بەیاننامەی دەزگای ئیسرائیل-کورد -کردنه‌وه‌ی ئۆفیست ده‌زگا له‌ اورشه‌لیم.

Saturday, 16/10/2010, 12:00


دەزگاى ئیسرائیل-کورد بەئەرکی خۆی دەزانێ خەڵکی کوردستان و لایەنە پێوەندیدارەکان ئاگەدار بکاتەوە لەوەى وەک هەوڵێک بۆ بەرەوپێشبردنی پێوەندییەکانی کورد و ئیسرائیل و بەرزکردنەوەى بۆ ئاستی فەرمی، سەرۆکی ئەو ناوەندە سەردانی ئیسرائیل کردووە و یەکەم دەرگەى رەسمیی نێوان هەولێر و ئورشەلیم کرایەوە. لەو سەردانەدا کە هەفتەى رابردوو بەکۆتا هات، بەرپرسانی ئیسرائیلی پاڵپشت بەتێگەیشتن لە رۆشنبیریی گشتیی ئێستەى کورد و هەلومەرجی پاش 2 ساڵ کاروچالاکیی دەزگای ئیسرائیل-کورد لە هەرێمی کوردستان و لێکدانەوە سیاسی و هەمەجۆرەکانی خۆیان پێشوازییەکی رەسمییان لە داوود باغستانی وەک سەرۆکی دەزگا کرد. مۆڵەتدان بەکردنەوەى نووسینگەیەکی تایبەت بە ئیسرائیل-کورد و رەخساندنی دیدار و کۆبوونەی رەسمی، ئەکادیمی، سیاسی و کولتوورییەکانی لایەنی ئیسرائیلی لەگەڵ بەڕێز باغستانیدا رێگەمان پێ دەدات بەمتمانەوە ئەو مزگێنییە بە رای گشتیی کوردستان بدەین کە دەزگاکەمان لەگەڵ ئەوەى هەموو جۆرە هەڕەشە و ناوزڕاندن و تۆمەتێکی خرایە سەرشان، بەڵام پێیان سەربەزرە، چونکە هەست بە سەرکەوتن دەکات لەوەى دەنگی رەوای گەلی کوردی لە هەر چوارپارچەی کوردستانی گەیاندە دۆستدارانی کورد لە تەلئەڤیڤ.
هاوکات دڵنیاتان دەکەینەوە لەوەى لە رێگەى راگەیەندنەکانی دەزگاوە لە ژمارەى داهاتووی گۆڤاری ئیسرائیل-کورددا وردەکارییەکانی ئەو سەردانە و ئەنجامەکانی دێنە بڵاوکردنەوە.


دەزگای ئیسرائیل-کورد/بەشی راگەیاندن
16 تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە