کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕابردوو، ئێستای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دیکتاتۆر (به‌شی یه‌که‌م)

Thursday, 23/04/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌یری مێژووی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکات، ئه‌وه‌ی به‌رچاوی ده‌که‌وێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ رابردوو ئێستایی بنه‌ماڵه نه‌گۆراوه‌و ناشگۆرێت. له‌ خیانه‌ت و دزی و ده‌ره‌به‌گی و چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردو مرۆڤایتی چونکه ئه‌وه‌ی له‌ رابردوو کردویانه‌ ئێستاش برده‌وام ده‌یکه‌ن. پێش ئاشبه‌تاڵ که بارزانییه‌کان هاتنه ده‌ڤه‌ری به‌ڵه‌کایتی وه‌کو نه‌دی و بدی وابوون له سه‌ره‌تا ده‌ستیان به‌ سینگی خۆیان ده‌گرد بۆ خڵکی ناوچه‌ی به‌ڵه‌کایه‌تی هه‌ر ئه‌زبه‌نی و ئه‌زبه‌یان بوو چونکه‌ هێشتا هیوای ڕه‌ش و بۆگه‌نیان به‌ ئاوات نه‌ گیشتبوو. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ده‌مه‌زران ئیدی که‌وتنه‌ گیانی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژارو داماوه‌ به‌ دزن و تاڵان کردن و داگیرکردنی مڵکوو ماڵیان. به‌ڵام سه‌ره‌تا که‌ مه‌ڵا مسته‌فا له‌ گه‌ڵ بانده‌که‌ی هاتنه‌ ناوچه‌که‌ رۆژێك میوان ده‌بێت له‌ماڵی پیاوێکی ناودار له‌ گونده‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه کوری شوانی ئه‌و گونده‌ش له‌ گه‌ڵ یه‌کێك له‌ کوره‌کانی بارزانی به‌ شه‌ر دێت پیاوه ناوداره‌که‌ش له‌ به‌ر شه‌رم و ترسی خۆی ده‌یه‌وێت شه‌قه‌یك له‌ کوری شوانی گوندی بدات. چونکه‌ ئه‌و کوری شوانی گوندییه چۆن ده‌بێت شه‌ر له گه‌ڵ کوری سه‌رۆك بکا. که‌چی بارزانی ئاشتی خوازو مرۆڤ ناس ده‌ستی پیاوه‌ ناوداره‌که‌ ده‌گریت و پێی ده‌ڵێت لێ نه‌ده‌ی کوری شوان و کوری بارزانی هیچ جاوازی نیه نابێت لێ بده‌ی. جا خوێنه‌رانی به‌رێز من به‌ بۆچونی خۆم جیاوازی ته‌واو ده‌بینم له‌ نێوان کوری شوان و کوری بارزانی. چونکه شوان نه‌ به‌ دزی و نه‌ به‌ تاڵان و سه‌رشۆری بژێویی ژیان بۆ خۆی و خێزانه‌که‌ی دابینده‌که‌. به‌ڵام بارزانی و بنه‌ماڵه‌ مافیاکه‌ی له‌ وه‌ته‌ی هه‌ن به‌س خه‌ریکی دزی و خیانه‌تو کورد کوشتنن. ئه‌گه‌ر بارزانیه‌کان مرۆڤ له‌ تۆڵه‌ی سه‌گ بکوژنه‌وه جا چۆن جاوازی نیه‌ له‌ نێوان ملا مسته‌فای بارزانی و شوانێك. له‌ سه‌ر سنوری به‌ڵه‌کاتی و دۆڵی ئه‌کۆیان پێش ئاشبه‌تاڵ بنکه‌ی پارتی لێبوو بێچگه له‌ پیاوه چڵکاو خۆره‌کانی پارتی چه‌ند سه‌گێکیشان هه‌بوو له‌ ده‌وره‌وبه‌ری بنکه‌که مرۆڤ نه‌یده‌توانی به‌و ڕێگایه‌ هاتوچۆ بکه‌ له‌ به‌ر پیاوه‌ چڵکاو خۆره‌کان و سگه‌کانیان چونکه‌ زۆر دڕنده‌ بوون هه‌ر مرۆڤێك ویستبای له‌و رێگایه بروات ئه‌وه‌ سه‌گه‌کان په‌لاماریان ده‌دا جا نه‌شده‌بوو له‌ سه‌گه‌کان بده‌ی چونکه هی بارزانی بوون. رۆژێک کوره‌ لاوێك به‌و ڕێگایدا ده‌روات و هیچ زانیاریشی نه‌بووه‌ له‌ سه‌ر مه‌ترس ئه‌و رێگایه ئیدی ده‌که‌ویته‌ رێ که‌ نزیك ده‌بێته‌وه له‌ بنکه‌ی دزو رێگره‌کان سه‌گه‌کان په‌لاماری ده‌ده‌ن کوره بزته‌زمانه‌که‌ش بۆ خۆ رزگار کردنی ته‌قه له‌ سه‌گه‌کان ده‌کات و سه‌گێکیان ده‌کوژی و هه‌ڵدێت بارزانیاکانیش ده‌که‌ونه‌ دوای تاکو گونده‌کانی دۆڵی ئاکۆیان له‌وێ کوره‌که‌ ده‌ستگیر ده‌که‌ن و ده‌یبه‌نه‌ لای مه‌لا مسته‌فای ئه‌ویش له چه‌ته‌و ڕێگره‌کانی خۆی ده‌پرسی ئاخۆ بۆ ئه‌م پیاوه‌یان ده‌ستگیر کردوه ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئه‌زبه‌نی ئه‌و تاوانباره سه‌گێکی کوژتوه. جا له‌ به‌ر ئه‌و هێناومانه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین سزای چیه؟ بارزانیش ئه‌مر ده‌کاو ده‌ڵێت ‌برۆن بیبه‌ن له‌ شوێنی سه‌گه‌که‌ بیکوژنه‌وه چه‌ته‌کانیش ده‌یبه‌ن و له‌ شوێنی سه‌گك پیاوه‌که‌ ده‌کوژنه‌وه‌. جا ئه‌وه‌و سه‌ت تاوانیتر که به‌ نوسینێکی ئه‌وا کورت باس ناکرێ به‌ڵام ده‌مه‌وێت چه‌ند تاوانێکی ئه‌و بنه‌ماڵه دواکه‌وتووه بخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ران. وه‌کو ماره‌ کردنی چه‌نده‌ها ژن به‌ زۆری و بردنی شه‌ره‌ف و ناموسی که‌سوکاریان و ڕوو ڕه‌شکردنی ده‌موچاویان به‌ته‌نی خاڵۆز له‌ پاشان ده‌یان خستنه‌ سه‌ر پشتی گوێدرێژ روی مرۆڤه‌که‌یان ده‌کرده‌ لای کلکو کۆمی گوێدرێژ. جا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و ناموسی ئه‌و پیاوه‌ له‌ ناوچه‌که‌ برێن پیاوه‌که‌یان ده‌خسته‌ سه‌ر پشتی گوێدرێژو ده‌یان گێرا له‌ ناو گونده‌کان. یاخود داگیر کردنی مڵکوو زه‌وی به‌ زۆره‌ملێ ده‌چونه‌ لای خاوه‌ن زه‌وی و پێیان ده‌گووت ده‌بێت مڵکت به‌ ئێمه‌ بفرۆش پێت خۆشبیت یان پێت ناخۆشبیت ده‌بیت بیفرۆشیت به‌ ئێمه‌. زۆر خاوه‌ن زه‌وی هه‌بوو له‌ ترسی خۆی زوییه‌که‌ی ده‌یفرۆشته‌ بارزانیه‌کان به‌ پاره‌یکی زۆر که‌م به‌لام خاوه‌ن زه‌وه‌ێش هه‌بوو نه‌ ده‌فرۆشت!! بارزانیه‌کانیش وه‌کو مافیا مڵکه‌کانیان داگیر ده‌کردن. بۆ نموونه‌ یه‌کێك له‌و ژنه‌ی که به‌ زۆره‌ملێ ماره‌کراوه‌ دایکی نێچرڤان بارزانیه‌ که‌ ئێستا باسی مافی ژنی کورد ئه‌کات.!!! جا ئه‌و کورده‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ده‌نگ به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بدات. سه‌رشۆرو خائینه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کوردستان و شه‌هیدانی کوردو ‌هه‌ڵبجه‌و ئه‌نفاله‌کان. چاوه‌روانی به‌شی دووه‌م بێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە