مرۆڤایەتی و هیچ
Saturday, 07/07/2012, 12:00
ئەوانەی هیچیان نیە
خاوەنی هیچ نین !
زۆرن ئەوانەی زۆریان هەیە
بەڵام هەر خۆیان خاوەن هیچن !
گەر باشەت پێ نەکرێ
ناخت هەر هیچە !
بازۆریشت هەبێ
کە ناخت هیچ بوو
بەرهەمیست هیچە !
با هەرچیەک بێ
گەر نەبویتە خاوەن هیچ
هیچیش بەرهەمت نابێ !
کە هیچ بەرهەمت نەبوو
کەواتە هیچ نیت !
کە تۆ هیچ نەبیت
هیچیش تۆ نیت !
بۆیە مەترسە !
مەترسە لەوەی نەبیە خاوەن هیچ
خاوەنی خۆت بیت هیچت بۆ چیە ؟
گەر لەمانای هیچ تێ بگەیت
هەرگیز باکت بە هیچ نیە
هیچ هەر هیچەو تۆش بەبێ هیچ
پر لەمانای مرۆڤایەتیت !
هیچ هەر هیچەو تۆش بەبێ هیچ
پڕ لەمانای خۆشەویستیت !
گەل بریار ئەدا
خراپ بە خراپە کار چا ناکرێ
بەدکاری بە بەد لە ناو نابرێ
گەندەڵیش بە گەندەڵ پاکساز ناکرێ
ئەوەی دەڵێ شەڕم لە پێناو میللەتە
درۆ دەکا هەمووی بۆ مەسلەحەتە
ئاخر زمان بەس بۆ فشە فشە
وەک دەڵێن کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە
ئەوە کردەوەکانن دەیسەلمێنن
کامانەن دلسۆزی نیشتیمانن
ئەوانەش خاوەن کردەی خراپن
نکۆڵی ناکرێ باهەر بئاخڤن
گەل دادوەرەو بڕیار ئەدا
کێ بهێڵێتەوەو کێ بە بەربادا
دڵی زیندانم
ناحەز بە هەموو زیندانێکم
حەزم بە ئازادی یە
کەچی خۆم خاوەن زیندانێکم
پڕ لە زیندانی یە
بەندییەکانی من نە خراپن نە بەدکار
نە زاڵمن نە ستەمکار
بەهۆی خۆشەویستییەوە
تاوانبار لە دڵی زیندانم بەندییە
هەر کەس بێتە ئەم زیندانەوە
بێ دادگایی حوکمی مانەوەی ئەبەدییە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست