سەرۆك بەلێنى دا "أقول الحق ولو على نفسی"
Wednesday, 26/05/2010, 12:00
وەك عارەب وتەنى "ما هكژا تورد الابل"، نووسینەكەى بەرێز نەبەز گۆران بە ناونیشانى "بۆ سەردەشتى مەزن، من دەزانم هەموومان دەمرین، بەلام شكۆمەندانە"، هەر جەندە زۆر بە هەستێكى بەرزەوە باسى شەهیدى رۆژنامەنووسى جوانە مەرگ كاكە سەردەشت دەكات، كە ئاشكرایە بە دەستێكى نامەردانە وبە مەبەستى تۆلەسەندنەوەیەكى هەمەجیانە لە ناوبرا، بەلام هەندێك تێبینیم لە سەر نووسینەكە هەیە، بە جاكى دەزانم روونى بكەمەوە، چونكە زۆر بە هەستێكى بریندارانە باسى هەولێرو خەلكى قەلاو منارە دەكات، بۆیە زۆر نارەحەتى كردم.
روونیشى دەكەمەوە، لە روانگەى پیشەیى رۆژنامەوانییەوە، نووسینەكە بە شێوەیەكى نامەوزوعیانە داڕێژاوە سەبارەت بە هەلوێستى خەلكى پایتەختى هەرێمى كوردستان كە دوورە لە روانگەى پیشەیى وپرەنسیبى رۆژنامەوانییەوە، هیواداریشم ئەم جۆرە نووسینانە دووبارە نەبنەوە.
ئاشكراشەو بە پێى زانیارى رۆژنامەوانى، زۆرینەى خەلكی هەولێر زۆر بەم تاوانە نارەحەتن ونارەزایشیان پێشانداوە بەم تاوانە نا ئینسانیە، و زۆر بە توندیش مەحكومیان كردووە، بەلام ئینكاریش ناكرێ، لە بەر پارێزگاریكردنى بارو دۆخى هەولێر وهەرێمى كوردستان، بە ئاستێكى ژیرییەوە پر بەرپرسیارێتییەوە نەیانهێشتووە هەلوێستەكەیان دەربخەن بە شێوەى هەلچوون و وەزعەكە گرژ بكەن، بەلام لە هەمانكاتدا هەستێكى روون وئاشكراش هەیە لە لایەن خەلكى هەولێرەوە كە ئەم جوانە مەرگە بە غەدرو زولم شەهید كراوە و ئەگەر هەڵەى كردبێت لە نووسینێك لە نووسینەكانییدا، دەبوایە بە رێگایەكى یاسایى وپارێزگاریكردن لە ماف و مافى هاولاتییبوون چارەسەر بكرابایە، نەك بەو شێوە درندانە و نامەردانەیە شەهیدى بكەن.
هەرچەندە رێژەكى باش لە خەلكانى هەرێمى كوردستان لە رۆژنامەنووس و نووسەران و ئەدیبان و رۆشەنبیران وچینى دیكە، بە تایبەتى لە سلێمانى وشوێنەكانى دیكە، هەلوێستێكى زۆر مەردانەو وبوێرانەیان نواند بە شێوەى هەڵمەتێكى مەدەنى، كە خودى خَوم وەك كەسێكى خەلكى هەولێر بە قەرزار دەزانم بەرامبەر هەلوێستى هەر تاكە كەسێك كە لەم هەڵمەتە بەشدارى كردبێت، و بە بێ سنوور رێزو ستایشم هەیە بۆ هەموان، چونكە ئەو دەنگانە نەبوونایە، تاوانى شەهیدكردنى سەردەشت لە ناو دەچوو، لە بیر كەس نەدەما وبە فیرو دەچوو، بۆیە دەنگى ئێوەى بەرێز وئازیزان بوو، پێنووسێكى پر لە كوردایەتى، پر لە ئازار و پر لە خەونى خەیال وئازادى وپر لە ئازایەتى، وەك كاكە سەردەشت لە مێژودا بنووسرێت، وحەسانە بداتە بە هەموو كەسانى رۆژنامەوان ونووسەران و وئەدیبان ورۆشەنبیرانى پێنووسى ئازادى لە كوردستان، چونكە تراجیدیاى شەهیدكردنەكەى وانەیەكى دۆزەخییە بۆ بكوژانى كە بە هیج جۆرێك چاوەرێى ئەم جۆرە رەنگدانەوەیەیان نەدەكرد، بۆیە ئەگەر هەمان دەستى تیرورى رەش بیربكاتەوە كە قەلەمێكى ئازادى دیكە لە ناو ببات، بێگومان دەبێ تا هەفت پشت لە سەلەف وخەلەفیانى هۆشدار بكاتەوە تاكوو بتوانن كارێكى وا درندانە ئەنجام بدەن و نەك تەنیا خێلى خۆى، بەلكو دەبێت هەفتا خێلى دیكەیشى لە گەڵ بێت تا بتوانن خوێنى ئەو كەسە بدەن.
بۆیە بە دڵناییەوە بە ئازیزان وبەرێزان دەلێم، لە رۆژنامەنووسەكان وخاوەن پێنووسە ئازادەكان، ئەمرو جوانەمەرگ كاكە سردەشت بە خوێنى خۆى رۆژى ئازادى تەواوى بۆ ئێوە دابین كرد، بەلێ ئەمرو رۆژى ئازادى پێنووسە، ئەمرو رۆژى سەربەخۆیى فیكر و قەلەمە، پێویستە لە جیاتى شیوەنكردن رۆژى جەژنى ئازادى راستەقینەى رۆژنامەى كوردى جاردەن، بەلێ رۆژى ئازادى جاربدەن، بەلام ئەم رۆژە دوا بخەن تا ئەو رۆژەى بكوژانى كاكە سەردەشت ئاشكرا دەكرێن، كە ئاشكرا بوو، لەو رۆژەوە جەژنى ئازادى بە فەرمى جاربدەن ولە ناو جەرگەى شارەكەمدا، شارى قەلاو منارە، تا بزانن چۆن خەلكانى شارەكەم تامەزروو ئاشقى ئازادى راستەقینەن، تا بزانن چۆن فرمێسكیان دەرژاند بۆ جوانەمەرگ، بەلێ ئەم رۆژە نزیكە، هەرجەندیش دەستى رەشى پشت بكوژان هەولى بزربوونى فایلەكە بدەن، بەلام ئەم جارە ناتوانن، چونكە خوودى سەرۆك، سەرۆكى هەرێمى كوردستان، كە بە خوێنى شەهیدان ئاودراوە، هاتە مەیدان وپەیمانى دا بە هاولاتییانى كوردستان و وتى: " دەبێ گشت لایەك لە منەوە تا هەر تاكێكى كۆمەلگا ملكەچى یاسا بن وگەر بخوازێت لە بەر دەم دادگا ئامادە بن" كە بە كورتى بە عەرەبى ماناى ئەوە دەدات"اقول الحق ولو على نفسی"، بەلێ ئەمەیە پەیمانى سەرۆك.
بێگومان دەبیت لەم روانگەیەشەوە ئەوەش بلێین، لە سەر بنەماى مەنتیق وئەخلاق، ماقوول نیە خوودى سەرۆكى هەرێم ببێتە ئامانج وگومانى تۆمەتى كێسێكى وا، جونكە لایەنى ئەخلاقى وبرەنسیبى كەسایەتى سەركردەیى رێنادات بە هەموو شێوەیەك ئەم جۆرە كارە رێى تێبچیت بۆ سەركردەیەكى وەك بەریز مەسعود بارزانى، بەلام دەكرا، وەك ئەوەى كراو بینیمان پالەپەستۆیەكى مەدەنیانە بخرێتە سەر بەرێزى بۆ ئەوەى هەوڵى جدیى لە سەر بنەمایى یاسایى ودەسەلاتى خۆى بەگەربخات بۆ لێكۆلینەوەیەكى پیشەیى وراستگۆیى راستەقینە لە لایەن دەزگا پەیوەندارەكانەوە، بە بێلایانە ولەسەر بنەماى عەدالەت وبنچینەكانى دادوەریى دوور لە هەموو تەدەخولیك بۆ ئەوەى ئەو تاوانەكە ئاشكرا بكرێت ودەستى ئەو كەس ولایەنە ئاشكرا بكرێت كە لە دواى ئەو كرادارە نامروڤانەوەن، لە سەر بنەماى شەرعیەتى دەسەلات لە كوردستان و بە حوكمى ئەوەى خوودى سەرۆك هەرێم وحكومەتەكەى بەرپرسیارن لە پاراستنى گیانى هاولاتییانى كوردستان، كێسى جوانەمەرگ شەهیدى روژنامەى كوردى، كاكە سەردەشت ئەم راستیە زۆر بە زەقى دەسەلمێنیت، بە راستى ئەمەش وەرچەرخانێكى گەورەیە لە واقیعی سیاسى وسەركردایەتى كوردیدا.
ئینكاریش ناكرێتَ، هەندێ لایەن وەك لە رابۆرتى میدیاكاندا هاتبوو، حەقیان بوو كە گومان بخەنە سەر لایەنیك یان كەسێك، جونكە كێسى تاوانەكە بە پێى راو وبۆچوون ونووسینەكان، بە چەند لایەنێكى بەرپسیارى گەورە لە سەر ئاستى هەرێم دەشكایەوە وپەیوەندى و پرسیارى بۆ دروست دەكرد، لە بەر ئەم پرسیارانەش، دەبوایە ئەو لایەنانە وەلامى مەوزوعى وپیشەیى وبەپرسیارانەیان بدانایەتەوە، نەك لایەنێكى حیزبى دەسەلاتدار وەلام ورایەگەیاندن بلاوبكاتەوە كە خزمەتى بارو دۆخى هەرێمى نەدەكرد، چونكە وەلامەكە بە شێوەیەك دارێژابوو كە زیاتر كەیسەكەى بەرەو تاریك دەبرد و زیاتر گومانەكانى پتەوتر دەكرد، خەریكیش بوو كێشە لە نێوان دوو لایەنى سیاسى بەهێز دروست بێت لە سەر ئاستى كوردستان.
لە كۆتاییدا دووبارە دەلێم، رۆژنامەنووسان وخاوەن پێنووسە ئازادەكان، ئەمرۆ ئێوە ئازادن، كاكە سەردەشت جەَژنى ئازادیى بۆ هێنان، بەلام تكایە ئەم ئازادییە بپارێزن لە سەر بنەماى رەوشتى كوردەوارى وبنەماى رۆژنامەگەریى و پیشەیى، دەبێت زۆر بە ژیرانەش كار بكرێت لە سەر ئاستى هەرێم بۆ پاراستنى دەستكەوتەكانى خەلكى كوردستان، و راستیەكیش هەیە حەز دەكەم بیدركێنم، لە میانەى ژیانمدا لە بەغدا بۆم دەركەتووە، كە قەد نەكەن لە حورمەتى سەركردەكانى كورد كەم بكەنەوە، بە تایبەتى مام جەلال وكاك مەسعود وكاك كۆسرەت وكاك نەوشێروان، هەر وەها هەردوو كەسایەتى دەولەت كاك نیچیرڤان وكاك دكتۆر بەرهەم، چونكە لە بەغدا هەندێك لایەن هەن خەریكى پیلانى زۆر خراپن دژى كورد، هەر وا دێت ئاستى دژایەتى زیاتر دەبێت لە بەرامبەر كورد وكوردستاندا، بۆیە دەبێت بە هەموو لایك زۆر وشیار بین، قەلەمى ئازادیش ئازادە رەخنە بگرێت وگلەیى بكا لە سەركردەكان، بەلام بە هیج شێوەیەك بە باشى نازانم حورمەتیان بشكێت، چونكە ئەوە لە داب ونەریتى كوردەواریدا نییە و بۆ زانینیش، هەر سەركردەیەك لەم بەرێزانە بە هیچ شێوەیەك بەراوورد ناكرێن لە گەڵ كەسایەتییەكانى سیاسیى بەغدا كە دوورن لە نەریتى سەركردەى راستەقینە.
لە بارەى كەیسى شەهیدى جوانەمەرگیش كاكە سەردەشت، ئاشكرایە جەنابى سەرۆكى هەرێم پەیمانى داو وتى "سأقول الحق ولو على نفسی"، وەك عەرەبیش دەلێن "اللبیب تكفیه الاشارە".. ئەگەر بێت وئەم پەیمانەى سەرۆك نەهاتە جێ، ئەوە ئەو كات، ئەگەر خودا عومرمان بدات "لكل مقام مقال"، خیرالكلام كۆتایى پێ بینین.
* سەنووسەى گوڤارى بەغداد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست