کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆیندنەوەیەكی خێرا بۆ قەیرانەكانی نیوان ئیسرائیل و توركیا !

Sunday, 28/11/2010, 12:00


توركیا یەكەم وڵاتی گەورەی ئیسلامی بوو كە لە پێش ئیراندا بە ساڵێك. لە ساڵی 1949، بەئاشكرا دانی بە دەوڵەتی جوولەكاندا نا، دووای ئەم دان پێدانانە، پەیوەندیەكانیان گەیشتە ئاستێك ، كەوای لێھات ھەردوو لا بوونە جێی بایەخ و ئەجندەی سەرەكی بە پلە یەك بۆ ھەر حكومەتێك كە دادەمەزران لەم دوو وڵاتەدا. دوا بەدوای ئەم دان پێدانانەو كردنەوەی پەیوەندی ڕامیاری نیوانیان، ئیسرائیل بوو بە وڵاتی یەكەم لە پڕ چەك كردنی توركیا ، بە تایبەت بە چەكی تازەو مۆدێرن، ھەروھا توانیان بازاری ئازادی ھاوبەش دابمەزریێنن، كە بە بێ باج ئاڵ و گۆڕی كەلو پەلیان تێدا دەكرد، جگە لە واژو كردنی چەندین پەیمان نامەی گۆڕینەوەی زانیاری سیخوڕی و چەندان و چەندانی تر، تا لە ساڵی 1999 یەكیەتی برایەتیان دامەزراند. دەست كەوتەكانی توركیا لە دەوڵەتی ئیسرائیل بێ ژمار بوون، جگە لە سەردانی ھەزاران جولەكە ساڵانە بۆ توركیا بۆ گەشت و گوزار.
ئیسرائیل ھەرچەندە لە دان پێدانانی توركیا بە ئیسرائیل وەك دەوڵەت لەسەردەمێك كە زۆر پێویستی پێبووە سوود مەند بووە، لە پاداشتیدا زۆر بە زۆری داوەتەوە بە توركیا ، ھەروەك بەكورتی باسمان كرد، بەڵام خۆیندنەوەیەكی دووری بۆ پەیوەندی نیوانیان نەكردبوو ئەویش بەوەی كە وڵاتێكی ئیسلامیە، بەڵگەش بۆ ئەمە، لە سەر ئاستی رامیاری و دەوڵەت توانیان پەیوەندی بەھێز بكەن ، بەڵام لە سەر ئاستی شەقامی توركی نەیان توانی سۆز و پەیوەندی لە نیوان ئەم دوو گەلەدا بنیات بنێن، توركیا سوودمەند بوو لە زانیاریە سیخوڕیەكان كە لە دەزگای موسادی ئیسرائیل دەستی دەكەوت ، بەلام ئیسرائیل زۆربەی كات تەنھا ئەم زانیاریانەی دەست دەكەوت كە دەشێ لە ھەواڵەكاند گۆێبیستی ببێ، بەپێچەوانەی ئەوەی كە ئیسرائیل چاوەڕێ دەكرد ، ئەویش ھەواڵە گرنگە سیخوڕیكان لە بارەی سوریاو ئیران و گروپە ئیسلامیەكان بوون كە لەمبارەوە توركیا زۆرچاو چنۆك بوو . بە كورتی ئیسرائیلەیەكان لە مەر پەیوەندیان لە گەڵ توركیا وردبین نەبوون، ئەوەی كە بوو بەھۆی دامەزرانی ئەم پەیوەندیە تووندو تۆڵە ، و سوز و ویژدانی جوولەكەی جوڵاند كۆێرانە تەسلیمی توركیا ببن ، دان پیدانانی توركان بوو بە دەوڵەتەكەیان.تا سەردەمی شۆرشی ئیسلامی لە ئیران ئیسرائیل ، ھەمان ھەڵۆێستی ھەبوو بەرامبە بە ئیرانیش.
توركیا چەقی نیوان پێگ گەیشتنی روژئاواو رۆژھەڵاتی ناوراستە ، ھەروەھا ئەندامی 20G ، پشت بە بازاڕی ئەمریكی نابەستێت، ئەندامی ناتۆیە، لە چەند ساڵی رابوردودا توانیویەتی كەم یان زۆر توركەكان بە كلتۆری ئەوروپا ئاشنا بكات ، تاكە زلھێزن ھاوشان لە گەڵ ئیسرائیل لە ناوچەكەدا ، ئەمە جگە لەوەی تاكە وڵاتە دوای ئیسرائیل لە پەیرەو كردنی دیموكراتیەت. (تەنھا بۆتوركان)
لە ڕاستیدا ، كەشتی فریاگوزاری كە بۆ غەزە نیردرا سەرەتای ئاڵوز بوونی نیوانیان نەبوو، توركیا ویستی دەرونی ئیسرائیلەكان بۆ جیھان دەربخات. تۆشی باری دەرونیەكی بكات و بێ دەسەڵات بێ لە وەی كە تاكە ڕێگا بۆ لە دەست نەچوونی ترس و سامی ئیسرائیل لە ناوچەكە تەنھا ھێرش بێ بۆسەر كەشتیەكە ، و لەھەمان كات بە جیھان بڵێ ، بنۆرن ئەوە من نیم لە ئاغاكەم ھەڵدەگەڕێمەوە ،ئەم كارەم دور بووە لە پلان و نەخشەی داڕێژراو،(ئێمە وەك كورد دەزانین توركیا مافی بە داد پەروەری و فریاگوزاریەوە نیە)،. توركیا ھەر لە سەرەتای بێ ئوومیێد بوونی لە بەئەندام بوونی یەكیەتی ئەوروپا ، كەوتە پێداچوونەوەی خۆی گەیشتە ئەم بڕوایە لە داگیركردنی ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست بەو ئاراستەی كە ھاوپەیمانەكەی نەخشەی بۆ كێشاوە ، یەك ناگرێیتەوە، ھەر بۆیە ویستی ڕێرەوێكی تر بگرێتە بەر، ئەوتش جیھانی عەرەبی و كردنەوە بەری بەرگی ئیسلامی بوو، ھەربۆیە زیاتر بایەخی بە گروپە توند رەوە ئیسلامیەكانی دژ بە ئیسرائیل و نزیك بوونەوەو ئاشت بوونەوەی لە گەڵ سوریا دا ، پشت گیری كردنی پیتاندنی ناوكی ئەتۆمی ئیران دەربڕی ، و لە كۆبوونەوەی ناتۆدا لە 10 2009 دەنگی ناڕەزای بەرامبە بە ڕۆژئاوا بڵند كردوو بە ناداد پەروەر ناوی بردن، لە بارەی چارسەر كردنی كێشەكانیان لە گەڵ ئیراندا. ھەربۆیەش گوومان و بێ باوەڕی لای ئیسرائیلیەكان درووست بوو ، لە ھێرش كردنە سەر غەزە توركەكانیان ئاگادار نەكردەوە. بەمەش توركیا یان بڵێن رەجەب تەیب ھەستی بە فێڵ لێكردن كردو، كەوتە لێدوانی دژ بە ئیسرائیل لە كۆبوونەوە و بۆنەكاندا ، وە لە تازە ترین پەرچە كردار دا توركیا لە 10 2010 ئیسرائیلی بە چاوگی مەترسی بۆسەر توركیا دانا.
ئێمەی كورد، پێویستە ھەڵۆێستە لەسەر ھەر پێشھاتێك و گۆڕانكاریەك لە دەوروبەرمان و جیھاندا بكەین. لەبەر ئەوەی لە ھەر فرسەتێك دا دەكرێ سوود وەربگرین ، و كێشەی گەلەكەمان بەو ئاقارە دا بەرێ كە لە بەرژەوەندی ئێەم دا بێت، ھەرچوون چەند ساڵە دووژمنانمان لەسەر گشت بابەتەكان ناكۆكن تەنھا لە سەر چەوساندنەوەو رەشە كوژیمان كێشەیان نامێنێت. بەڵام پێویستە لەم ھەل قۆزینەوەدا نەكەوینە داوی بلۆك گەریەوە، لە ئەنجامدا دووژمنان یەك وئێمە سفر بەدەست بمێنینەوە، مێژووی ڕابوردوومان چاك ترین بەڵگەیە.
دەخوازێت خۆیندنەوەیەكی دوور و قوڵ بۆ ناكۆكی و قەیرانەكانی ئیسرائیل و توركیا بكەین و خۆمان بخەینە بەر پرسیارە دژوارەكان، و لایەنی ویژدان و ھاو ئاینی دژە ئاینی و قسەی بریقە دارو پەیمان نامەكان بەلاوە نێن ، پێویستە ھەڵسەنگاندنێكی بابەتیانە لەم بوارەدا بكەین ، زیان و سودی دوورو نزیكمان و بەرژەوەندی نەتەوەی كورد بخەینە بەر تیشكی ڕوناكیەكان ، لە چاكەكان سود مەند بین و زیانەكانیش لە زبڵداندا جێبھێڵین .
دەبێت بزانین ئەم دوو وڵاتە زل ھێزە لە ناوچەكەد تا چەند كاریگەریان لە سەر ئێمەی كورد ھە یە ، شاراوە نیە توركیا دوژمنی سەرسەختی كوردانە،لە بەرامبەردا ئیسرائیلش لە ھیچ كۆبوونەوەیەكی نیو دەوڵەتی و ناوچەی ، نە لە دوور و نە لە نزیك بەرپرسیارەتی و ھاو سۆزی بەرامبەر بە كێشەی كورد نیشان نەداوە ، تەنھا بە قسەی خۆمان و یەك لایەنە و كۆیرانە لە ھەوڵی نزیك كردنەوەی ئیسرائیل داین لە گەلەكەمان ، ئەمە جگە لە دووژمنانمان كە بە ڕاست و چەپ كورد بە داردەست و نۆكەری ئیسرائیل ناودەبەن، و دەخوازن ئۆباڵی دامەزرانی دەوڵەتی جوان بە ملی كوردان دا بێنن.
ھەرچەند ئیسرائیل لەوانەیە بە سەرپێەك لە ڕابوردوودا، لەسەردەمی شۆرشی ئەیلول ھاریكاریەكی ئێمەی كورد لە كوردستانی باشوری كردبێت ، بەڵام پێویستە بزانین كەوا ئەم ھاریكاری كردنە لە بەرژەوەندی خۆی تێپەری نەكردوە، بەواتەیەكی تر سودمەندی سەرەكی خۆی بووە نەك كورد ، ئەویش دەكرێت ھاریكاریەكەی بگێڕینەوە بۆ ھۆی ناكۆكی لە گەڵ ئیران و عیراق و سوریا، كە ئێمە نا خوازین بچینە ناو ئەم بابەتەوە. ونابێت لەوە بێ ئاگا بین كەوا لەگەڵ تاڵ ترین و دژوار ترین سەردەمدا كە كوردی پێیدا تێپەریوە ، ئیسرائیلش ھەمان دووژمنە سەر سەختەكەی دووژمنانی كورد بووە ، جگە لە توركیا ، بەڵام لە مەر كێشەی كورد ھەر ھەمان ساردی نوواندوە، بۆیە پێویست ناكات چاوەڕوانێكی واگەورە لەم قەیرانەی دوای نیوان توركیا و ئیسرائیل بكەین، تەنھا دلخۆش بوون نەبێ كە گەورەترین دووژمنی كورد دۆستێكی لە دەست دەدات، لەوانەیە بە شێوەیەك لە شێوەكان ، دیدو بۆ چوونی ئیسرائیلیەكان بەرامبەر بە (پ، ك، ك) بگۆڕێت و نەرمێك نیشان بدەن، بەڵام ئەم نەرمیە تا چەند دەتوانن پارتی ناو براو لێی سود مەند ببن ، ئەمە پەیوەستە بە دەزگایەكانی خۆیانەوە.
ھەرچۆن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مافی پەیوەنیدی كردن بە ئیسرائیل و ئەمریكا بەخۆیان دەدەن ، بەسەدان لە كچانیان بۆ پێشوازی شاژنی بەریتانیا سەما دەكەن ، كە بەپاڵپشتی سوپای وڵاتی ئەم شاژنە، وڵاتی ئیسرائیلیان دامەزراند و گەورەو گچكە بۆ دەربڕینی خۆشیەكانیان لە ھاتنی بەیداغی بەریتانی ڕادەوەشێنن ، یان یەكێك لە گەوەر پاشای عەرەبی شا حوسەینی ئوردون پێش مردنی لە نەخۆشخانەی رامبامبی حەیفا لە ئیسرائیل زوو زوو چارەسەری بۆكراوە، كوردیش مافی خۆیەتی پەیوەندی بەھەركەسێكەوە بێت لە پێناوی بەرژەوەندی و ئازادی خۆیدا.
بەرامبەر بەم ڕووداوانە ئێمەی كورد پێویستە یەك تا ھەزار پرسیار لە خۆمان بكەین، و لە ئامادە باشی دابین بۆھەر پێشھاتێكی تر لە ناوچەكەو جیھاندا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە