کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ به‌ڵگه‌.

Monday, 04/05/2009, 12:00


دووشه‌م - ۴\٥\٢٠٠٩
ماوه‌یه‌که‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌یه‌ که‌سانێک له‌نێو ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌ندێک که‌سی نێو ئه‌و‌ حیزب و لایه‌نانه‌ش که‌ لیستیان هه‌یه‌ و خۆیان کاندید کردووه‌ بۆ په‌رله‌مان به‌رده‌وام هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌ ئازاده‌کان ئه‌وانه‌ی نووسینه‌کانیان له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌ره‌وه‌ و هه‌ندێک ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌ی به‌ناو (ئه‌هلی) بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، ده‌ڵێن ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ ره‌خنه‌ی نابه‌رپرسانه‌ ده‌گرن و به‌ بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک تۆمه‌ت ده‌خه‌نه‌ پاڵ به‌رپرسانی داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات .

به‌ڵام با خوێنه‌ران به‌ چاوی خۆیان ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی خواره‌وه‌ که‌ یه‌که‌مین جاره‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ ببینن و بزانن ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی سامانی خه‌ڵک‌ به‌سه‌ر داروده‌سته‌ی (نوری مالیکیی) - سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق - ره‌خنه‌ی نابه‌رپرسانه‌ و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌ بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و ره‌خنه‌یه‌کی ناڕه‌وا و نه‌شیاوه‌‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌نووسان بۆ ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵیی که‌ حکومه‌ت ئه‌نجامی داوه‌؟

وه‌ک له‌ به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و زه‌ویانه‌ که‌ هه‌مووی (٢٢٥٠) مه‌تردووجایه‌ و ده‌که‌وێته‌ یه‌کێک له‌ شوێنه‌ گرانبه‌هاکانی هه‌وڵێر‌ و دراوه‌ به‌ پێنج که‌س، یه‌کێک له‌و‌ پێنج که‌س‌ که‌‌ ناوی (ئه‌حمه‌د نوری کامل)ه‌ کوڕی (نوری مالیکیی)یه‌ و چواره‌که‌یتریش داروده‌سته‌ی ئه‌ون.
هه‌روه‌ها نووسراوه‌ که‌ (بۆ جێبه‌جێ کردنی کاری پێویست)ه‌ .
ئایه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ چ (کارێکی پێویست !) بێ ئه‌و هه‌مووه‌ زه‌وییه‌ و له‌و شوێنه‌ گرانبه‌هایه‌ی هه‌ولێر که مولکی حکومه‌ته‌ و مولکی حوکومه‌تیش واتا مولکی خه‌لک‌ بدا به‌ پێنج که‌س له‌ داروده‌سته‌ی مالیکیی !؟

ئایه‌ بۆچی ئه‌و زه‌وی به‌خشینه‌ له‌ ده‌زگای راگه‌یاندنی حکومه‌ت بڵاونه‌کرایه‌وه‌ هه‌روه‌ک که‌ ئه‌گه‌ر بێ نرخترین زه‌وی و له‌ که‌ناره‌ دووره‌کانی شاری هه‌ولێر که‌ هیچ خزمه‌تگوزارییه‌کیان پێنه‌گه‌یشتووه‌ بده‌نه‌ هاوڵاتییان یان ئه‌گه‌ر دوو تاسه‌ له‌ شه‌قامێک چاک بکه‌نه‌وه‌ ئه‌وا له‌ هه‌موو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی حیزب و حکومه‌ت بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ باسیان لێوه‌ ده‌که‌ن!؟

ئیدی پێویست ناک ئێمه‌ هیچ قسه‌یه‌کیتر بکه‌ین چونکه‌ به‌ڵگه‌نامه‌که‌ خۆی ده‌دوێ.
هیوادارین حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تیش (سه‌رۆکایه‌تی دیوان / فه‌رمانگه‌ی کاروباری کارگێڕی و دارایی / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارگێڕی) روونکردنه‌وه‌یه‌ک بدا له‌م باره‌وه‌ که‌ ئایه‌‌ له‌ رووی یاساییه‌وه‌ حکومه‌ت مافی هه‌یه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ بدا به‌و که‌سانه‌ ؟ ئه‌و که‌سانه‌ به‌چ پێوه‌رێک و له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک مافی وه‌رگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌یان هه‌یه‌ ؟ ئه‌و (کاره‌ پێویست)ه‌ چییه‌ که‌ وا ده‌کا ئه‌و که‌سانه‌ له‌و شوێنه‌ و له‌ هه‌ولێر ئه‌و زه‌وییانه‌یان پێ ببه‌خشرێ؟ بۆچی وێنه‌یه‌کی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ ته‌نیا بۆ (خامه‌ی نهێنی/ له‌گه‌ڵ به‌راییه‌کان) نێردراوه‌ و له‌ هیچ رۆژنامه‌یه‌کی فه‌رمیی نه‌که‌وته‌ به‌رده‌ست جه‌ماوه‌ر ؟ ئه‌و (خامه‌ نهێنی)یه‌ چییه‌ و به‌خشینی زه‌وی چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ (خامه‌ی نهێنی)یه‌وه‌ هه‌یه‌؟



تکایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێکیش له‌ حکومه‌ت پێی وایه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ ساخته‌یه‌ یان دروستکراوه‌ ئه‌وا با لێژنه‌یه‌ک رێکبخا بۆ لێکۆلینه‌وه‌ له‌و به‌ڵگه‌نامه‌ و ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی حکومه‌ت که‌ تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ رێکبخرێ له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر به‌لگه‌نامه‌که‌ بخه‌ینه‌ روو.

بۆ بینینی به‌ڵگه‌که‌ ، تکایه‌ کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://www.emrro.com/gendelih.htm


خوێنه‌رانی به‌رێز - بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ جوانیی بیخوێننه‌وه‌ له‌خواره‌وه‌دا وه‌کو خۆی ده‌ینووسینه‌وه‌:

((نهێنی))

بۆ/وه‌زاره‌تی شاره‌وانی

ب/زه‌وی



ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌ به‌ ته‌رخان کردنی پارچه‌ زه‌وی نیشته‌جێ بۆ ئه‌م پێنج به‌ڕێزه‌ی خواره‌وه‌ به‌ ڕووبه‌ری (٤٥٠) م٢ بۆ هه‌ر یه‌کێکیان له‌ سنووری شاره‌وانی هه‌ولێر پشت ئێمرجنسی بۆ جێبه‌جێ کردنی کاری پێویست .



د . نوری عپمان عبدالرحمن

سه‌رۆکی دیوان

ناوه‌کان

١) گارق نجم عبدالله‌

٢) احمد نوری کامل

٣) حسین هادی احمد

۴) کاگع نجمان الرکابی

٥) قێی حمزه‌ جاسم





وێنه‌یه‌ک بۆ:

● خامه‌ی نهێنی/له‌گه‌ڵ به‌راییه‌کان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە