بەڕێز وەزیرى تەندروستى تكایە گەندەڵیی یەكانى تەندروستى گەرمیان چارەسەر بكە
Friday, 12/10/2012, 12:00
بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى گەرمیان تا ڕادەیەكى زۆر نوقمى گیژاوى گەندەڵى دارایی و ئیدارى بووە بەوەى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى تازە دەست بەكاربووە و مشەخۆرەكانى سەردەمى پێشوو بە هەمان شێواز دەستیان گرتووە بە سەر شوینە هەستیارەكان و بە كەیفى خۆیان كۆنترۆڵى بەشەكان دەكەن, لاى خوارەوە بەشى یەكەمى گەندەڵى یەكانى چەند مشەخۆرێك بڵاو دەكەینەوە و بەڕێز وەزیرى تەندروستى بە خۆى لێكۆڵینەوە لەو كارانە بكات بزان تا چەن ڕاست و درووستە!؟
1: جیگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان كە ناوى (رحیم عبد الله) یە كەسێكى مشەخۆر و دز و درۆزنە, بە پێى زانیارییەكان چوار پۆستى هەیە(جیگرى بەریوەبەرى گشتى , بەریوەبەرى هوبەى توند و تیژى دژ بە ئافرەتان, بەریوەبەرى گشتى تاقیگاكانى گەرمیان و لیجنەى مەرزى پەرویزخان كە تاكو ئیستا تەنها جاریك سەردانى مەرزەكەى كردووە و مانگانە بڕێكى پارەى زۆر وەكو حوێە لە داهاتى مەرزى پەروێزخان دەبات) جگە لەوەى لە چەندیت لیجنە ئەندام و سەروكى لیجنەیە.
رحیم عبدالله سەرەڕاى ئەوەى ئەو چەند پۆستەى هەیە تاكو ئێستا هیچ شوێنێك لەوانەى سەرەوە كە بەرپرسێتى بە باشى بەڕێوەى نەبردووە و بگرە بووەتە هۆى درووستبوونى نیگەرانییەكى زۆر لە لایەن كارمەندانى تەندروستى یەوە, تاكو ئێستا سەردانى یكى مەیدانى باشى نەكردووە بۆ مەرزى پەروێزخان كە مانگانە تەنها بڕە پارەكەیەكى زۆر وەردەگرێت.
2: چەندین كەس هەن لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى گەرمیان دەوام ناكەن و مانگانە تەنها بۆ مووچەكانیان دێن, لەوانە (الهام محمود) كە لە بەشى ددان دەوام دەكات و یاریدەدەرى ددانە و خوشكەكەى بە ناوى (نوال محمود) بەڕێوەبەریانە پەردەپۆشى دەوام نەكردنى بۆكردووە (ناوبراو تاكو ڕێكخستنى ئەم ڕاپۆرتە بو زیاتر لە 45 ڕۆژ دەبێت نەهاتووە بو سەركارەكەى و لە ڕێكخراوى میرسیكۆپ دەوام بۆ ۆى دەكات).
بە وتەى چەند فەرمانبەر و پزیشكێك (نوال محمود) كە پزیشكى ددانە و بەڕێوەبەرى بەشى ددانە عیادەى هەیە و سەرجەم مەوادەكانى عیادەكەى لە بەشى ددان دەبات بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پزیشك شایەتحاڵى ئەو گەندەڵییەن بۆخوتان دەتوانن لێكۆڵینەوە بكەن- بە تایبەت بانهێشتى پزیشككانى ددان بكەن ئەوكات دەزانن چۆنە)
لە لایەكى ترەوە كەسێكى تر هەیە بە ناوى (نسرین محمد فرج) لە هەمان بەش بە وتەى زۆربەى كارمەندان تاكو ئێستا تەنها بۆ ڕۆژێكیش بێت دەوامى نەكردووە بە ڕێك و پێكى و پەیوەندى نى یە بە كارى خۆیەوە و مانگانە مووچەكەشى 100% زیاتر وەردەگرێت گوایە بە حیساب ترسناكى پزیشكى دادوەرى وەردەگرێت و چەندین گەندەڵى هەیە بەوەى پێش ماوەیەك چوار برا و برازاى خۆى دامەزران لە بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى گەرمیان (دواتر بە هۆى كارى داوین پیسى یەوە لە ناو نەخۆشخانەى كەلار برازایەكى خۆی فەسڵ كرا بە بڕیارى دادوەر)- ئێستاش سى براى خۆى گولستووەتەوە بۆ مەرزى پەروێزخان بۆ ئەوەى مانگانە جگە لە مووچەى خۆیان لە داهاتى مەرزەكە بە نایاسایی ببەن.
هەر وەها فەرمانبەریكى تر بە ناوى أركان محمد رشید بە وتەى چەند فەرمانبەرێك تاكو ئێستا بە چەندەها ڕۆژ نەهاتووە بو سەر كارەكەى و كەسیش نى یە لێپێچینەوەى لە گەڵ بكات.
3: بەڕێوەبەرى مەڵبەندى خوپاراستنى كەلار كە معاون تبى یە و هیچ پەیوەندى بە ئیشەكەیەوە نى یە, تاكو ئێستا چەندین گەندەڵى لە سەرە و وەكە سەرپەرشتیارى مەرزى پەرۆێزخان خوى ناونووس كردووە و تەنها سەرپەرشتیارى ئیشەكەى ناكات جگە لە خوبەزل زان و نانەووەى شەڕ و ئاژاوە لە مەڵبەندەكە كە گەورەترین مەڵبەندى گەرمیانە بو چاودیرى تەندروستى بە گشتى هیچى خزمەت بە مەڵبەندەكە نەكردووە- دەوام كردنى خۆی بە باشى نەكردووە و فەرمانبەرەكانیش ددەدات بە شەڕ لە ناو یەكـ.
تێبینى : داهاتى مەرزى پەروێزخان دەبێت ڕێژەى هەرەزۆرى بۆ ئەوانەى بێت كە بە فیعلی ئیش دەكەن و ڕۆژانە سەردانى مەرزەكە بكەن بەڵام ئەم گەندەڵانە هاوكێشەكەیان بە پێچەوانەوە كردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست