نامه‌یه‌ك بۆ سه‌ره‌ده‌شتی جوانه‌مه‌رگ
Friday, 14/05/2010, 12:00
نامه‌یه‌ك بۆ سه‌ره‌ده‌شتی جوانه‌مه‌رگ
كه نوچه‌ی شێوه‌ی ڕفاندن و تیرۆركردنتم خوێند كۆمه‌ڵێ هه‌ستی خه‌ست دایگرتم؛ له وانه: قێز؛ خه‌فه‌ت؛ شه‌رم؛...هتد و گوتم واخ؛ واخ پارتی به‌عس چه‌ند به‌هێزه له كوردستان؟ وا له قۆناغی دووه‌مدان؛ كه قۆناغه‌كانیان له سێ به‌ش پێكهاتووه:
١ــ به‌بێ ده‌نگ خه‌ڵك له‌ناوبردن ـ
٢ ــ به ئاشكرا خه‌لك له‌ناوبردن ـ
٣ ــ ساندنه‌وه‌ی پاره‌ی گولله له كه‌سووكاری قوربانییان ـ
واتاه قۆناغی سییه‌م ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه سه‌ربار وه‌رگرتنی پاره‌ی گولله شێوه‌ن گێرانیش به‌ربه‌ست كه‌ن له كه‌سووكاری شه‌هیده‌كان ـ
به سه‌رۆ گیان؛ سه‌رۆ گیان ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام بم؛ به‌ڵام به خوێنی تۆ ناكرێت و قورسه؛ نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ناتناسم و ته‌نها بێگانه‌یه‌كم؛ نا؛ هۆی ئاشناییی بوونم پێت ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نووسینیكی پڕ سه‌رنـجـڕاكێشت كه چه‌ند مانكێك له مه‌وبه‌ر له كوردستان پۆست دا خوێندمه‌وه؛ نـــــــــــــا؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆت ده‌ڵێت: كاری منیش خۆشبه‌ختی برا بچوكه‌كانمه؛ نه‌ك خۆم؛ كه مه‌به‌ستت له وه‌دا نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌كه‌مانه‌ـ ئینجا منێكی دووره ووڵات؛ له تۆ به‌ته‌مه‌نتر؛ پێت ناڵێم گیانه! با منداڵێكی بێ نازی وڵاته‌كه‌مان بێبار نه‌كه‌م له گیانی ده‌گمه‌نی په‌یوه‌ستی پاكی تۆ ـ
ئه‌ی هۆۆۆۆۆ لاوه پیرۆز و ڕۆشه‌نبیری گه‌له‌كه‌م؛ پێت وانییه كه كوردستان پۆست خوێنی به‌هاریی تۆی خسته كاسه؟
كه كه‌سایه‌تی خۆتت ئاشكرا كرد؛ وه‌ك شێرێك به‌رپرسی نووسینه‌كه‌تت گرته ئه‌ستۆ؛ ده‌بوایه كوردستان پۆست وێنه و ناوی تۆیان دانه‌به‌زاندبایه! ده‌زانم پێم ده‌ڵێت:
ـــ ئاخر ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر خواستی خۆم بوو ـ
ـــ منیش ده‌ڵێم: ده‌بوایه به گفتوگۆ تۆیان لادابا له‌م بڕیاره؛ هێژا ئه‌وه تۆیت له ناو له‌پی دڕنده؛ نه‌ك سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه‌ی خۆیان به تۆ و كه‌سانی وه‌ك تۆ سه‌رباركه‌ن؛ چ به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست ـ
ئه‌وان به په‌یامنێری كوردستان پۆست ناوت ده‌به‌ن ـ منیش ده‌ڵێم په‌یامنێری: لاوی كوردی دڵسۆز؛ كوردی پاك؛ خوێن گه‌رم؛ ئه‌نفاله‌كان؛ دوعاكان؛ بیرمه‌ند و نه‌وه‌ی نوێ ـ ئه‌گه‌ر په‌یامنێری ئه‌وان بوویت بۆچی خه‌مخۆری تۆ نه بوون؛ سێهه‌م بابه‌ته‌كه‌تیان بڵاوو نه‌كرد كه تییایدا به زه‌قی مه‌ترسی له سه‌ر ژیانت به‌دی ده‌كرێت؟
ئه‌وان ده‌ڵێن كه گوایه به پوڵا سه‌عید سه‌رقاڵ بوون؛ ئایا نه‌یان ده‌توانی به شێوه‌یه‌كی سوود به‌خش به‌راوردییه‌ك له گه‌ل تۆ و پوڵا سه‌عید بكه‌ن له باتی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ت پشتگوێخه‌ن؛ به‌ڵام له هه‌مان كات دا چه‌ندین بابه‌تی بێ تامیان دابه‌زاندوه؟
گله‌ییم هه‌یه له تۆ سه‌رۆ(ی) پیرۆز؛ گله‌یی؛ ده‌زانم پێم ده‌ڵێت:
ــــ ئیمه‌ی كورد ته‌نها بۆ گله‌یی زۆر زیره‌كین و زوو شتمان له بیر ده‌چێت؛ ئه‌نفالمان له بیر كرد؛ ڕاپه‌ڕین و سوكایه‌تی پێكردنی دوژمن كه چی توانا‌مان نییه تۆزی تۆوی كه‌ره‌وس له ناو ئینجانه‌یه‌كی خۆمان بروێنین؛ قوربان كه‌ره‌وسی توركی و ئیرانی نه‌بێت نایخۆین؛ گله‌یی له هێڵی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ین گوایه له پاسی ناو شار و هێش خراپترن خه‌لك به پێ راده‌وه‌ستێنن و زۆر شتی تر ... .
ــ ڕاست ده‌كه‌ی له گه‌ڵتام به‌ڵام له گله‌یی خۆم په‌شیمان نابم؛ بۆچی زوو ماڵئاوایت كرد و لیستی شه‌هیدانت سه‌رباركرد خۆ ده‌زانیت جار جار له یه‌ك خوله‌ك له سه‌رپێ وه‌ستان وه‌ك رێزلێنان هیچی ترتان پێ‌نادرێت؛ ده‌بوایه زۆرتر ژیانی خۆتت بنرخاندایه؛ بپارازتایه؛پێێویستیمان پێته سه‌رده‌شت گیا .. ئا خه‌ریك بوو؛ ببوره سه‌رده‌شت پیرۆز كه‌سانی وه‌ك تۆ بڵێسه‌ی چاوی گه‌شی بێ نازی وڵاته‌كه‌مانن؛ چۆن دڵت هات بیكوژێنی؟
به‌ڵام نا له مه‌رگیشدا نه‌یان توانی بتبه‌زینن؛ په‌نجه پێنووس هه‌ڵگره‌كانی پیرۆزت به بێ شێواندن له گه‌ڵ خاكی كوردستان تێكهه‌ل بوون؛ ئه‌و خاكه‌ی كه برا بچوكه‌كانت نیازیان هه‌یه تۆوی كه‌ره‌وسی نیشتیمانی لێ بڕوێنن.
به نهێـنییه‌ك مالئاواییت لێ ده‌كه‌م؛ به‌ڵام تۆ و ئه‌نفال با له نێوان من و تۆ بێت:
دامنابوو به ناوێكی خواستراو ئه‌م بابه‌ته بڵاو بكه‌م؛ شه‌رم دایگرتم له خوێنی ته‌ڕت و ئه‌و جلی مه‌رگه‌ت(كفن) كه جارێ سپییه.
ئیمان بۆتانی
٢٠٠١٠/٠٥/٠٨
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست