کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕابردوو ئێستای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دیکتاتۆر!!!! به‌شی دووه‌م

Monday, 27/04/2009, 12:00


ئه‌وه‌ پێتان ده‌ڵێن به‌ خۆتان چۆلی بکه‌ن کوردستان بۆمان ،ده‌نا پێتان چۆل ده‌که‌ین به‌ قه‌ڵه‌م و به‌ ده‌نگ ڕوره‌شی مێژووو دنیایی دیکه‌تان ده‌که‌ین ،نه‌ڵین لیستی سه‌ر به‌خۆ به‌س نه‌وشیروانه‌ به‌ تنیایه‌ گه‌ر ته‌زویریش بکه‌ین هیچی له‌ ده‌ست ناییه‌،قورتان به‌ سه‌ر له‌به‌ر دۆلارو ڕابواردن و مۆنیکایه‌ ئاگاتان له‌ خۆتان نه‌مایه‌، گه‌ر ته‌زویری دونیاش بکه‌ن تازه‌ داتان نایه‌ چونکه‌ کوردستان ئمجار هه‌مووی له‌ گه‌ڵ لیستی سه‌ر به‌خۆیه‌،ئه‌مه‌ به‌س کارتی زرده‌ ئێستا پێتان دراوه‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ کارتی سوریشی له‌ دوایه‌،ده‌رتان ده‌که‌ن بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ خاکه‌که‌ی خه‌سرۆ مێتای ‌....



هه‌روه‌کو له‌ به‌شی یه‌که‌می نوسینه‌که‌م باسم کردوه‌ که‌ مێژووی ره‌ش و پڕتاوانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چۆن بوو، پێش ئاشبه‌تاڵ بۆ خه‌ڵکی کوردی هه‌ژارو داماو. مێژووو تاوانه‌کانی دوای راپه‌رینش به‌هه‌مان پلان و شێوه‌ بوون و ئه‌بن له‌ دزیو گه‌نده‌ڵی و کوژتن و چه‌وساندنه‌وه‌و سوککردنی شه‌ره‌ف و نامسی خه‌ڵکی کوردو کوردستان. هه‌موو کوردێك ده‌زانت و ئاگاداره که ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ ڕاپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1991 که‌ له‌ ئیران گه‌رانه‌وه‌ سه‌ر سفره‌ی ئاماده‌ کراو. چۆن چاوبرسی و بێ جلو به‌رگ بوون و وه‌کو بارباره‌کان وابوون نه‌دی و بدی قسه‌ نه‌زان و دیسان ده‌ست له‌ به‌ر سینگ گرتن بۆ خڵکی کوردستان. مسعود بارزانی و گلادیاتۆره‌کانی چۆن ئه‌و ماڵ و ئه‌م ماڵیان ده‌کرد بۆ پاڕوه‌ نانێك.ئینجا هه‌ر که‌سێك چاکه‌و باشه‌ له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکا له‌ دوا رۆژ خراپه‌ی پێده‌درێته‌وه‌ له‌ لایان ئه‌و بنه‌ماڵه‌ نامۆدێرنه‌. چونکه‌ تاوانه‌کانی دوای ڕاپه‌رینش زۆر ماڵ وێرانترو چه‌واشه‌و دڕنده‌تر بوون که‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیان ئه‌نجامداو به‌رده‌وام ئنجامی ده‌دان. ‌وه‌کو بنه‌ماڵه‌ی حوسێن ئاغه‌ی سورچی که‌ چۆن کوژتیان و ماڵیان تالان کردو ده‌ر به ده‌ری وه‌ڵاتانیان کردن. چونکه‌ هیتله‌رو ستالینیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ببینن هه‌ر که‌سێك ماستاوچی و له‌ ژێر ئه‌مریان دانه‌بێت تیرۆری ده‌که‌ن. یاخود بکوژدانی هه‌زاران کوڕه‌ لاوی کوردو بریندار کردن و سوتاندنی جه‌رگی هه‌زاران دایك له‌ شه‌ره‌ سه‌رشۆره‌و په‌ڵه‌ ڕه‌شه‌ مێژووه‌که‌ی براکوژی که‌ له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دزو گه‌نده‌ڵی هاوپیشه‌ی خۆیان کردیان. که‌ ئه‌وه‌ش به‌س بۆ مه‌رامه‌ گڵاوه‌کانی خۆیان بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روات و سامانی کوردستان به‌و سیستێمه‌ فتی به‌ فتیه‌ی که‌ خۆیان دروستیان کردیه‌ بیدزن و له‌ به‌ینی خۆیان به‌شی بکه‌ن . وه‌هه‌روا زیندانی و بێ سه‌رو شوێن کردنی چه‌نده‌ها کوڕو کچی کوردستان که‌ یه‌کێك له‌و کچانه‌ی بێ سه‌رو شوێن کرا شلێر ئه‌مینی ته‌مه‌ن 13 ساڵان بوو که‌ له‌ لایان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی مافیا ره‌وانه‌ی هه‌ولێر کرابوو بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه‌. جاخوێنه‌ری به‌رێز سه‌یری ئه‌خلاق و ره‌وشتی بنه‌ماله‌ی بارزانی بکا که‌ زۆر ئازایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کچه‌ کوردێکی ته‌مه‌ن 13 ساڵ که‌ بێ سه‌روشوێن و زیندانی بکا. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ مرد نینه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تاوانباره‌کانی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هیدو ئه‌نفاله‌کانی گه‌رمیان ئه‌وه‌ پێنچ ساڵه‌ ڕێژێمی گۆر به‌ گۆر نه‌ماوه‌ به‌ڵام تاوانباره‌کان ئێستاش وا هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کوردان ده‌که‌ن. یان یارمه‌تی دانی گروپه‌ تیرۆریسه‌کان شێخ زانا که‌ ناسنامه‌ی تایبه‌تی بۆ کرابوو له‌ لایان نێچیرڤان بارزانی یاخود داگیر کردنی هاوینه‌هه‌واری پیرمام و سه‌ریڕه‌ش و فرۆشتنی که‌لتوورو شته‌ ئاسه‌ریه‌کانی کوردستان، . کوردینه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ خۆمانی لێ گێلا نه‌که‌ین!! تاوانه‌کانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌ هه‌مووی به‌ به‌ڵگه‌ له‌ مێژوو تۆمارکراوه‌. وه‌کو تاوانی (31.08.1996) که‌ مسعود بارزانی چۆن ده‌ستی برا گه‌وره‌ی خۆی گرت و هێنایه‌وه‌ بۆ ناو خاك و وه‌ڵاته‌ پیرۆزه‌که‌ی باب و باپیرانمان، که‌ چۆن عه‌ره‌به‌ بێ ویزدانه‌کانی برده‌یه‌ گیانی منداڵ و براو خوشك و دایکمان به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ . ئێستاش وابه‌رده‌وام هه‌ر خه‌ریکن به‌ کوژتن و دزین. به‌رێزان با هه‌موومان ده‌نگ بدان به‌ ده‌نگی ئازادی ده‌نگی دیموکراسی ده‌نگی مۆدێرێن و مافی مرۆڤ به‌ ویزدانی خۆمان به‌ خوێنی شه‌هیدان به‌ خاکه‌ پیرۆزه‌که‌ی کوردستان به‌ لیستی سه‌ر به‌خۆ بۆ ئه‌وی سه‌رشۆری نه‌وه‌کانی داهاتوو نه‌بن.به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات به‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی نۆکه‌رو مه‌سینه‌ هه‌ڵگراکانی دوژمننانی کورد ئه‌وه‌ سه‌ر شۆرو خائینه‌ به‌رامبه‌ر به‌ شلێر ئه‌مین و دایکی شه‌هیدان و نه‌وه‌کانی دوا رۆژمان و شاره‌ زوڵم لێکراوه‌که‌ی بابه‌گوڕگڕ




تێبنی:زۆر سوپاسی رۆژنامه‌و سایتی کوردستانپۆستی خۆشه‌ویست و ئازیزو خه‌مخۆری گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تم چونکه‌ ئه‌م بابه‌تم بۆ چه‌ند رۆژنامه‌یتر نارد به‌لام بڵاویان نه‌کرده‌وه‌. له‌ به‌ر ترسی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دووباره‌ ده‌ستان خۆش به‌رێزان. سه‌رکه‌وتن نزیکه‌...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە