کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێك بۆ ڕانیە!!

Friday, 04/03/2011, 12:00


ئەوەندە دوور نیە، ئەو ساڵەی بڕیارت دا سەر ھەڵبڕی و بۆ دوور بڕوانیت ، دوور دوور ئەوەندە دووربوو كە زۆرێكمان چەكمەكانمان دانابوو، لەدووریان و بێ ھیزیمان، باوەڕمان بەم ڕێگایە نەمابوو،ئەوەندە بێ ورە بووبووین كە ھەرگیز دڵنەوای یەكتریشمان نەدەكرد، خەریك بوو ڕەشماڵەكانمان لەم لا ڕێگایانەدا ھەڵدەین و بیكەینە ھەوارگەی یكجاریمان ، لە ژێر تەمی نائومێدی و كزەبای غوربەتدا ڕەنگمان زەرد بووبوو، زارمان وشك و تفت و خەریك دەبوو بچینە ناو ئەلبومی یادگاریەكانەوە، لە پڕێكا سەری خۆت بەم لاو ئەو لادا شەكاند، پرچی خاوت لەوێنەی كێژی ژێر دەوارەكان دڵی پیاوی دەسوتاند ، سەرلەبەیانك، ھاتیتە دەرەوەو، ڕۆژگارت شەرمەزاركرد، میللی كاتژمێرت بەرەو پێش برد ، كزەیەكی شەماڵ لەلای تۆوە بەرەو ڕەشماڵەكانمان ھات، لەدوورەو بەبزە ھاواری كرد، ھەستن دەوارنشینەكان دەواركانتان تێك كەن و نەخشەی ڕێگای نزیكم پێیە بۆتان. ھاتیت و بووی بەو سپارتاكۆسەی كۆێلەكان خەونی پێوەدەبینن ، بووی بەو مەشیەحەی جوولەكە تائێستاش لە كەنارئاوەكان لە خزمەت ھاتنی دا چاوەڕێن، بەڵام تۆ جیا لەوان ھاتیت و گوتت مژدە مژدە وا ڕانیە ڕاپەڕی و ئازادی ھینا، كەمەندی كۆێلایەتی پساند و تەلسمی ئەو ئەفسانەیەی دەتان گووت ھەرگیز ناشكی شكاند.
ئەم جارەش لەگەڵ ویزەی تەقەی عەلی نەبیەكەت وا ئەحمەد شێواوەكەت شیعرەكانی تێكەڵ كردووە، چەندین فس فس پاڵەوانی ئەمن و منەزەمە بەر پێلەقەی منداڵە وركەی ڕانیە ڕێوی شێوە كەوتووە ، ھەستن و بەرەو خانەتان بڕۆن دوو دڵ مەبن خەڵكی ڕانیە لە دەروازە چاوەڕیتانە، تاجەگوڵینە بەرن بۆ دایكی شەھیدانیان و سەرتان لەراستی ئەوان بچەمێنن ، شاریان بۆ ئاوەدان كەن و بە نەڕەتان دنیا بەھەژێنن ، دەسوێند بخۆن بە گۆڕی عەوڵا سورەكەی ڕانیە، بەپیرۆزیەكانتان كەچوونەوە ، ئازاری چەندین ساڵیان بیر بەرنەوە، نەھێڵن ئەم جارە منداڵێكی كورد بۆ ساتێكیش لە برسانا بزریكینن ، حەزەكانیان با بەگۆێچكەی ئێوەدا بدركێنن ، ببن بە سانتا كلاوسەو بێ ئەوەی ناوی خۆتان بھێنن ، شەوانی نەورۆز دیاریان بۆ بێنن ، مەھێڵن كێژی كورد ھیچی تر بفرێندرێ و بەتاڵان ببرێت، بەدیاری بە وڵاتان بدرێت، مەھێڵن چیتر مامە پیرەكان لە خەمی دكتور و بێ كەسی سەری خۆیان بخورێنن.
دەسۆێندەكان بڵێنەوە، ئێمەش سویندەكانمان ھەمووی گوتنەوە ، پەیمانمان دا ئەوەی تۆ زۆر كەمن و ئێمە زیاترمان پێە، زۆر بەگووڕبووین بۆھاتنەوە ، نەمان زانی چۆن بەزی ئەم دوورە ڕێیە،
ئێمە ھاتین و ساڵان ڕووی، ئێمە گۆڕاین و بەڵێنەكانمان گۆڕی، تۆش لە دوورەوە لە ژێر خاك و خۆڵا كزو بۆری، ئەمساڵ بۆ گەردەن ئازای ھاتووین و داوا دەكەین لێمان ببوری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە