کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مردنی ئوومێد

Sunday, 14/11/2010, 12:00


ئەم بابەتە لە دژی نوسەرێكی سودانی نوسراوە كە لە پێشبڕكیێ نوسینە خێراكانی سەردەم سازدرا بوو لە شاری دبلن كۆلێجی بازرگانی ، ئەم كابرایە زۆر بەسەر منداڵێكی فەلەستینی دا ھەڵگووتبوو، بۆیە منیش بەم پارچەیە بەشداریم كرد و جێگای ئەوم پێگرتەوە. بێگوومان بەزمانی ئینگلیزی بوو بەڵام من خۆم بۆكوردیەكە وەرم گێڕاوە بە دەست كاری و زیادەوە .
................................
منداڵێكی چاو بەفرمێسكی پێخاوسی جلك پینە كراوی چلكنی كورد، فرمێسك و چڵمی تێكەڵ بەیەك كردبوو..... بێ ئومید بێ ئاسامان!
لەژێر ڕحمەتی گەرمای كركوك، قەتماخەی پێستی قەڵشبردوی لە گەڵ قەڵشی زەویەكە شەڕی دەكرد، لە برسان بە بۆنی نەوتیدا ھەڵ دەگووت،
گەڕا گەڕا! تا گۆێچكە نانێكی لە بیرە نەوتێكا بە دی كرد، زۆری زەحمەت كێشا تا دەست درێژ بكات و گەدەی خاڵی خۆی بەم رۆزیە پڕبكا، ھەر كەدەستی راكێشا لە شەقامی پشتیەوە، كەژاوەی كاروانی لێپرسراوێكی كورد ، سەروكێیكی كوردیان لە كوردستانە وە بەرەو بەغدا بە بووك دەبرد!
لەگەڵ ئەم ھەڵەشە و ھورن و خێرایە، ھەترەشی منداڵەیان برد و بە داخەوە!!!! خزیە ناو بیرەكەوەو بەم برسیەتیەوە خنكاو مرد.
بەم ھەموو پەلە پەلە ڕۆیشتن كەچی نە بۆ منداڵەو نە بۆ كركوك تا ئێستاش ھیچیان نەكرد. دڵم خۆشە! بەڵێنیان داوە لە چەند سالێی داھاتوو كار بۆ خستنەوەی سلیمانی و ڕانیە بۆسەر سنوری كوردستان دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە