لە پشت ھەرپیاوێكی مەزن ژنێكی مەزن ھەیە!
Saturday, 30/07/2011, 12:00
ھەر كاتێك بابەتێكی ڕەخنەی لەسەر ھەركەسێك بنوسین وەنەبێ ئەو كەسە تا سەر ئێسقان ڕقمان لێی بێت، ڕەخەنەگرتن لە ھەندێ كەسدا ئاوێتەی خۆێن بووە، تەنانەت كەسانی خۆشەویستی خۆشیان بەر ڕەخنە دەكەون ، بەواتەیەكی تر ڕەخنە لای ھەندێك ، واتەی چاك كردن ، دروست كردن ، پەروەردە كردن دەبەخشێ، بەجۆرێككی تر، ڕەخنە واتەی یاخی بوون، بەوشێوەیەی تۆ لە ھەرشتێك لە ژیاندا بەبێ چاو ترسان یاخی ببی ، نەك بۆ تێكدان، بۆ جوان كردن و ڕازاندنەوەی ژیان ، گرنگ نیە تا چەند ڕەخنەكەیان مایەی گۆێ لێگرتنە، لەبەر ئەوەی ڕەخنە لای ھەندێك لە ڕیزی داھێنانە، ھچ كاتێكش لەسەردەمی ڕابردوودا داھێنانانەكان بێ گێچەڵ تێنەپەڕیون، تا ئەوكاتەی بیرو ھۆشی مرۆڤ توانی خۆێندنەوە بۆ تەنەكانی دەوروبەری و سروشت بكات، بۆیە كاردانەوەی ھیستریای بەرامبەر بە رەخنە یان وەرگرتنی بەدڵی فراوانەوە، پەیوەندی بە فراونی و تێگەشتنی بیری ڕەخنە لێگیراو ھەیە.
لە پشت ھەر پیاوێكی مەزن ژنێكی مەزن ھەیە
ئەم دەستە واژە بۆ یەكەم جار لە ڕۆژنامەیەكی تەكساسی لە ساڵی 1945 دا بینرا كاتێك مێریڵ فرۆست ، لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتێكدا گوتی و لە پاشانیش لە ساڵانی 60 بۆ 70 بوو بە دروشمی بزوتنەوەكانی ژنان لەجیھاندا!
من خۆم ھەر وام زانیبوو ئەم دەستە واژەیە فەرەنسیە، ئەویش بەھۆی بایەخی زۆری پیاوە فەڕەنسیەكان بە ژنان كە لە جیھاندا پێوەی ناسراون ، بەڵام ھەرگیز بیرم لەوە نەكردۆتەوە عەرەبێكی بیابان كە ھەردەم بە فەرەھەنگی چەوسانەوە و پەراوێز خستنی ژنان پەرەوەردە بووبێت وا ھەست بكات بە پاڵپشتی ژنەكەی ئەو پێیاوێكی مەزنە، كە ئەمە بۆ پیاوی عەرەبی مایەی شورەی دەگەیێنی تەنانەت لەزۆربەی وڵاتە عەرەبیەكانی ئەم سەردەمەشدا .
بێ گوومان كاتێك مام جەلال لەبەردەم جەنازەی حەمایل خان دا وەستا بوو ، ویستی ستایشی بكات و زۆری پێدا ھەڵگووت، بەلای منەوە زۆر ئاساییە و ئەمە مافی ھەرمرۆڤێكی كوردە وەك تاك ھەركەسێك بلاوێنتەوە و خۆشی بووی یان خۆشی ویستبێتی! بەمەرجێ ئەم لاواندنەوە لەسەر قەبری (خۆمەینی و ئەتاتورك) نەبێ، كە دەكەوێتە خانە خیانەتەوە ، ئەوەی بەلامەوە زۆر مایەی سەرسوڕمان بوو كاتێ لەمیانەی وتارەكەی (لە پشت ھەرپێاوێكی مەزن ژنێكی مەزن ھەیە)ی دەر بڕی ! كە دەستەواژەیەكی زیندوە ، بەھەر حاڵ، تا ئێرە لاریمان لە ھیچی نەبوو، تەنھا ئەوە نەبێت كە لە بۆنەیەكی ئاوا بۆ مام جەلال لە ھەوڵی قۆزتنەوەی دایەو خێرا دەخوازێت چەمك و دەستەواژە و بیروكەكان و عەقڵی كوردی تەعریب بكات، یەكسەری ئەم دەستەواژەی دایە پاڵ فەرھەنگی عەرەبەكان ، ویستی ئەم دەستەواژەیە تەعریب بكات و ھەم عەقڵی لاوانی كورد بەلای عەرەبدا بەرێ كە چەند ناسك و نازدارن و گرنگی بە خانمان دەدەن . ھەرچۆن ئەتاتورك زۆر بەمەبەستەوە كاری دەكرد ژن و ژن خواستنی توركەكان لە گەڵ ئەوروپیەكاندا پەرە پێبدا. من زیاتری لەسەر نانوسم تەنھا مەبەستم بوو وەبیر سەرۆكی عێراقی بھێنمەوە كەوا خەڵكی كورد چیتر نەنوستوە ، لەوتارەكانتاندا كاتێك ئاماژە بۆ بابەتێكی زیندوو دەكەن كەمێك وردتر بۆ سەرچاوەكان بگەڕێن، ئەگەر ھەر گومانتان لە سەرچاوەكەی ھەبوو دەكرێ بڵێن (وەك پەندەكە دەڵێ) زۆر جوانتر دێتەوە لەوەی بیدەنە پاڵ میلەتێك كە ھەرگیر فەرھەنگی خۆی دژی ئەم پەندو بیرۆكانە بێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست