کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


غورووری ده سه ڵات پارتی به ره و هه ڵدێر ده بات

Friday, 09/12/2011, 12:00







ئیبنو خه لدوون ده ڵێ: ده سه ڵات به تێپه ڕبوونی کات به ره و تاکڕه وی ملده نێ.

بێگومان، هه موو ده سه ڵاتێك له هه ناویدا گه رای به دیکتاتۆر بوونی هه ڵگرتووه. پرنسیپه کانی دیموکراسیین ناهێڵن هێلکه ی دیکتاتۆریه ت له هه ناوی ده سه ڵاتداراندا بپیتێ. له هه ر کوێ یاسا سه روه رو ده سه ڵاته کان لێکجیا نه بوون، باشترین زه مینه بۆ سه وزبوونی دیکتاتۆرییه ت ده ڕه خسێ. هه رکات، هێزی ئابووریی و سه ربازیی وڵات که وته ده ست که سێ، بنه ماڵه یه، حیزب و گرووپێك، ئیترسه رهه ڵدان و درووستبوونی دیکتاتۆریه ت، له ئه گه ره وه ده بێته حه تمی. ته واوی دیکتاتۆره کانی دونیا، سه ره تا ئه و دوو بواره ی کۆمه ڵگایان قۆرغ کردووه، دواتر توانیویانه ته واوی کۆمه ڵگا کۆنترۆڵ بکه ن.
پارتی ، له بیست ساڵی ڕابردوودا، له بنیاتنانی دیموکراسی، ڕێزگرتن و سه روه ری یاسا، شه فافیه ت، پاراستنی مافه کانی مرۆڤدا شکستی خواردووه . ئه وه ی که پارتی تێیدا سه رکه ووتوو بووه که ڵه که کردنی سامانێکی زۆر و پێکه وه نانی هێزێکی بێشوماری سه ربازییه. هیچ کام له و دوانه ش پسووڵه ی چاکیی و باشیی به گه ردنی که سدا ناکه ن. پاره و هێزی زۆر ناتوانن تا سه ر ڕه زامه ندیی جه ماوه ر، بۆ که س مسۆگه ر بکه ن. ناشتوانن ڕێ له تووڕه یی و بێزاریی خه ڵك له ئاست گه نده ڵی، سته م ، نایه کسانی، نادادییه کانی ده سه ڵاتدا بگرن. ئه وه ڕاستییه که و ئینکاریکردنی خۆ گێل و ده به نگ کردنه. قه زافی ئه وه نده هێز و پاره ی هه بوو، خه ونی به فه رمانڕه وایی نه وه کانیشییه وه ده بینی، وه ك جرج، له نه یار و خه ڵکانی ناڕازیی له ده سه ڵاته که ی ده ڕوانی و مافی ژیانی پێڕه وا نه ده بینین. سه ره نجام وه ك جرج له چاڵێکدا که وته ده ست شۆڕشگێڕان.... هیچ گومان له وه دا نییه، که سامان و هێز ئه و دوو ڤایروسه ن له جه سته ی هه ر ده سه ڵاتدار و ده سه ڵاتێك بده ن نه خۆشی ده خه ن. به سیشن بۆ ئه وه ی ده سه ڵاتدار تووشی غوروور و جنوونی گه وره یی بکه ن و دیکتاتۆریه ت له هه ناویدا سه رده ربهێنێ. حیزب و ده سه ڵاته تۆتالیتاره کان، له شکرێك بۆ فوتێکردن و قه به کردنی سه رۆك و حیزب و کاراکته ره کانی وه گه ڕ ده خه ن. پارتی، زۆر گه وره تر له قه باره ی ئاسایی خۆی ته ماشای خۆی ده کات. ئه وه ش غروورێكی لای ئه و حیزبه درووست کردووه. ڕێژه ی ده نگه کانی پارتی له باشترین حاڵه تدا، له سه دا سی تێنه په ڕیووه.(هه رچه نده هه ڵبژاردنه کانیش که مو کوڕی و ناشه فافه شی زۆریشی تێدا بووه و به گوێره ی ستاندارده جیهانییه کان ئه نجام نه دراوه) به ڵام ئه و حیزبه ته واوی ده سه ڵات و ئیمتیازات و خێرو بێره ی ئه م وڵاته ی له به رده ستدایه و له به رژه وه ندی خۆی به کاریان ده هێنێ. خۆی وه ك هه موو شتێك و ئه وانی دیکه وه ك هیچ ته ماشا ده کات. خۆی به گه وره و ئه وانی دیکه به بچوك ده زانێ. خۆی وه ك حیزبی "قائید" و هه موو شت بۆ خۆی به ڕه وا و حه ڵال ده بینێ، ئه وانی دیکه وه ك نانخۆرو میوان. زوو زوو ئه و لۆژیکه خێڵه کییه دووباره ده کاته وه، "خه ڵکانێک هاتوونه ته سه ر سفره ی حازریی" له دنیای دیموکراسیی و له فه لسه فه ی سیاسییدا که س قسه ی وا به پوولێك نایکڕێ. شووره ییه که سێك خۆی به خوێنه وار و سیاسیی بزانێ!! قسه ی وا بازاڕیی له زار بێته ده رێ. یاسا مافی تاك و گرووپه کان له فه رمانڕه وایی و سامانی وڵاتدا دیاری ده کات. ئه و مافانه، مه کره مه ی که س نیین و پێوویست ناکات وه ك منه ت به خه ڵک بفرۆشرێته وه.
به هاری عه ره بی و ئه و تسۆنامیه ی که دیکتاتۆره کان یه ك له دوای یه ك ڕاده ماڵێ، پارتی زۆر نیگه ران کردووه، زۆر له وه ش ده ترسێ ڕۆژێك له سنووری ده سه ڵاته که ی نزیکبێته وه. بۆیه له مڕۆدا له هه رهێز و که سێك ، باس له گه نده ڵی و سته م و نایه کسانی بکات، دڕدۆنگ و نیگه رانه. چجای ئه وه ی وه ك هێزێکی ڕکه به ر له ده ڤه ری قه ڵه مڕه ویی ئه ودا خۆی مانیفێست بکا و جه ماوه ره که ی لێدووربخاته وه.
خۆپیشاندانه کانی حه ڤده ی شوبات و ئاپۆڕه ی جه ماوه ری ناڕازیی و ڕژانه سه رشه قامی خه ڵك، ئه و تارمایییانه ن که پارتیان ته واو نیگه ران کردووه و به رده وام خه ویان پێوه ده بینێ و به رۆکی به رناده ن. هه موو هه وڵ و تواناکانی بۆ به رگرتن له و دێوه زمه یه خستۆته گه ڕ، دژایه تی و پیلان و سیناریۆ، دژ به نه یاره کانی وه ك ته سبیح ده هۆنێته وه. باره گا سووتاندنی لایه نه کان به مێژووی ئه و حیزبه نامۆ نییه، ساڵی 2005، ته واوی باره گاکانی یه کگرتووی له ده ڤه ری بادینان سووتاند، کۆمه ڵێ بیانووی بێبنه ما و نالۆژیکی و دروور له ڕاستیی بۆ ئه و کاره شی هێنایه وه. دواتریش خۆی خسته ماڵی شه هیده کانی یه کگرتوو و سوڵحی عه شایه ریی له گه ڵ کردن. له سه ر وه ختی خۆپیشاندانه کانی حه ڤده ی شوباتیشدا باره گاکانی بزووتنه وه ی گۆڕانی له هه ولێر سووتاند. ئه وه جاری دووه مه که باره گاکانی یه کگرتوو له ده ڤه ری بادینان ده سووتێنێ. ئه و ڕه فتارانه ی پارتی، هێمایه کن بۆ ئه وه که ئه و حیزبه ده نگ و ڕه نگی دیکه ی پێقبوڵ ناکرێ و ناتوانێ پێکه وه له گه ڵیاندا هه ڵبکات. پارتی، به جۆری سیناریۆی ڕووداوه کانی زاخۆی هۆنیوه ته وه، یه کسه ر شریتی یاده وه رییه کانی خه ڵك بۆ سیناریۆی کوشتنی سه رده شت عوسمان ده گێڕێته وه و ئه و ڕووداوه ناخۆشه بیری خه ڵک ده خاته وه. هۆنینه وه ی سیناریۆی ڕووداوه کانی زاخۆ، کتوموت له سیناریۆی ئه و زنجره درامایانه ده چێ، که به عه قڵێکی حیزبیی و ناهونه ری وا نووسراون، جگه له حیزبییه کان ته ماشاکه ری دیکه ی نییه، که س کاتی خۆی له گوێگرتن بۆ چیرۆکی له و چه شنه دا ناکوژێ. چونکه هێنده ی په تی جاڵجاڵۆکه یه ك به رگه ی ئه و ڕاستیانه ناگرن که خه ڵك ئاگای لێیانه و له چه ند ڕۆژی ڕابردوودا له باره ی ڕاستیی ئه و ڕووداوانه وه ئاشنای بووه. دوکانی مه ساج و مه یفرۆش سووتاندن، تاوانێکه و ده ستدرێژیکردنه بۆ سه ر ماڵ و موڵکی خه ڵك، پێویسته ئه نجامده رانی بدرێنه دادگا و به گوێره ی یاسا سزا بدرێن، ئه و کارانه په یوه ندییان به باره گا سووتاندی حیزبێکی سیاسییه وه چییه!!؟؟. ئه وه جگه له چه واشه کردنی خه ڵک و ڕاکردن له جێبه جێکردن و سه روه ریی یاسا هیچی دیکه نییه.
پارتی، زۆر شانازی به خه باتی ڕابردوو و شۆڕشی شاخه وه ده کات، بێگومان، شۆڕش و خه باتی شاخ موڵك و شانازییه کی نه ته وه یی کورده و هی حیزبێکی دیاریکراو نییه. ڕه حمه تی "مه لامسته فا" ی به رزانیش شۆڕشی بۆ کورد کردووه، نه ك بۆ پارتی. ئه وه پارتییه که زوڵمێکی گه وره ی لێده که ن و ده یکه سیمبۆلێکی حیزبیی. خۆ خه ڵه تاندن و خۆگێلکردنه، هه رکه س وابزانێ شۆڕش و خه باتی شاخ، شه فاعه ت بۆ که مو کوڕی و سته م و ناعه داله تی و نایه کسانی و گه نده ڵییه کانی ئه مڕۆی ده سه ڵات ده کات.

هه زار ڕه حمه ت له مه حوی که ده فه رموێ:

وتویانه که نان ئه و نانه یه ئه مڕۆ له سه ر خوانه
چووه چوو پێچووه که م ئه قڵه هه رکه س باسی پاری کرد

"ڤیدێل کاسترۆ" هاوسه نگه ری جیڤارا بوو. پاره و ده سه ڵات کردیانه ئه و دیکتاتۆره سه رسه خته ی تا سه ره مه رگ باوه شی له کورسی فه رمانره وایی به رنه دا. "مۆگابی" شۆڕشگێڕو قاره مانێکی نه ته وه که ی بوو، به خه باتی بێوچان توانی وڵاته که ی له بنده ستی داگیرکه ران ده ربهێنێ و ئاڵای سه ربه خۆیی به ده ستی خۆی هه ڵبکات. ده سه ڵات و پاره و حکومڕانی به ده ردێکیان برد، ناوی له لیستی شۆڕشگێڕانه وه بۆ لیستی دیکتاتۆره کان گواسترایه وه. زۆر که من ئه وانه ی وه ك ماندێلا ده بنه "سێمبۆل" و ده سه ڵات و پاره و سامان له خشته یان نابات.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە