چارەنوس
Friday, 20/07/2012, 12:00
ژیان خەونە یا خەیاڵە
یا تاقیکردنەوەیەکی تاڵە
نازانم گەر هەرکامیان بێ
هەر ڕۆژیک، کە ژیان پیم ئەبەخشێ
چارەنوس دێت و ئەو ڕۆژەم لێ ئەستێنێ
نە ئەهێڵی بە تۆی بدەم
نە بۆ خۆمی بەجێدێڵی
لەم جەنگی چارەنوسە کە خود،
ئەنجامەکەی نانوسێ
بێ فایدەیە بکەم باسی خۆشەویستیم بۆت،
بە هەر پێنوسێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست