کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕووخانی گۆڕان

Monday, 15/11/2010, 12:00


كوردی بەستەزمان لە گۆماوێكدا پەلەقاژەی مەرگیەتیی، بە ھیوای ژیان ومانەوە دەست بۆ پووشكەیەكیش درێژ دەكات، بۆئەوەی ڕزگاری ببێ لەم مەینەتیەو سەرلێشواویەی تێكەوتوە، سەرلێشواوی لەسەر ئاستی سەركردایەتی و بەڕێوە بردن و مەینەتیش لەماڵی تاكی كورددا.
ڕۆڵەی لاوی وشیاری كورد، بەھیوای تروسكەیەكی تر لە ئاسوی كوردایەتی و ئازادی بۆ كوردستان، كۆیرانە دەھۆڵیان بۆ گۆڕان دەكوتی ، تەنھا دوای چەند دروشمێكی سەرپێی و بریقەداری نەسەلمیندراو كەوتن، وایان زانی محمدی مھدی دابەزیوەو مژدەی یەكسانی دادپەروەری پێە، نەگبەتیمان لەوەش قوڵتر و بەسۆتر، كاتێك نوسەرە خەم خۆرو ڕۆشنبیر و ئازادی خوازەكان كەوتنە بانگیشە كردن، ئەوەندە بەپەلە بوون لە پێدا ھەڵگووتن، ئەوەندە ئاروزووی گۆڕان و دەرچوون لە كۆتی ئەم دەسەڵاتە و گەندەڵییەبوون، (چاویان تیژو دەستیان كورت) ، بەھیچ شێوەیەك ئامادە نەبوون گۆێ بۆ پێشنیارو رەخنەیەك لەسەر ئەم بزووتنەوە تازەیە بگرن، ھەركەسەو پەلەی شاباشی بوو . زۆربەی ڕەخنەكان دەكرا لە بەرژەوەندی خودی گوران دابن ، ئەگەر رەخنەگر خەڵكانێكی بێلایەنیش با ھەر ورتەیەك ئەوە زۆر بە زووی دەخرایە پاڵ یەكێك لە لایەنەكانی تر!
ئەوەندەیان بەشان و باڵی گۆڕان دا ھەڵدا تا زۆر بەرز بوونەوە، ئێستاش زۆر بەپەلە لە ھەوڵی ئەمە دا ن لەم بەرزایە بییان خەنە خوارەوە! بێ خۆندنەوەیك ، یان ھەڵسەنگاندنی بابەتی دوور و بێگۆێدانە كاریگەری لەسەر ھۆش و ھزری لاوەكانی ئێستامان و نەوەی دوای چەند ساڵێكی تر ، كە لە ھەردوو حاڵەتدا تەنھا دوو حزبی دەسەڵات سوودمەند دەبن، لە ناو خودی گۆڕاندا لێپرسراوەكان دەكرێ (حسانەیان ھەبێت) لەناو حزبەكانی تر، بەڵام خەڵكی دڵسۆزی گۆڕان كە تەنھا بە ھیوای گۆڕان و دواڕۆژیكی ڕوون دوای گۆڕان كەوتووە، چی چاوەڕوانیەتی؟ (لەقەل بوون و لە كۆتریش) ، من خۆم نە گۆڕانم نە ئەم نەئەو بە ڵام لەم كاتە دا پێویستە بزانین ئەگەر بانگێشە كردنەكانمان نەرێی بن بۆ خستنە خواری گۆڕان، ئەوە دەبینە ھۆی گوژانەوە و خنكانی ھەر تروسكەیەك لە ئاینەدەدا كە بەھیوای گۆڕان و چاك سازی بێت لە ناو جەماوەر و بە تایبەتی چینی خێر لە خۆنەدیتوی لاوانمان . بۆیە پێویستە زۆر بەوریایەوە ئاگامان لە پشت بە زەویدادانی گۆڕان بێت ئەگینا چۆن لەناو كوردی باشور فڵان بەر پرس و فیسار سەركردە بە تاونباری میژووی دادەنرێن ، ئەوە ڕۆژێك دێت ڕۆشنبیرانیش بەھەمان دەرد بچن. چوونكە ئێوەش پشكێكتان لەم سەر لێشواندنەی جەماوەری كورد بەردەكەوێت ، ھەر چەند گۆران لە كاتی دامەزرانیەوە تا ئیستاش پێویستی بە نووسەرە خەم خورە راستەقینەكانی گەل نیە بۆ لابردنی چوونكە بەناو نوسەری لایەنەكانی تر درێغیان نەكردوە لە لێدانی و خنكانی .كە ئەمە كارێكی زۆر ئاساییە و دەبێت بە بەشێك لە تیئوریەكانی چاك سازی و گۆڕانخوازی وەر بگیریت.
ھەر لە سەرەتاوە نەدەبوو ھیچ بیرۆكەی گۆڕانخوازی لە ھیچ لەو بەناو تێكۆشەرە كۆنانە وەربگیرێت،چونكە ئەمانە فرۆشیاری كونەن و ناكرێ تازەمان پێبفرۆشن ، ھەرچۆن لە جیاتی داھینانی نۆی و تازە بۆ میللەتەكەمان ماوەیەك جەماوەری یەكیەتی و گۆڕانیان بە نوسینەوەو بڵاوكردنەوەی یاداشتە تاڵەكانییانەوە خەریك كرد كە نەقازانج و بگرە زۆر لە زەرەری كوردوگۆڕاندابوو ،
دەكراپێشنیاری گۆران بكەن بەڵام وەك كاركردن ئەم تیێكۆشەرانە پێویست بوو بەكادیری پلە سێ لە ناو رێكخراو و بزوتنەوە چاك سازیەكان لە ژێر چاودێری خەڵكی لاوی لێھاتوو كارو پرسیان پێبكرابا ، چوونكە لە سەردەمی ڕاپەرینەوە تائێستا ھیچ كامێكان لە سەر پرۆژەیەكی چاك سازی دكتۆرا یاخود دەست نیشان نەكراوە بۆ خەڵاتە نیودەوڵەتیەكان و ناوخۆیەكانیش ، ئەوەی كەھەبوو لە پەیمان و بەڵێنەكان بە خەڵكی كورد تەنھا لە چاو پێكەوتن و كوڕو كۆبوونەوەكان دا بووە ، كەئەمەش زۆر ئاساییە خەڵكی تێدا ھەڵبخەڵەتێنن،كە دەكرێ بە فیڵی سیاسەتی ناو ببەن، ھەر چۆن ئەم بەڵێنانە لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا باوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە