نەوت رۆیـــــشـــــت
Saturday, 20/03/2010, 12:00
لەدواى نەوەدەكانەوەئەم قسەیە مژدەیەكى خۆش بوو بۆسەرزارى هاولاتیانى كورد ،چونكە خەلكى هەریمى كوردستان لەم كاتەدا ئەوەندە لەژیرهیلى هەژارى دابوون بەپرسەكانى ئیستاش ،وامان دەزانى ئەگەرنەوت بروات ئەوە تازە تەواو ژیانى ئیمەش وەكو ژیانى خلیجیەكان لێ دیت بەڵام نەبوو،دەى خواكردى لە 2007هەندیك بیرى نەوەت بەنهینى سەربەماڵى مەلامستەفاى شۆرش گیر لێ دران لە گریبەستیكى نەهینى لەریگەى گومرگى ئیبراهیم خەلیل دەچووە دەرەوەو لەم سەریشەوە توركیا بریك خۆراك و تەقەمەنى بەپارتى دەدا لەبرى نەوتەكە بۆشەرى براكوژۆى كەئەمەزۆرناخۆش بوو،من ئەم هەواڵەم لەكەسیكى باورپیكراوى پارتى پێ گەیشت كەئیستا لەدەرەوەى پارتى و لەدەرەوەى وەڵات نیشتەجێ یە ،بەهەرحاڵ لە2008 كۆمەلیك بیرى نەوت لەلایەن هەردوپارتى دەستەڵات دارى هەریم لێ دران بەهاوكارى چەند كۆمپانیایەكى بیانى بەمەرجیك حكومەتى عیراقى فیدراڵ بەم كارە نەزانێ ئەوەبوو بەۆى ناكۆكى پارتى یەكیتى زانرا،بەشیك لەپشكەكانى كەوتنە دەست مالكى ،بەڵام لە2009دا بەرەسمى لەهەریمى كوردستان نەوت دەرهێنرا و رەوانەى وەڵاتانى جیهان دەكریت و لەزۆربەى ناوچەكانى هەریم بیرى نەوت لێ دراوە بەپى َى سەرچاوەكان داهاتى هەربیریك نەوت دەتوانێ لەماوەى شەش مانگدا شاریكى هاوچەرخى پێ دروست بكەى بەڵام ئیمە تاكو ئیستا لەشارۆچكەكانمانە تاسە هەیەو ناتوانن چارەسەرى بكەن،ئەوە لەكاتیكدایە زۆربەى گریبەستەكان بەنهینى كراون و كەس ناوانێ داهتیان بۆكێ دەچێ جگە لەكۆمەلیك بیرى نەوت كەراستەو خۆى لەلایەن نیچیرڤان بارزانى داهاتیان وەردەگیرین و لەبانقەكانى ئوسترالیاو نەرویچ تۆماریان هەیە،ئاواش هەژارانى ئیمە دەژین زۆرشتى تر لەپشت ژیانى ئەمان و بیرە نەوەتیەكانى هەریمى كوردستان واتا خاكى خۆمان داهیە كە كەم كەس دەیزانێ كە پیویستە هەمومان بیزانین،بەداخەوە ئەوە بینیمان نەوتیش رۆیشت بەڵام هیشتا ماڵ هەیە لەكوردستان چرا بەكاردینێ ئەمە چ ویژادانیكە تاكە مۆمى ژیان بەدەست ئەمانەوە بكوژیتەوە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست