کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان ده‌چێته‌ كۆنگره‌وه‌

Monday, 05/05/2014, 12:00


ئه‌نجامه‌كانى هه‌لَبژاردن هاوكێشه‌ى ده‌سه‌لاَتى سياسى له‌ ناو يه‌كێتى نيشتمانى گۆرى له‌ سێ بالَى سه‌ره‌كيه‌وه‌ بۆ چوار بالَ گۆرِينى هاوكێشه‌كه‌ش به‌ قازانجى بالَه‌كه‌ى هيرۆخانه‌ كه‌ پێشتر رِازى نه‌بوو يه‌كێتى بچێته‌ كۆنگره‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌يزانى له‌و كاته‌دا بچێته‌ كۆنگره‌وه‌ ده‌بێت تسليم به‌ ئيراده‌ى دوو بالَه‌كه‌ى تر ببێت كه‌ چه‌ندين سالَه‌ خۆيان بۆ بارێكى ئه‌وا نائاسىى و چاوه‌رِوانه‌كراو ئاماده‌كردوه‌ ، به‌لاَم ئه‌مرِۆ هاوكێشه‌ى ناو يه‌كيتى گۆراو و به‌رِوونى دياره‌ كه‌ يه‌كێتى بوته‌ چواربالَى سه‌ره‌كى (هيرو خان) و (كاك كۆسره‌ت) و (دكتور به‌رهه‌م) و (دكتۆر نجمدالدين) .
دروستكردنى بالَى چواره‌م بۆ ليدانى دووبالَه‌كه‌ى (كاك كۆسره‌ت) و (دكتۆر به‌رهه‌م) بوو به‌ قازانجى بالَى (هيرۆ خان) و به‌هيزكردنى پێگه‌كه‌ى له‌ ناو يه‌كيتى نيشتمانى، ئه‌مه‌ له‌ لايه‌ك له‌ لايه‌كى تريشه‌وه‌ هينانه‌ پێشه‌وه‌ى (قوباد تالَه‌بانى) له‌م هه‌لَبژاردنه‌دا وه‌ك وه‌جهى يه‌كێتى نيشتمانى واى كرد ئه‌ندام و لايه‌نگران تێبگه‌ن كه‌ ده‌سه‌لاَتى سياسى و داراى و هيز لاى بالَى هيرۆخانه‌بۆيه‌ پاشكۆيه‌تى بۆ هه‌ربالَێكى تر له‌ ناو يه‌كێتى نيشتمانى هيچ سودێكى داراى يان سياسى بۆ كه‌سه‌كه‌ دابين ناكات ئه‌مرۆش خه‌لَك و لايه‌نگرو هه‌وادارانى يه‌كيتى هۆشيارن بێ دوو دلَى خۆيان بۆ بالَى هيرۆخان يه‌ك لاى ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ بۆ سه‌لماندنى ووته‌كانيشم ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ ته‌نها له‌ماوه‌ى سێ مانگدا هيرۆخان توانى هاوكێشه‌ى سياسى ناو يه‌كيتى له‌ ئارِاسته‌يه‌كه‌وه‌ بگۆرِێت بۆ ئارِاسته‌يكى تر كه‌ به‌قازنجێكى گه‌وره‌ى كه‌سايه‌تى و ده‌سه‌لاَتى سياسى هيرۆخان كۆتاى دێت .
وه‌ تسليم بوونى ئيراده‌ى بالَى دكتور نجمالدين به‌ بالَى سه‌ره‌كى هيرۆخان ته‌نها به‌ دابينكردنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار كۆتاى بۆ دكتور نجمالدين له‌ بغداد دێت بۆيه‌ به‌مه‌ش دوا بزمارى خۆى ده‌دات له‌ تابووتى بالَه‌كه‌ى به‌رهه‌م سالح كه‌ هه‌موو ئامانجه‌كه‌يان هه‌ر له‌ رِۆژى نه‌خۆشكه‌وتنى تالَه‌بانى وه‌ تائيستاشى له‌گه‌لاَ بێت بۆ جێگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆماربوو بۆ به‌رهه‌م سالح ، بۆيه‌ به‌رِاى من كۆنگره‌ به‌م زوانه‌ ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆنگره‌ به‌ قازانجى ئه‌و بالَه‌ كۆتاى دێت كه‌ پێش تر رِازى نه‌بوو كۆنگره‌بكرێت .

كلَپه‌ى پارێزه‌ر
3/5/2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە