فه رهه نگی باره گا سووتاندن
Monday, 05/12/2011, 12:00
ڕووداوه کانی چه ند ڕۆژی ڕابردووی ده ڤه ری بادینان، مه سجێکی وریاکه ره وه و پڕمه ترسی پارتی بوو بۆ سه رجه م هێزه سیاسییه کان، ڕێکخراوه کانی کۆمه ڵگای مه ده نی، ڕۆشنبیران و که سانی پێشکه ووتوو و دیموکراسیخواز. گورزێکی کوشنده و کاریگه ریش بوو، بۆ پێکه وه ژیان و یه کترقبوڵکردن و یه کڕیزیی ناوماڵی کوردیی. مێژووی ساڵانی ڕابردوو، به تایبه ت سه رده می شه ڕی ناوخۆ، لێوانلێوه له ڕووداوی باره گا سووتاندن. ئه و ده مه ی هێزه کان، توانای قبوڵکردنی یه کتر و پێکه وه ژیانیان نه بوو، له دۆخێکی هیستریاییدا په لاماری باره گای نه یاره کانیان ده دا، تا له که مترین کاتدا له سه ر نه خشه ی شارو شارۆچکه کان بیانسڕنه وه.
ده سه ڵاتدارانی هه رێم، به زاره کیی باس له تێپه ڕبوونی سه رده می شه ڕ و سڕینه وه ی یه کتر ده که ن، سووتاندنی باره گاکانی یه کگرتوو له ده ڤه ری بادینان، له لایه ن هه واداران و "شه بیحه و به ڵته جه" کانی پارتی، ئه و ڕاستییه ی سه لماند، که هێشتا ئه و حیزبه نه یتوانیووه له پراکتیکدا هه نگاوێك له لۆژیکی شه ڕی براکووژی دووربکه وێته وه، له وه شدا شکستیخواردووه به ردێك له دیواری یه کترقبوڵکردن و پێکه وه ژیان و دیموکراسیدا هه ڵبچنێ. پارتی تاکه هێزی باڵاده ستی بادینانه و ئیداره و ئابووریی ئه و ده ڤه ره ی قۆرغکردووه، گه نده ڵی و نایه کسانی و سته مه کانی، خه ڵکی به شه ره فی ئه و ناوچانه ی هه راسان و تووڕه کردووه. بۆیه له ڕووی سیاسییه وه له پاشه کشه دایه و به ره و پایزی ته مه نی هه نگاو هه ڵده گرێ و گه ڵاڕێزانی جه ماوه ره که ی به ئاشکرا ده بینێ. ئه وه ش ده زانێ که یه کگرتوو، تاکه هێزی ڕکه به ر و خاوه ن جه ماوه ره له بادینانی ده لال، له وه ش بێگومانه، که سێوه هه ڵوه ریووه کانی ده که ونه سه به ته ی یه کگرتووه و جه ماوه ره که ی به رده وام له هه ڵکشاندایه. پارتی که هه ستده کات به ره و لاوازیی ده چێ، بێ سڵکردنه وه له هیچ ناشیرینییه ك، په نا بۆ سیناریۆی داتاشراو و گۆڕینی ئاراسته ی تووڕه یی و بێزاریی خه ڵك ده بات، وه همی گرفت و کێشه ی ئایینی نێوان موسڵمان و برایانی مه سیحی و یه زیدی و که مه ئایینییه کانی کوردستان ده خولقێنێ و درووستده کات، خۆشبه ختانه، له چه ند ڕۆژی ڕابردوودا، برایانی مه سیحی و یه زیدی ئه و قسانه یان به درۆخسته وه و هاوخه می خۆیان بۆ یه کگرتوو ده ربڕی و ڕۆڵیان له و ڕووه وه به پۆزه تیف هه ڵسه نگاند. ته نها سه رۆکی پارتی، بیانووی بۆ ئه و ده ستدرێژیانه هێنایه وه و وه ك کاردانه وه ناوی برد!!؟؟ ئه گینا زۆربه ی لایه ن و که سایه تییه کان پرۆتستۆی ئه و کاره یان کرد. په لاماری هێزێکی میانڕۆ و ئاشتیخوازی وه ك یه کگرتوو، به توندڕه ویی و گێره شێوێن تۆمه تبارکردنی کارێکی نه زۆك و شه رمئامێزه!!، چونکه خه ڵکی کوردستان به گشتی و ده ڤه ری بادینان به تایبه ت، باش ده زانن که یه کگرتوو له و جۆره ڕه فتارانه وه دووره، ئه وه ی له باره یه وه ده وترێ درۆی شاخدارن. ڕووداوه کانی حه ڤده ی شوبات و ته قه کردن له باره گای پارتییه وه له خۆپیشانده رانی سیڤیل و شه هید و بریندارکردنی چه ندین لاوی خۆپیشانده ر، ده یسه لمێنن و ده ریده خه ن ئه وه کێیه که توندڕه وه و وه ڵامی به رد به گوله ده داته وه!!؟؟.
به هاری عه ره بی و شنه بای شۆڕشی گه لانی ناوچه که، گشت کون و قوژبنێکی ئه م دنیایه، به کوردستانیشه وه ده گرێته وه، پارتیی، ئه و ڕاستییه باش ده زانێ بۆیه ئۆقره ی لێبڕاوه. ئه وه ی که ئازارێکی گرانی لای پارتی درووستکردووه سه رکه وتنی هێزه ئیسلامییه میانه ڕه وه کانی ناوچه که یه، که وڵاتانی زلهێزی دنیا قبوڵ و مامه ڵه ی له گه ڵدا ده که ن. کۆی ئه و ڕووداوانه و پێداگری یه کگرتوو و هێزه کانی ئۆپۆزیسیۆن له سه ر پڕۆژه ی چاکسازیی و ملنه دانیان بۆ خواسته کانی ده سه ڵات، به تایبه ت به شداریکردن له کابینه ی نوێی حکومه تدا به وشێوه ی پارتی ده یخوازێ. ئه و فاکته رانه ن که پارتیان تووڕه و نیگه ران کردووه، بۆیه به و شێوه یه په لاماری یه کگرتوو ده دات و باره گاکانی ده سووتێنێ، ده یه وێ کاریگه ریی کۆی ئه و ڕووداوانه له سه ر کوردستان که مکاته وه. بێگومان، به ره ی مانگ به بێژنگ ناگیرێ. پارتی خۆی گێل بکات، ئاستی هۆشیاریی جه ماوه ر، به تایبه ت لاوان، هه ڵکشانی زۆری به خۆوه بینیوه و ده بینێ. تا ته مووی سته م، گه نده ڵی، نایه کسانی ئه ستوورتر و تا باڵای گه نده ڵی، به تاڵانبردن، فه رهوودکردن و به فیڕۆدانی سامانی میلله ت به رزتربێت، ڕۆژبه ڕۆژ، هۆشیاریی، بێزاریی و تووڕه یی خه ڵك زیاتر گه شه ده کات و گه وره تر ده بێت.
یه کگرتوو، به سووتاندنی باره گاکانی سته می زۆری لێکراوه و زه ره ری مادیی زۆری کردووه و ئازاری زۆری چه شتووه. به ڵام سۆز و هاوخه می لایه نه کان و جه ماوه ری بۆخۆی مسۆگه ر کردووه. ده ستدرێژیکه ران و سته مکار و په لامارده رانیش ڕسوایی و تووڕه یی و بێزاریی جه ماوه ر دره نگ یان زوو ده چننه وه.
" إنما أشکوا بپی وحزنی الی الله "
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست