کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ ئاوات حەسەن و سوپاس بۆ ئیمەیلەكانم

Tuesday, 10/03/2009, 12:00


کوردستانپۆست : به‌رێز کاکه‌لاوه‌ جه‌ند جارێکه‌ ئه‌م نووسینه‌ ده‌نێریت تا بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌ ، ئیمه‌ وا بلاومان کرده‌وه‌‌ ئه‌گه‌ر  به‌رێز کاک ئاوات حه‌سه‌ن ده‌یه‌ویت وه‌ڵام بداته‌وه‌ تا راستییه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا بیت ، ئێمه‌ به‌ خۆشحالییه‌وه‌ بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌..
بەرێوەبەری رۆشنبیریی سلێمانی لەسەر ئەو دوو بابەتەی كە وەك بەڵگەنامەی بەعسیبوونی بەرێزی نوسیمان كە شیعری بۆ سەددام و بەعس و داستانەكانیان ووتووە، وەڵامی داینەوەو بە كەسێكی بێ ویژدان و نەخۆش و كینە لەدڵ ناوی بردوین و وەك ئازادی رادەربڕین كوردستانپۆستیش بۆی بڵاوكردەوە كە مافی خۆیەتی، بەڵام بەداخەوە كوردستان پۆست كە لە ئیتیكی سایتەكە نەدەوەشایەوە هەستا بە لابردنی هەردوو بابەتەكەی ئێمە لە سایتەكەداو تەنانەت لە ئەرشیفی نوسەریشدا لایبرد كە من داوای روونكردنەوەم كردووە بۆ ئەم مەبەستە، كەچی وەڵامەكەی ئاوات هێشتا لەسایتەكەدایە؟ من دۆستی ئەو سایتەم و دەمێكیشە ئەنوسم تیایداو باش نەبوو كوردستان پۆست بەو شێوەیە مامەڵە بكات لەبەر من نا بەڵكو لەبەر زۆری خوێنەرەكانی خۆی و ئەو هەموو ئیمەیلەی كە بۆمن هاتوەو داوای رونكردنەوە ئەكەن و زۆریش سوپاسیان ئەكەم بۆ نامەو بەڵگەكانیان.
بەهەرحاڵ من بە ئاوات حەسەن ئەمین ئەڵێم نە بێ ویژدانم و نە كینەشم لەدڵدایە بۆ هیچ كەس و لایەنێك بەڵكو بێویژدانی بریتییە لە فەزاحەت و خیانەت و تاوان دژ بە نەتەوە زوڵملێكراوە ئەنفالكراوەكەت، دژ بە ووشەو فەرهەنگی كوردی، دژ بە فكرو خەباتی راستی نیشتیمانی، ئاواتی شاعیر بەئێمە ئەڵێت "من تێناگەم ئەو تۆمەتە كەی باوی ماوە، كەی بەعسیبوون تاوان یان خیانەتە" وەڵڵا سەیرەو مایەی پێكەنینیشە ئەم قسە ساویلكانەیە، بەرێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی شەرعیەت بۆ بەعسی بوونی خۆی دێنێتەوەو لەبری ئەوەی داوای لێبوردن بكات واهی قسە ئەكات، بەڵێ كاكە ئاوات بەعسی بوون نەك تاوان و خیانەت بەڵكو تەجریدبوونەوەش بوو لە هەموو بەهایەكی ئەخلاقی و ئینسانی و خۆفرۆشی بە عروبە و بە قادسییە، بەتایبەتی بەعسی بوون لەو تایپە بەناو رۆشنبیریەی تۆدا، چونكە نمونەگەلی دەرباری وەك ئێوە نەبوونایە هەرگیز ئەو هەموو خەڵكە شۆرشگێرەمان لەسێدارە نەئەدراو گوندەكان نە ئەسوتان و ئەنفال و هەڵەبجەو سێوسێنان و گۆپتەپەو نوگرەسەلمان و گۆڕی بەكۆمەڵ سەری نەدەگرت بۆ بەعس، كە باسیش لەوە ئەكەیت كە بەعسی بوون تاوان نییە چونكە كەسمان نەدی بەو تۆمەتە دوور بخرێتەوە یان سزا بدرێت، بۆ یەكێتی و پارتی ئەمە سەیر نییە، وەك چۆن 31 ی ئابیش سەیر نەبوو، چونكی هەردوو دەسەڵاتەكە پڕپڕ بوون لە بەعسی و نۆكەرو جاش و بەسزادانی ئەو بەعسیانە جاڕی مەرگی خۆیان ئەدەن و ئەم دوو مافیایەی كوردستان وەك دوو قوتابخانەی بەعس مامەڵە لەگەڵ خەڵكیدا ئەكەن و لە ئێستادا زۆر پێویستیان پێتانە بۆ گەندەڵی و راورووت،
باسی ئەوەش ئەكەیت كە ئەو شیعرەی كە بۆ كاكە سەدامت نوسیوە بەمقەست ناوەكەی پێوە لكێنراوەو هی تۆ نیە، برالە جەریدەی هاوكاری لە ئەرشیفدا ماوەو بڕۆ سەیری بكە بەو ژمارەو بەروارەو من هیچ ناڵێم، پاشان بەتەحەدداوە ئەیڵێم وێنەكە با خەڵك بی بینێت و رای خۆی لەسەر بڵێ ئەوجا ئەو خۆڵە بكەرە چاومان... ئەوەمن هەر باسی ناوەندی وەتەن ناكەم لە ساڵی 78 و 79 لە سلێمانی كە ئاوات لەو كاتەوە ئیتیحادیەكانی بەعس بوو لەگەڵ هێرش و كارزان و ئێمە باش ئەو سەردەمەمان لەبیرەو تۆ ئەوەندە شیعرت زۆرە بۆ سەدام و بەعس مقەست هەر فریای ناكەوێت و پێویست بە ساختەكاری ناكات،
بەهیوام كوردستان پۆستی بەرێزیش ئەم وەڵامەی ئێمە وەك خۆی بڵاوبكاتەوە لەگەڵ دووبارەكردنەوەی وێنە شیعرییەكە كە لە خوارەوە دامناوەتەوەو هەروەها دانانەوەی هەردوو بابەتەكەی پێشوو لە ئەرشیفی نوسەر كاكە لاوەداو رێزم بە نەزەر ئیعتبار وەرگرن.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە