(گەندەڵیەكانى كۆلێژى ئاداب) بەشى دووەم

Wednesday, 30/12/2009, 12:00


بە شێكى دیكەى گەندەڵیەكان:
ئەوەى لە بەشى یەكەم باسكرا، بە شێك بوو لە گەندەڵیەكانى راگرى كۆڵێژى ئاداب و سەرۆك بەشى راگەیاندن)
لەم بەشە بەوردى باس لەو كارانەى (د. رەزوان)ى سەرۆك بەشى راگەیاندن دەكەین، كە تا ئێستا هیچ كەس نەیزانیوە.
كاتێك دكتۆر سەپان(مامۆستاى بەشى راگەیاندن) كاریكرد بۆ كردنەوەى بەشى راگەیاندن لە كۆلێژى ئاداب، ئەوكات دكتۆر رەزوان بادینى هاتەوە بۆئەوەى ناوى بكەوێتە نێو دامەزرێنەرانى بەشى راگەیاندن، ئەوەبوو بەشەكە دامەزرا، دكتۆر سەپان داواى لە د. رەزوان كرد كە ببێتە سەرۆك بەش بەڵام د. رەزوان نەیكرد، وتى تۆ خەلكى هەولێرى و شارەزایی لە ئیدارەى ئێرە، تۆ ببە بە سەرۆك بەش، پاش سالێك خیانەتى لە دكتۆر سەپان كرد، (لەبەشى یەكەم باسمان كرد كە چۆن هاتە جێگاى)، ئەوە بوو هاتە جێگاى ئەو، بۆ ئەوەى دەست بە دزى و ماستاو سارد كردنەوە بكات، لەو كات تا ئێستا چەندین كاریكرى تاییبەتى لەرێگەى پۆستەكەیەوە ئەنجامداوە، لەبەشى یەكەمدا هەندێكمان باسكرد.
دكتۆر رەزوان بادینى لەهەر بەرنامەیەك یا هەر رۆژنامەو گۆڤارێكدا چاوپێكەوتنى كردبێت قسەكانى شەریفانە و دلسۆزانە و كوردانەیە، بەڵام خۆشى باوەرى بە قسەكانى خۆى نییە، جارێكیان چاوپێكەوتنى هەبوو لە كەنالێكى ئاسمانى، هەندێك قسەى واى كرد كە زۆر كوردانە و تامەزرۆى بەئەكادیمى كردنى راگەیاندنى كوردى بوو، داواى شتى واى دەكرد كە خۆى ئیمانى پێ نەبوو، كە هاتەوە بەبەر خۆیەوە پێدەكەنى و دەیگوت دەبێت لەگەڵ وەزعەكە برۆین، ئەمە فرمێسكى تیمساحییە، ئەمە گریانى لەدوایە، سەرۆك بەشێك وابلێت، ئەى نەوەكان چى بكەن؟ چی بلێن؟ چۆن بن؟ ئەمە راگریش بەرپرسیارە، ئۆف چ راگرێك ؟ ؟ ؟
راگرێك كە تەنیا ئاگادارى یاریدەدەرەكانیشى نییە، راگرێك كە لەهەموو تەمەنیدا سوارى تراكتۆر نەبووە ئەمرۆ لاندكرۆز (مۆنیكا) ى حكومەتى لەژێر دەستە، بۆیە ئاگاى لەهیچ نەماوە.
رەزوانى ئەنتى كورد ساڵى رابردوو چەند قوتابیەكى بە(قبوڵ خاێ) وەرگرت، بەبێ ئاگادارى راگرە خەواڵوەكەى، لەبەرامبەر هەندێك كارى تاییبەتى.
ئەمساڵیش (6)كادرى لقى دووى(پ.د.ك) وەرگرتووە بە قەبول خاێ، هەندێكیان ئامادەیی ئاسكى كەڵەك و وەستا رەجەبیان تەواو كردووە. كێ بەرپرسیارە ؟
د. رەزوان بادینى، لەرێگەى بەكارهێنانى پۆستەكەیەوە، هەوڵ دەدات خێزانە فەرەنسیەكەى دابمەزرێنێت بە كارمەندى هەمیشەیی، كوڕە فەقیرەكانى خۆشمان خەون بە تەعیناتەوە دەبینن، كێ بەرپرسیارە ؟
كێشەى ناوخۆى مامۆستایەكانى بەشى راگەیاندن تەوەرێكى دیكەى باسەكەمانە، ئێستا مامۆستایان تۆشى گرفت بوون لەوەتەى بریاردەرى بەش لادراوە،ناوخۆى بەش ئێستا لەبازار دەچێت، راگرى كۆلێژ ئێستا پەشیمان بۆتەوە كە ئەو مامۆستایەیى لاداوە لەدواى ئەوەیە كە بیگەرێنێتەوە، سەرۆك بەشیش دوومامۆستاى ناردوە بۆ موجامەلە كردنى مامۆستاكە، چونكە دەزانن مەبەستى بێت دەیكەنە راگر، بۆیە توشى ترس و دڵە راوكێ بوونە و نازانن چى بكەن، رۆژانە شەڕ لەم بەشە بەردەوامە، هەندێك مامۆستا وەرگیراون بەبێ ئەوەى بزانرێ كە كێن؟ چین؟ كوردن؟ دۆستى كوردن؟ دوژمنى كوردن؟ !!!
كارەكان بە میزاجى شەخسى دەكرێن.
كەواتە دەبێت بڵین گوڕان بەرێوەیە لە راگرەوە تاوەكو سەرۆك بەش.
چاوەرێى بن لەداهاتوێكى نزیكدا نهێنی دیكەى گەندەڵى بڵاو دەكرێنەوە لەم سایتە گەندەڵ كوژە.........



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە