کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئوسامەش ڕۆی!

Monday, 02/05/2011, 12:00





ئوسامە ڕۆی بزانین كێ ترمان بۆ دروست دەكەن! ھەرچەند ناتوانین بەھیچ جۆرێك لە كەسێتی ئوسامە بن لادن بدەین، بە كابرایەكی جگە لە خاوەن باوەر زیاتری پێ بڵێین، چوونكە ئەو خۆی پێش ڕۆێشتنی بۆ شەڕی ئەفغان دژی سۆفیەتی ئەوكات خاوەنی سەروەتێكی زۆر بووە كەواتە مەبەستی كۆكردنەوەی پارە نەبووە، جا ئەم باوەڕە بەلاڕێدابردی و لە میانەی كاركردنەكەی توشی زۆرین ھەڵەی سیاسی و كۆمەڵایەتی بوو، ھەڵەكانی بە مەبەست و بێ مەبەست، بەجارێك بوو بەبیانوو بۆ ڕۆژئاوایەكان كە چالاكیەكانیان زیاتر بكەن دژی ئاینی ئیسلام ، ھەروھا كردیان بەبیانووی داگیر كردنی ئەفغانستان و لەدوایش عێراق، ھەرچەند بۆ ئێمەی كورد بە ڕزگاری ھەژمێر دەكرێت.
بۆ ڕزگاری نەتەوەی ھەرچەند باوەڕمان بە ئیسلام بێت پێویستە بزانین، ڕێكخراوە ئیسلامیەكان ھەردەم و بەدرێژای مێژوو ڕێگر و بەربەست بوون لە دامەزراندنی كیانێكی كوردی. كوشتنی ئوسامە خۆی لە خۆیدا زۆر نیشانەن بۆ گۆڕانكاری لە 10ساڵی داھاتوو لە ناوچەكەدا، چوونكە ئوسامە خۆی ئەكتەرێكی سەرەكی بوو لە نمایشەكانی ئەمریكا لە جیھان و یاریدەدەری یەكەم بوو بۆ جێبەجێ كردنی نەخشەكانی ئەمریكی ، ئەمریكاش ھەروەك پیشەی ھەمیشەی دوای كارپێنەمانی كاركتەرەكان دەكەونە لە ناو بردنی و روخانی،بۆنموونە شای ئێران. پرسیار لێرەیە، نزیكەی 10 ساڵ بەسەر رووداوەكەی 11 -9-2001 تێپەڕیوە، ئەمریكایەك بەم ھەموو توانایەی لە تیكنۆلۆجیای ھەواڵگری بۆ ئەمڕۆ دیتیەوە؟ ئەوێك بەھۆی مانگە ھەواڵگریەكانیەو دەزانێت لەماڵەكانی خۆمان چی دەخۆین.
پرسیارێكی تر كە زۆر گرنگە ئەویش بۆ بە دیل نەیان گرت؟ دەڵێن گوایە شەڕی كردوە، ئەگەر دەسگای ھەواڵگری ئەمریكا لەبابایەكی سادەی وەك منی پرسیبا چۆن كەسێك بێ شەڕ دەسگیر بكەین ، ئەوە پیان دەڵێم چۆن توانیان شیخ یاسینی سەرۆكی ڕوحی حەماس لە ناو خێوەت گەی خۆی بە زیندووی و لە ناو كەس وكاری دەربھێنن ئەوە ئەویشیان دەتوانی بەھەمان شێوە دەركێشابا، یان دەكرا گازێكی خەو بەكاربھێنن و بەئارامی دەری كێشن و ڕایكێشنە بەردەم دادگا، یان زۆر نھێنی ھەواڵگری لایە و دەبێتە ھۆی ناكۆكیەكی زۆر لە ناو ئەمریكا و جیھان . بەھەرشێوەیك بێت ئیمەی كورد دەبێت دەستمان ڕاست بێت لە ئەنگاوتنی نیشانەكانمان و بتوانین بە یەك بەرد دوو نیشان بپێكین، وەزۆر دڵخۆش بین بەلە ناو بردنی ھەر دنگێك و ڕەنگێك كە لەدژی دروست دروست بوونی كیانی  نەتەوەی كوردا كاردەكەن.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە