کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ئۆبامە بەڕاستی دژی ئیسلامیەكانە؟

Saturday, 11/06/2011, 12:00



لەم سەردەمەدا، زۆر ئاساییە كاتێك مرۆڤ لە نیوان ڕەگەزە جیاوازەكان لە دایك ببێت، ئەگەر ئەو ڕەگەزانە خاوەنی ئاینە جوراو جۆرەكانیش بن، بێگوومان لە ڕووی زانیستیشەوە سەلمێندراوە، كە بەرھەمی زاوزێی نیوان دوو بێگانە بەتایبەت ئەوانەی جێنەتیكەكانیان لێك دوورە زۆر زیرەك ترو وریا ترن. ئۆبامە یەكێكە لەو كەسانە، كە بەرەی باوكی لە گەڵ دایكی لەو سەر بۆ ئەو سەری جیھانە، ھەروھا جیاوازیان لە پێست و ئاینیشدا ھەیە، ئەوەی من مەبەستمە شێكردنەوەی بایولۆجی نیە، تەنھا خوازیارم رێگا ببڕم بۆ باس كردنی موسڵمان بوونی ئوبامە، ھەرچەند لە ھەر ھەموویان ئاسای ترە كاتێك مرۆڤ ھەڵگری ھەر ئاینێك بێت! بەڵام ئایا ئاسای دەبێ ئەگەر سەرۆكێكی بەھێزترین وڵاتی جیھان، سەرەتایەكانی منداڵی لە قوتابخانەیەك و لە ناوچەیەك كە مالیزیابێت بەبیرێكی ئیسلامی گۆش كرابێت وانەكانی فقەی لە جیاتی وانە ئاسایەكانی خۆێندنگا خۆێندبێت، كە شاراوە نیە تێگەیشتنی مالیزیەكان بۆ ئیسلام چەن توند رەوەی دەنۆێنی (orthodox).
ئەو بیرۆكەی دەڵێ منداڵ ھەویرە چۆنی دەشێلی وا شێوە دەگرێت. لەم خاڵەوە من لە ئۆبامە دەنواڕم! كۆمەڵە پرسیارێك لام دروست بووە، كە وڵامیان ئاسان نیە، بۆ نمونە ئەوەندەی قائیدە زیانی لە نەتەوەی عەرەبی دا لە خەونیشدا ھیچ ھۆكارێك دروست نەدەبوو، یان بڵێن ئوسامە بۆ ئێمەی كورد وەك خاوەن كێشە لەگەڵ عەرەب خەوەن بوو، چوونكە ئاسان كاری زۆری بۆ كردین بەناو زڕاندنی عەرەب، دژایەتی عەرەبیش بۆ كورد بەزمان شڕیان كەم نیە، بۆنمونە بەدەوێیك لە بیابانی عەرەبی گەورە كە ھیچ لە بارەی كورد نازانێت بەڵام گەر داوای لێبكەن دەنگ بە سەربەخۆی برای موسلمانی كورد بدا، بێگومان بە نەخێر دەبێت! بۆیە جەنگێكی گەورەی لە كۆڵ ئێمەی كورد كردەوە، ئەویش بۆخۆیان وەك عەرەب كەوتنە وێنا كردنی راستەقینەی خۆیان لە جیھاندا بەبێ ھەوڵی ئێمەومانان. جا لێرەوە من گومانم ھەیە لە ھەوڵی ئوبامە بۆدوا ڕۆژی نەتەوەی عەرەبی! ئەو چاك تێدەگات دژایەتی كۆمەڵگای نیو نەتەوەی بۆ عەرەب لە كۆێوە سەر چاوەی گرتوە، بۆیە ھەوڵەكانی بۆ پاكتاو كردنی سەركردەكانی قائیدە خستۆتە گەڕ و لە ھەوڵی ڕوخانی ڕژێمە كۆنەپەرستەكانی وڵاتانی عەرەبی دایە، بەگیان بەبەرداكردنیان بە گیانێكی سەردەمیانە، ئەوە ماوە بڵێم ئوبامە بۆ ئیسلامیە ڕاستەقینەكانی ئەم سەردەمەو دواڕۆژیش لەوێنەی سەڵاحەدین وایەو ئێمەی كوردیش لەڕوانگە نەتەوەیەكەمان پێویستە چەپكە گوڵ لەسەر مەزاری ئوسامە و سەدام دا بنیێن، لەگەڵ ئەم ھەموو نەرێیانەیان بۆ ژیان ، بەڵام دڵسۆزیان بەرامبەر نەتەوەكەمان كەم نەبوو، وە لێرەوە بڵێن ئۆبامە لێگەڕێ با شەم شەمە كۆێرەكان بژین، بەری ڕوناكیش لە نەتەوی كورد مەگرە.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە