کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ لیوا جەلال مستەفا لەسەر پشتگیریەكەى لە عمید نجم الدین

Saturday, 29/08/2009, 12:00




لە ڕۆژى 23/8/2009 زۆر بە خەستى پشتگیرى لە عمید نجم الدین ئەكەیت !
ئێمە خەڵكانێكین زۆر باش تۆش و ئەویش ئەناسین و زۆرى خەڵكى سلێمانیش هەردووكتان ئەناسێ، ئێمە ناڵێین پشتگیرییەكەى تۆ ڕاست نییە بەڵام بە ئەرك نەبێ ئەتوانى وەڵامى ئەم پرسیارانەمان بدەیتەوە؟

1- نجم الدین چۆن لە دەورەى (چباگ عالی) وەرگیرا ئەى كاك لیوا جەلال تۆ خۆت بۆ وەرنەگیرایت؟!
2- مدیر شورتەكان: لیوا ڕزگار دەرچووى كۆلێژى پۆلیس بوو، لیوا فریدون على شریف دەرچووى كۆلێژى یاسا و پۆلیس بوو، لیوا سیف الله دەرچووى كۆلێژى سەربازى بوو وە پێشمەرگەى دێرین بوو، بەڵام عمید نجم الدین دەرچووى شەشى ئامادەییە و دەرچووى هیچ كۆلێژێ نییە چۆن ئەكرێ بە مدیر شرگە ئەگەر بێ مەوقفى و ماستاوچێتى نەبێ و مامە حەمەیی نەبێ بۆ حاكم و مامۆستا و كاكە شێخ ! ئەى تۆ خۆت بۆ نەكرایت بە مدیری شرگە كە هەر نەبێ پلەت لیوایە و دەرچووى یاسایت و چەند ساڵ دەربەدەر بوویت و خەڵكانێكى زۆریش مەوقف و بنەماڵەت ئەناسن؟!
3- كاك لیوا جەلال ئەتوانى پێمان بڵێیت عمید نجم الدین خاوەنى چەند دوكان و پارچە زەوى و باخ و چەندى پارەى نووستوو هەیە؟ ئەگەر نازانی ئێمە لە ڕێى ئەم سایتە و ڕۆژنامەكانەوە بۆتانى دائەبەزێنین. ئەمە بەچى گەر بە ماستاو و مامە حەمەیی و خۆ نزیك كردنەوە نەبێ لەم مەسئول و لەو دەوڵەمەند؟!
4- باست لە باخەكەى كردووە كە تەنها پیاوێ حەرەسیەتى بەڵام نەتنووسیووە ئەوانى شەوانە لەوێ ئاهەنگیان بۆ ئەگێڕدرێ كێن و ئەو برنج و قەلەى كە بە دەستى خۆى ئەیكات بۆ كێیە؟ قوربان ئەو برنج و قەلە بۆ هەموو لایەن و چین و توێژێ نییە، ئەوە تەنها بۆ دەوڵەمەندەكان و بۆ مەسئولەكانە، ئەویش لە ئەربابى و خۆش مەحشەرى عمید نجم الدین نییە ئەوەتا ئێستا دەورى بۆیی و باڕمەن و ته‌باخى بینییوە بۆ ئەوانە تا لە سایەیاندا زیاتر دەوڵەمەند بێ و پلەى بەرز بێتەوە .
جا یەكێكى وا سووك، ڕێزى خۆى وا پاراستبێ و ئاوا دفاعى لە سومعەى خۆى كردبێ ئەكرێ ببێ بە مدیرى شرگەى شارێكى وەك سلێمانى نەفس بەرز؟!!! ئەمە ئەهلى ئەوەیە باڕێ یان نادییەكى بۆ بكرێتەوە یان بكرێ بە مدیر شرگە؟؟؟

5- كاك لیوا گیان زۆرت دووبارە كردۆتەوە كە عمید نجم الدین لە بەرى گەلدایە و لە بەرى گەلدا ئەبێت، نازانم بەرى گەل ئەوەیە كە لە (31) ى ئابدا بوو بە پیاوى شێخ محمودى سید گوڵ كە پارتى بوو و هەر دواى پارتییەكان كەوت، لە زەمەنى ڕژێمدا كە سەردانى كەس و كارى دوو ماڵە پێشمەرگەى كردووە بەڵام هەمیشە پیاوى ئەفسەرە دەرەجەدارە عەرەبەكان بووە. ئێستاش كێ كاربەدەست و كەوگیر بە دەست بێت ئەم وەك لۆتى بۆى هەڵئەپەڕێ.
ئەمە تەنها بەرى بەرژەوەندى شەخسى خۆیەتى یان بەرى گەلە؟ بۆیە ئەو تۆزەشى تیا هێشتۆتەوە بۆئەوەى ئەوەى لەو ماستاوچێتییە دەستى ئەكەوێ بتوانێ بە ئیسراحەت بیخوات.

6- كاكە لیوا جەلال تەنها لەوەى كە فەرمووتە لە ژیانیا بەدواى عەسكەرى فیراردا نەگەڕاوە ڕاست ئەكەیت بەڵام ئەو كاتەش هەروەك ئێستا دایمە بە دواى ئەفسەرە دەرەجەدارەكانى عەرەبە مەسئولەكانەوە بوو، كە دەشفەرموویت لە مەسەلەى ئافرەتەوە دوور بووە ڕاستە تەنها بۆ خۆى!! بەڵام مەناعەتى نەبووە و نییە ئەویش بكات بۆ نزیك بوونەوەى لە دەوڵەمەندێ یان لە مەسئولێ!!
لە كۆتاییدا داواى لێبووردن ئەكەین، ئێمە كاك لیوا جەلال بە یەكێك لە كەسایەتییە بە هەڵوێست و چاكەكانى ئەم شارە و ناو پۆلیس ئەزانین وە دڵنیاین كە ئەو دیفاعەى تەنها لەبەرئەوە بووە عەمید نجم الدین هاوڕێیەتى، لە كاتێكدا ئێمە ئامادەین ژمارەى هەموو باخ و پارچە زەوى و ئەوانەى كە ماویەتى و فرۆشتوویەتى بە ژمارەى قگعە و هەموو شتێكەوە بنووسین. ئێمە پۆلیس و ئەفسەر نیین تا لە داخى شوێنەكەى عمید نجم الدین ئەمانە بنووسین.
(18) ساڵە بێ دەنگیین و حەقى ژیانى خەڵكمان نەبووە بەڵام كە ڕۆژ لەدواى ڕۆژ عمید نجم الدین بۆ بەرژەوەندى خۆى بە كلكە لەقێ خۆى بەرز ئەكاتەوە و هەندێ كەسى وەك كاك لیوا جەلالیش ئەڵێ پیاوى باشە ناچارین حەقیقەتەكەى بەو خەڵكە بڵێین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە