کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم هۆنراوەیە پێشکەشە بە جەلال تاڵانی هەمیشە جاش

Saturday, 28/02/2009, 12:00


ڕۆژێك تەسادوف لە کێو

توشی کەرێک بوم دزێو

سمی چەقی بو لە قوڕ

فرمێسکی ئەڕشت بە گوڕ

هەردو گوێی کردبو نەوی

وەكو جاشی مل قەوی

جار جار گوێی ڕائەوەشاند

مێشی لە خۆی ئەڕەتاند

پاڵو پساو جل خوار

بن کلکو(........) بریندار

پرسیم چۆنی پیرەکەر

چیت لایە باس و خەبەر

لە گوڕ دەنگی هەڵچڕی

وتەی خۆشی دەر بڕی

وتی ببورە برای باشم

پیرە کەر نیم و جاشم

پیر نیم و مناڵم

لە پارەوە دو ساڵم

تازە شیلەم ڕواوە

بۆ بار ساڵێکم ماوە

تازەیان بار کردوم

لەژێر باردا مردوم

دوژمنی سەر سەختی کورد

ئەمڕۆ کۆی کردینەوە

تەنگەو بەرۆکی توند کردینەوە

خۆشکی ئەڕنەکی کردین

(کا) و جۆی لەبەر کردین

تێری کردین نەسیحەت

کە کورد بکەین لەتو پەت

بۆخۆم هەستام دەست و برد

چەپڵەم لێدا بۆ سەرگورد

گوتم دڵ عاجز مەبە میرم

ئەمن جاشێکی ژیرم

بە جۆرێ ئەکەم تەگبیر

کورد هەموی ئەکەم دەستگیر

بە شەو ئەچینە سەریان

خۆمان ئەکەینە بەریان

جامەگەر هەر نەمێنم

تۆڵەی تورکان دەستێنم

سوێند بەسەری ئەتاتورك

نابینە مریشکی کورك

چی پەکەکەو پژاکە لەخوێنی ئەگەوزێنین

ئێمە هەر ژنی ئێوەین. چۆن وازیان لێ دەهێنین

لەگەڵ مسعود بارزانی هەتا ماوین هەرجاشین

ئاغای تورکان سەیرکە ئێمە چەند کوڕی باشین

وەلامان نا قەومی کورد بۆ عەرەب و توركو عەجەم

دڵنیابن مەترسن خۆمن نەمردوم هەر هەم

ئەیکەینە قوربانی وە. چی خاکی کوردستانە

کوێتان ئەوێ دایگرن بەو تۆپو بۆردومانە

تەنها لێمان نەستێنن ئەوەی کە دزیومانە

وەڵڵاهی جاشایەتی لام خۆشترین ژیانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە