترین دەزگای تۆقێنەری بكوژی سۆران مامە حەمەدایەو كوشتنەكەشی لە ئەستۆی ئەواندایە بۆ هەتا هەتایە،ئەو پارتی بوو لە هەولێرو پارتیەكی ئاوارەبووی نەداربوو، ئائەم بیچمە بە چ روویەكەوە دێتە سلێمانی و هەرەشە ئەكات لە پایتەختی روناكبیری، بەڵام رووی یەكێتی نیشتیمانی و ئاسایشەكەی رەش بێت كە رێگا ئەدەن ئەمانە بارەگا بكەنەوە بۆ گیانی رۆژنامەنوسە ئەهلیەكان، ئەو یەكێتیەی كە بانگەشەی سۆسیالدیموكرات و ئازادی قەڵەم ئەكات... كە ئێستاكێ لە سولێمانی ئەمانە چاودێری وەزعی یەكێتین و خەڵك بۆ ئەو مەبەستە كۆ ئەكەنەوەو پارەیان پێئەدەن بۆ زانیاری وەرگرتن و دروستكردنی لیستی رەش و خانەی سووری دژ بە بنەماڵە..
هێمن ئەحمەد پێشتریش لە چالاكیە خوێندكاریەكان و سەردەمی شەری ناوخۆ ببویە كۆمۆنیست لە زانكۆی سلێمانی و ئەسڵەن باوەری بە بنەماڵەی بارزانی و پارتی و خوداش نەمابوو" ئێمەی قوتابیانی زانكۆ شاهدی ئەم راستیەین" پاشان هەفتەگیەكیان بە ناڤی جەماوەر وەك رۆژنامەیەكی ئەهلی و بەناو ئازاد لەبەرانبەر هاووڵاتی دەركرد و بوویە جێگری سەرنوسەرو ئەگەرچی هەر بە گومان بوو لای خەڵكی كە كار بۆ كێ ئەكات و كێ یارمەتی ئەدات بە پارەو خەبەری گەرم و پۆلیسی و موخابەراتی، پاش 9ی نیسانیش لە دوای عەمەلیەی ئازادی عیراق بە قودرەتی پاراستن بویە موتەرجیم لای هاری شووتی بەرپرسی CPA دەسەڵاتی كاتی هاوپەیمانان لە كوردستان، ئەوەبوو هاری شووت چووە لای نێچیرو CPA هەڵوەشایەوەو ئەم رۆژنامەنووسەش بوویە نێچیری پاراستن و ئێستا لە مەكتەب سەرۆكی پارتیەو ماوەیەكە بێدەنگەو لەگەڵ مەسرور بارزانی كوڕە مەرغوبەكەی بارزانی خەریكی كاری سیخوڕگەریەو تێكەڵی بنەماڵەبووەو ئەوەی پەیامی رۆژنامەنووسی بێت لای ئەم هێمنە نیە، ئایا سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئاگای لەم كەین و بەینانەی هێمنی ئەندامیان هەیە؟ ئایا سەحافەی كوردی رێگە ئەدات ئەندامێكی خۆی واز لە پیشەكەی بهێنێ و بێتە سیخوڕو دژی سەرەتاترین مەبادیئەكانی رۆژنامە بوەستێ؟ وەك چۆن وەستا حەسەنی بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانیش ئێستا ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانەو دەیان پیاوكوژو جەللادو ئاسایش و سیخوری دیكەش ئەندامن لەو سەندیكایەداو سەندیكاش بێ جوابە؟ بەڵام رەنگە هێمن بێئاگابێت لە فێڵەكانی پارتی كە دەیان كەسی وەكو ئەویان كردۆتە سوتەمەنی بنەماڵەكەیان و ئەسڵەن سوكترین بونەوەر لای ئەوان هەورامیە ئینجا سۆڕانی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە