کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەناشەرعی كردنی فتوای مەلا كرێكار بۆ جیھاد لە دژی دەسەڵاتی كوردی

Friday, 04/03/2011, 12:00


پێشەكی پێویستە بلێم من یاخیم لە ھەرشتێك، تەنانەت لە خۆم ئەو كاتانەی بە یاسای سروشت ھەڵسو كەوت ناكەم، كەل وپەلی ھیچ كەسێك نیم و كەسیش ناتوانێت ماڵیم بكات، لەم ڕوانگەوە لەسەر ھەركەسێك دەنوسم گرنگ نیە خۆشەویستە یان نا، گرنگ ئەوەیە لە چاوی مندا ھەڵۆیستی پێچەوانە بەوەی ژیان داوای دەكات نەبێت ، ژیانش دەڵت ئازادی و ڕاست گۆی و دادپەروەری. خۆشم زۆر پێ كەسێكی ئاینیە، بە گشت مانایەكەوە ئاین بەپێویستی ژیان دەزانم، ئەویش بەمەرجێك ھەركەسێك خۆی بڕیار بدا چۆن خوا دەبینێتەوە، ئایا خۆا لە چۆنیەتی دروست بوونی ئەندامەكانی مرۆڤە ، یان لە زانستی ژمارەكاندایە ، بەھەرشێوەیەك لەشێوەكان بێت مرۆڤ گەر مەبەستی بێت دەتوانێ گۆشەی نیگا بداتە ئەم لایەنەو خوای خۆی تێدا ببینێتەوە، جا بەھەرشتێكی ناو دەبەین گرنگ نیە، گرنگ ئەویە لای ئەو كەسەی خوای خۆی دۆزیوەتەوە كردگارە لە نەبوونەوە بۆ ژیان لە ورد ترین دروست كراو وە تا ھەسارە گەورەكان، ھەركاتێك خۆا دیترایەوە ئەوە دەكرێت بڕیار لەسەر ئاینێكێش وەك پەیڕەو بدات،
مەبەستیش لە دیتنەوەی خوا، گەڕانی مرۆڤەكانە بەدوای ڕووناكیدا و ھەڵاتن لە دەست زوڵم و چەوسانەوە و گیرۆدەی و سەر لێئاڵۆز بوونە ، ، كەواتە مرۆڤی ئایندار وێڵی ڕێگایەكە بتوانێت بەسەرچاوەیەكی ئاوی سازگاری بگەیەنێت و تینویەتی گیانی پێ بشكێنی ، دووری خاتەوە لە پەستیەكان و درۆ و ناپاكی و فێڵبازی ، بەرامبەر بەمەش مرۆڤ ھەرچەند خواو ئاین بۆ مەبەستی گیانی خۆی دەپەرستێت و پەیرەوی دەكات، بەڵام لە ھەمان كاتدا پەرستراو سوپاسی دەكات و لەدوای مردنی پاداشتی دەداتەوە.
ئەمە سەرەتایەك بوو بۆ ئەو مرۆڤە ئاسایانەی كەوا ھیچ شرۆفە و لێكۆڵینەوەی قوڵ بۆ ئاین ناكەن، ئەوەی كە ھەیانە تەنھا لەڕوانگەیەكەوە بیرو باوەڕیان لا دروست بووە و ڕۆژانەش پەیرەوە سەرەتایەكان كەم یا زۆر ئەنجام دەدەن، دەشكرێت بە زۆربەی كارەساتە ئاسایەكانی ژیان بۆ ماوەیەكی كەم یاخی بوونیان تێدا دروست ببێت ، ئێمەی ھاومرۆڤ ناكرێت بریار لەسەر تاوان باری یا نەباری ئەم مرۆڤانە بدەین، بەتایبەت میللەتی كورد كە خۆی لە بنەڕەتدا لەو زمانەی كە ئاینەكەی تێدا ھەڵبژاردووە زۆر لێزان و شارەزا نیە.

كاتێك لە ئایندا قوڵ بوویەوە ئەو كاتە دەبێت ببی بە پێشەنگی مرۆڤایەتی بە گشت مانایەكەوە، فەلسەفەكانی گشتی لە جوان كاری و ڕاست گۆیدا دەبێت خۆی ببینێتەوە، ھەرچۆن خوای گەورە ناوە جوانەكانی لە خۆی ناوە لەگەڵ ئەو ناوانەی كە نەرییشن ((Negative ھێشتا ھەر لە جوانیەكانیدا دەسوڕیتەوە بۆ نموونە كاتێك دەڵێ "تۆڵە سەنەرەوەم" لە ڕووی فەلسەفیەوە دەگاتە دەرئەنجامی ئەوەی بۆ چاك بوون و خۆش گووزەرانی مرۆیەكانە ، ھەر بۆیە ئەو كەسەی ناوی مامۆستای ئاینیە، پێویستە پەیوەندیە پەنھانەكە كە ناتوانین بەچاوو بەدەست بیبینین و بەرجەستەی كەین لەگەڵ خوای خۆی بەڕاستی و بێ مەبەستی دنیای بێت، ئەویش بەھوی ئەوەی ئەو مامۆستایە دەتوانێت زیاتر لە ئایندا شیكردنەوە بكات و لە زمانی پەرتۆك و نیردراوەكەی زیاتر بگات .
من لەكۆتایدا دێمە سەر مەبەستم و بەڕێز مامۆستا كریكار كاتێك ڕێگای بەھەشت بەخەڵكی نیشاندەدات و باسی زووگەیشتن بەم بەھەشتە بۆ لاوان دەكات، لاریم نیەو دەستی خۆش ، لاریم لە جێبەجێ نەكردنی یەكێك لە دێڕەكانی قورئانە پێرۆزەكەیە كەوا دەفەرموێت (ھەش بەسەر ئەو كەسانەی ڕێگا نیشانی خەڵك دەدەن و خۆیان لە بیر دەچیت)، منیش لێرەوە دەڵێم مامۆستای بەرێز تۆ خۆت و ماڵ و منداڵت لە نازی ئەورپادا دەژین و كوڕەكەت دەرچووی چاك ترین دانشگای پزیشكی وڵاتی نەرویژە و بەناز بەیانیان دەچێت بۆدەوام و براكەت بەھەمان شێوە لای خۆتەو خێزانت دەچێت بۆ كار نازانم جەنابتان ئەم ڕێگایە بۆ پێشانی كوڕەكەت و برایەكەت نادەیت و چش لە خۆت بە بەھشتی بەرینیان شادبكەی، خۆت لە لێپچینەوەی دوا ڕۆژ و ئەم ئایتەی سەرەوە ڕزگار بكەی ،
بە خۆ بەكوشتدانی خۆت و كەسانی نزیكی خۆت لە ڕێگای ئاینی پیرۆز، كۆمەڵێكی تری سادەی ھاو شێوەی من بە ڕێگای ڕاستی ئیسلام شادتر و شلگیر تر دەكی و ئەو كاتە لە پەیامەكە جوانتر دەگەین.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە