لە چاوەڕوانی منداڵە ئەنفالەكاندا....
Thursday, 09/12/2010, 12:00
لەچاوەروانیاندا! سات بەسات ترپەی دڵت خێراتر دەبێت ، ڕۆژ ھەڵدێی و لەئاوابوونیدا، بە ناكامی ، پاڵە پەستۆی خۆێنت بەرزدەبێتەوە. ئێواران لە كونجی ژورەكەدا، لەگەڵ ھەر چرپەیەك لە سەربانی خەیاڵاتتدا بەردەبیتەوە، دووكەڵی جغەرەكەت ، لەوێنەی كارگەیەكی گەڕاو، شەو تا بەیانی بازنە دەكات و بەسەر سەردا، وردە وردە لێك دەبێتەوە ، شەو درێژن و نابڕێتەوە، ئەوەی چاوەڕوانینانی ڕوی و ھەرگیز ناگەرێتەوە.
ئارەزووت بۆ دیدەنیان لە مردنتدا خۆی دەبینێتەوە، ددانەكانت لێك گیر دەكەی ، وەك دڕندەیەك بەربوویتە گیانی خۆت وئەوەندە لێت نزیكن بۆیە ! دڵت پارە پارە دەكەی ، بەڵكو لەوێدا بیان دۆزیتەوە ، دوای ماندوو بوون وچانێكی زۆر دڵنیا دەبی لە ھیچ كونجێكدا نایان بینتەوە، ھەرگیز بۆلایان ناگەڕێتەوە، ئەوەی كە خوت پێوە گرتوە فرمێسكی چاوانتە ، ھەرئەوە بۆلات بێتەوە، دڵێشت تەنھا بەو دەبێتەوە.
بۆ دوا جا ر پێش ھەڵاھاتنی ڕۆژ، لە گشت ڕاستیەكان ھەڵدێ و ، لەو شۆێنەی لە ئێوارەوە گۆشەت تێدا گرتوە، دەگوازیەوە بۆ گۆشەیەكی تر، دەستت لە ئەژنۆ وەردێنی و، وەك ئەوەی كەسێكی بە سۆز بە ئەسپای ڕات ژەنێ، تاوەكو خەوی تۆراو بۆ چاوانت بگەڕێتەوە، چاوەكانت لەسەر یەك دادنێ، لەجیاتی خەو وێنەی ھەر چوار منداڵ و ھاوسەركەت بەدەوری سەرتدا دەخولێتەوە، بیر لە وردوو درشت دەكەیتەوە ، جار جارە لە گەڵێان دەخەندی و جار جارەش پرمەی گریان، لەگەڵ كورپە ساڵە وەختیەكەت ، تازە دەمی پڕژابوو بە تات، تاتە ، وەك منداڵ ژیر دەبیتەوە.
بیر دەكەیتەوە لە گەڵ بەر پرسێكی كورد خۆت بەرەو ڕوو دەكەیتەوە! لێی دەپرسی ئاخۆ ئەویش لە خەمی منداڵی ئەنفالەكانە ، بەمەی نۆشین تا بەیانی شەو دەكەیتەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست