ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کی کورت و به په‌له له‌سه‌ر ژماره (4)ی ئەو نامانەی مێژووی بزووتنەوەی شاخ دەخاتە ژێر پرسیارەوە
Saturday, 20/11/2010, 12:00
وێڕای ده‌ست خۆشانه له به‌ڕێز ڕۆژین کوردستانی که له ڕێگای کوردستان پۆستی به‌ڕێز له‌م ڕۆژانه‌دا که‌وتۆته خۆ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له دیکۆمێنته‌کانی سه‌رده‌می شاخ به‌بێ جیاوازی. مافی خه‌ڵکی کوردستانه ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی ئه‌م نامانه ببینێت و نه‌ک هه‌ر بیان خوێنێته‌وه به‌ڵکو دراسات و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیشیان له‌سه‌ر بکات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه ئه‌و پێشه‌کیه کاڵ و کرچهیه که زۆر دوور له واقیعه‌وه له پێشی دیکۆمێنته‌کان ده‌ینوسێ که له به های ماندووبونه‌که‌ی که‌م ده‌کاته‌و خوێنه‌ریش له تێڕوانینی ڕاسته‌قینه و لۆجیکیانه دوور ده‌خاته‌وه.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c178d0c1به‌ڕێزان سه‌رکرده‌کانی حزبی سۆسیالیستی کوردستان فریشته نه‌بوون له ئاسمانه‌وه نه‌هاتبوونه خوار. ئه‌وانیش کوڕی هه‌ره ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌و میلله‌ته خێر له خۆنه‌دیوه بوون، که بۆیه‌که‌م جار له مێژووی کوردایه‌تی خه‌باتی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تیان له ژێر سه‌رکردایه‌تی به‌کۆمه‌ڵ له دوای نسکۆی ١٩٧٥ ڕاگه‌یاندن. دروشی نا بۆ جه‌لالی و مه‌لای، به‌ڵێ بۆ سه‌رکردایه‌تی به‌کۆمه‌ڵ و ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سته‌ڵات به‌گوێی خه‌ڵکی کوردستان ڕاگه‌یاند. یه‌که‌م ده‌سته بوون که به‌ڕێبه‌رایه‌تی شه‌هیدی سه‌رکرده سه‌یدا سالح یوسفی ڕێبازی سۆسیال دێموکڕاتیان بۆ چه‌سپاندی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان به ڕێبازێکی گونجاو زانی. یه‌که‌م به‌یانیشیان له باره‌گای حزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران له به‌غدا به چاپ گه‌یاند. که بووه جێگای دڵخۆشی هه‌موان بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره چۆڵکراوه‌کانی دوای ئیتیفاقیه‌ی شومه‌که‌ی جه‌زائیر. زۆر به‌داخه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆیان داکوتن و بخه‌مڵێن، پێش ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی خه‌باتی نهێنی ناو شاره‌کان بدات بۆ خه‌باتی به‌رگری چه‌کداری. کۆنه جه‌لالی و تازه قیاده مۆقهتهکان لێ یان وه‌خۆ که‌وتن. ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ست نیشان کرا بۆ به کوشت دان، بێ سه‌ره‌و شوێن کردن و له سێداره‌دان به ده‌ستی برا به‌عسیه‌کانیان کردیان. له ناویاندا سکرتێری حزب شه‌هید سه‌یدا سالح یوسفی له به‌غدا، عه‌لی هه‌ژار و کاردۆ گه‌ڵاڵی له هه‌ولێر و به ده‌یان کادیری تریش له شوێنه‌کانی تر. ئه‌وانی تریان به قۆنهتهرات وه‌ر گرت له به‌غدا، تاران و ئه‌نقه‌ره بۆ کوشتنیان، په‌رته‌وازه کردنیان و ناو زڕاندنیان. شه‌ڕی هه‌کاری که به ده‌سیسه‌ی عێراق و مامی حهویجهیهکان کرا. بووه هۆی تێدا چونی زیاتر له ٧٠٠ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان که له ٩٠% سۆسیالیسته‌کان بوون. له ناویاندا شه‌هیدانی سه‌رکرده عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتۆر خالیدی نه‌مر بوون که تائێستاش لاشه‌کانیان به‌که‌س و کاریان نه‌دراوه‌ته. به ده‌یان شێرکۆ شێخ عه‌لی، مام ئاراس و خوله‌ی حه‌مه تاته و عه‌بدوڵا سوور بۆ ڕه‌زایه‌تی عێراق تیرۆر کران. جگه له شه‌هیدانی سوره دێ و ئاشقوڵکهی که١٩٨٣ خوێنیان کرایه خه‌ڵاتی ڕازی کردنی سه‌دام بۆ مفاوه‌زات، شێره پیاوی سه‌رکرده‌ی وه‌ک ئه‌حمه‌د فه‌قێ ڕه‌ش به‌ده‌ستی عێراق له شنۆیه تیرۆر کران و تۆڵه‌ی به‌عسیان لێ سه‌ندرایه‌وه و بکوژه‌کانیشی له‌لایه پارتی هاوپه‌یمانه‌وه حه‌شار دران. دڵنیام له هه‌مان کاتدا شه هید ئارام (شاسوار جه‌لال) و هاوڕێ ڕاسته قینهکانیشیان که جێگای ئومێدێکی زۆری هاوخه‌باته سۆسیالیسته‌کانیان بوون، وه‌زعیان له ئێمه باشتر نه‌بوو، وه‌ک پۆڕ ئاوه‌ڕووت کران.
زۆر به داخه‌وه فایلدار و کۆنه جه‌لالیه‌کان توانیان تا دوێنێش ئیستیفاده له خوێنی پڕ حه‌ماسه‌تی و هه‌رزه‌کارانه‌ی براده‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی دوای شه‌هید ئارام بکه‌ن و به هه‌ڵه به‌کاریان بهێنن بۆ کوشتنی هاو خوێن و هاوبیره ڕاسته قینه‌کانیان که سۆسیالیسته‌کان بوون. له دوای له ناوبردن و په‌رته‌وازه‌کردنی سۆسیالیسته‌کان کاریان به کۆمه‌ڵه نه‌ماو به قسه‌ی مامیان جۆبڵاویان پێکرا (هه‌روه‌ک کاک فه‌ره‌یدون خۆی و کاک نه‌وشیروان له هه‌ڵه‌ی حهلکردی کۆمه‌ڵه به تاوان بار داده‌نێت). زۆر به‌داخه‌وه بۆ کۆنه (سۆسیالیست و کۆمه‌ڵه‌کان) که به‌و ده‌رده چوون.
به‌ڕێزان له دوای له ناو چوونی کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌ی زۆر کارامای سۆسیالیسته‌کان به ده‌نگی دووه‌م سکرتێری حزب بوو به پشکی خوا لێ‌خۆش بوو ڕه‌سوڵ مامه‌ند. ئه‌وه‌ی ڕۆژێک ئه‌م براده‌ره‌ی دیبێت یان نانی له‌گه‌ڵ خواردبێت ده‌زانێت چه‌ند پاک، دڵساف بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێ کانی، چه‌نده خۆی به‌که‌م زان بوو. که زۆر جار هه‌ڤاڵه‌کانی لێی تووڕه ده‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو خۆ به‌که‌م زانینه‌ی ئه‌و هه‌ر شلوێش نه‌ده‌بوو. تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی به کۆمه‌ڵ و دڵسافی و ساده‌یی کاک ڕه‌سوڵ وای کرد که مه‌رکه‌زیه‌ت نه‌مێنێت هه‌ر که‌س بۆ خۆی حوکمی لامه‌رکه‌زی له ناوچه‌که‌ی خۆیدا بکات (به‌داخه‌وه که بووه هۆکارێکی سه‌ره‌کی له ناو چوونی ئه‌و حزبی سۆسیالیستی کوردستان).
له دوای خۆ به‌که‌م زانینی سه‌رکردایه‌تی حزبی سۆسیالیست وای لێهات که براده‌ره‌کانی خوالێخۆش بوو ڕه‌سوڵ مامه‌ند به پوخته‌کراوی بکه‌ونه ناو تۆڕی خوالێخۆش بوو سامی عه‌بدوڕه‌حمان و به سوک هاسانی بیان کات به خه‌ڵات بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.
خوالێخۆش بوو ڕه‌سوڵ مامه‌ند و هاوڕێ کانی له‌وه زیاتر هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه که خۆ له پلانه‌که دوور بخه‌نه‌وه و کۆنفڕانسی خۆ ڕێکخستنه‌وه و بانگی ناتوێنه‌وه به ده‌نگی زیاد ئه‌سعه‌دی هونه‌رمه‌ند به‌گوێی کوردستانیادا بده‌ن.
خوالێخۆش بوو ڕه‌سوڵ مامه‌ند و هاوڕێ کانی به گیرفانی به‌تاڵ و ئه‌و هه‌موو دووژمنه‌وه هیچیان له‌به‌ردام دا نه‌مابوو یان له‌شکری تورک و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م بێنه سه‌ر کوردستان (که ئه‌وه‌ش زۆر له ئه‌خلاقی سۆسیالیسته‌کان دوور بوو) یان له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و دوو حزبه به‌ناچاری بچێته ناو پڕۆسه‌ی یه‌که‌م ته‌جروبه‌ی په‌ڕلمان و به‌ڕێوه‌بردنی کوردی. ئه‌وێ ڕۆژی پارتی هێنده‌ی شیرنی کاک سامیان به‌قورگ دا چووبوو ڕه‌سوڵ مامهندیان له بیر کرد که له ٦٠ کان به‌ده‌ستی کهلهپچهکروایهوه ده‌یان برد بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی به‌که‌لۆری له شاری سلێمانی، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ی ده‌گوت مه‌لا مسته‌فای ڕه‌حمه‌تی خائینه. پارتی ده‌یوویست چاکه‌یان به به کوژدانیان به‌یه‌کیه‌تی بداته‌وه. به‌ڵام یه‌کیه‌تی ئه‌وێ ڕۆژێ کۆمه‌ڵه‌یان حه‌ل کرد بوو بالۆره‌ی به سۆسیال دیموکڕات بوونیان لێده‌دا. به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌یگوت باڵی کۆمه‌ڵه پێ وابووه که ده‌بێ ئه‌و دێموکڕاته‌ی لێ بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هاوخه‌بات ڕاسته‌قینه‌ی ناو یه‌کیه‌تی (هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانێت که له سه‌ره‌تا یه‌کیه‌تی له دوو باڵی سه‌ره‌کی سۆسیالیست و کۆمه‌ڵه پێک هات بوو). ده‌یان جار مام له کوردستانی نوێ و ڕاگه‌یاندنه‌کان ڕای گه‌یاند که کاتی خۆی ئێمه غه‌درمان له هه‌ڤاڵه دێرینه‌کانمان کردووه به ناهه‌ق وێمان هه‌ڵ نه‌کردوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی سۆسیال دێموکراتیان کردوه. ئه‌مانه و زۆر شتی تریش هه‌بوون که سۆسیالیسته‌کان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی نیشتیمان په‌روه‌ری و نهخلسکانیان بۆ جێبه‌جێ کردنی پلانه‌کانی (ئێران، تورکیا و عێراق که تا ئێستاش زۆر حزب و لایه‌نی سیاسی به‌و په‌یوه‌ندیانه لکهداربوون) وای ئیجاب ده‌کرد که وه‌ڵامی ئه‌و بانگهێشه‌ی خۆ گۆڕینی مام و یه‌کیه‌تی بداته‌وه. (ئه‌وکات پێم ڕه‌دێکی گونجاو بوو بۆ ئه‌و هه‌موو بێ وه‌فایه‌ی پارتی که به‌رامبه‌ر هاوخه‌باته سۆسیالیسته‌کانیان کرد). له‌و ئاخیرانه‌دا سه‌رۆک بارزانی دانی به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیان دانا و هۆباڵهکهشی خسته ئه‌ستۆی خۆی. وه په‌یمانی دا که هه‌ر بۆ خۆی ته‌عویزی بکاته‌وه جا نازانم که‌نگین و وه‌چۆن ته‌عویزی ده‌کاته‌وه؟! دۆست و دوژمنی سۆسیالیسته‌کان دان به خۆڕاگری و پشوو درێژ خوالێخۆش ڕه‌سوڵ مامه‌ند داده‌نێن. به‌ڵام به‌ڕاستی له براده‌ره‌کانی خۆی زۆر دڵ ناسک و ڕهناجاو بوو. له‌به‌ر بێوه‌فای پارتی و هه‌ڤاڵه‌کانی خۆی که‌متر گله‌ی له‌یه‌کیه‌تی مابوو، که ده‌یان هاوڕێیان لێ به‌ناهه‌ق شه‌هید کرد بوو!!.
بۆیه گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌کیه‌تی که له‌و کاته‌وه تا ئێستاش یه‌کیه‌تی به گهمهبێ یان به‌ڕاست لافی سۆسیال دیموکڕاتی لێ ده‌دا. له ماوه‌یه‌كی زۆر کورت دا له ناو یه‌کیه‌تی دا خوالێخۆش بوو ڕه‌سوڵ مامه‌ند سه‌لماندی که به‌ڵانسی به‌ینی هێزه‌کان و تهناقوزهکانه. نه‌ک هه‌ر له ناو حزبه‌کان به‌ڵکو له ناو یهکیهتیشدا. هه‌ر بۆیه له مقابیل سامی عه‌بدولڕه‌حمان له‌پارتی، یه‌کیه‌تی خوالێخۆش بوو ڕه‌سوڵ مامه‌ندی کاندید کرد بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم (که له ٨ که‌سی پارتی و یه‌کیه‌تی پێک هات بوو).
هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانین که یه‌کیه‌تی وه‌ک خه‌نجه‌ری جه‌وهه‌ردار وایه خۆی له کالاندا ڕا ناگرێ و هه‌ر ڕۆژه‌ی له ئاوازێک ده‌خوێنێ، بۆیه له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا که‌وته‌وه په‌لاماری ئه‌م و ئه‌و، تێکدانی برایهتیهکهیان له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پاره و ده‌سته‌ڵاتی کوردستان. هه‌ر بۆیه‌ش پێش شه‌ڕی ناوخۆی له ١٢ نیسانی ١٩٩٤ به چه‌ند ڕۆژێک دڵه گه‌وره‌که‌ی ڕه‌سوڵ مامه‌ند له له‌نده‌ن به نامرادی له کار که‌وت.
ئه‌و کات (ڕادێۆی ده‌نگی ئه‌مریکا ڕای گه‌یاند که ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وازونی به‌ینی هێزه‌کانی کوردستان ڕاگرتبوو کۆچی دوایی کرد و چاوه‌ڕوانی تێک چونی به‌ڵانسی سیاسی له کوردستان ده‌کرێت).
هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژی مردنه‌که‌یه‌وه خه‌مێکی زۆر گه‌وره هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی داگرت، هاوڕێ و دۆسته‌کانیشی که‌وتنه به‌ر تۆڵه لێ سه‌ندنه‌وه و ڕه‌نجاندن له ناو باڵه خۆ خۆره‌کانی ناو یه‌کیه‌تی و هه‌م له‌لایه‌ن پارتی کۆنه دۆستیانه‌وه. کۆچکردنه‌که‌ی به هه‌ر هۆیه‌ک بووبێ زۆر کوت و پڕ و چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو بۆ هه‌موو که‌س ، به‌ڵام مردنێکی زۆر پڕ سه‌روه‌ری پێ بڕا، چونکا پشکی له تێکدانی په‌ڕلمان و حکومه‌تی کوردستان پێ نه‌بڕا که خه‌ونی ساڵه‌های ساڵی میلله‌تی کورد بوو، هه‌ر بۆیه‌ش خوولێخۆش بوو ڕه‌سوڵ مامه‌ند و هه‌ڤاڵه‌کانی حزبه‌که‌یان کرد بوو به قوربانی به‌شداری تێدا کردنی.
به‌داخه‌وه ئه‌و په‌یامه‌ی که ٣٥ ساڵه به‌ره‌و کوردستان وه‌ڕێ که‌وتووه و هه‌زاران که‌س له پێناویدا شه‌هید بوون یان له داخان سه‌ریان ناوه‌ته‌وه تا ئێستاش نه گه‌یشۆته جێ!.
جا نازانم ڕابه‌ره‌کانی په‌یامنێری باش نه‌بوون یان خه‌ڵکی کوردستان گوێگری باش نه‌بوون؟ هیوادارم ڕۆژێک دابێت به‌ڕێز ڕۆژین کوردستان و هه‌ڤاڵه دێرینه‌کانی هه‌موو خه‌ونه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ڕاست بگێڕن.
---------------------------
تێبینی:
١- له ژیانمدا دژی شه‌ڕی برا کوژی بووم جا هه‌ر که‌سێک پێی هه‌ستابێ ، هه‌ر بۆیه‌ش تا دوای ئاشت بوونه‌وه‌ی گشتی ١٩٨٥ به کردار نه بووم به پێشمه‌رگه. له دوای ١٩٩٤ بهشدایم تێدا نه‌کردووه. هه‌ر بۆیه‌ش له ١٩٩٦ کوردستانم به‌جێ هێستووه .
٢- هه‌تا خوالێخۆش بوو ڕه‌سوڵ مامه‌ند مابوو پڕ به‌سکی خۆمان نانمان نه‌خوارد، وه هه‌تا ئێستاش خۆم و که‌س و کارم جگه له ده‌ربه‌ری، سجن، برسیه‌تی و دابڕان له وه‌زیفه زیاتر هیچ سودمان له سۆسیالیست و خێر وبێری کوردستان نه‌دیوه. وه دڵنیام که زۆربه‌ی هاوخهباتهکانیشم باری ژیان و گوزه‌رانیان له من خراپتر بووه باشتر نه‌بووه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست