فه‌رهاد پیرباڵ، کەسێکی نەفسنزم و پیاوی سووکی بنەماڵەی بارزانی بناسە
Monday, 28/05/2012, 12:00
شه‌وی رابردوو كاتیكم زانی له به‌رنامه‌ی به راشكاوی كه‌ناڵی NRTی كه ڕۆژنامه‌نووس رێبوار عه‌بدوڵره‌حمان پیشكهشكارێتی، (فه‌رهاد پیرباڵ)م بینی و تا كۆتایی به‌رنامه‌كه بۆی دانیشتم تا بزانم چه‌نده كه‌ناڵه‌ی ئین ئارتی له‌و به‌رنامه‌یه ئامانجی خۆیان ده‌پێكن، یاخود چه‌ند پرسیاری ئیحراج و به‌ڵگه‌دار ئاراسته‌ی ئه‌و دۆگمایه‌ی ده‌كه‌ن!
به‌داخه‌وه پیشكهشكارهكه له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا توشی شكست هات، به‌وه‌ی پرسیاره‌كانی زۆر لاواز بوو، زۆر نهینی فه‌رهاد پیرباڵ هه‌بوو نهیوروژاند یان باشتر وایه بلێن هه‌ر نه‌یزانیی بوو!
به‌جۆرێك فه‌رهاد پیرباڵ مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد كه ترسی زۆر پێوه دیاربوو، چونكه ده‌زانی چی له ههگبهكهیدابووه له ئهرشیڤهكهیدا، وه‌لێ ئه‌وه ده‌رنه‌چوو ڕێبواری به ڕاشكاوی، به‌راستی پرسیاره‌كانی لاوازبوو!
له‌و سۆنگه‌یه‌وه دڵنیام خه‌ڵكی سڵێمانی به تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی ئاگایان له‌و دۆگمایه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ نه‌بوه و نیه، كه چۆن له‌لایه‌ن پیاوه‌كان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و نێچیره‌ڤان بارزانییه‌وه وه‌ك رۆبۆت هه‌ڵده‌سوڕێنیت له كاته پیویستهكاندا.
فه‌رهاد پیرباڵ له به‌رنامه‌كه دانی به‌وه‌دا نا كه لایه‌نگری بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تكاری بارزانییه ، دانیشی به‌وه‌دا نا له‌كاته پێویسته‌كان بۆ هیۆركردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕه‌زایی وتورهو خۆپیشاندانه‌كان دێته سه‌رخه‌ت، ئه‌وه‌یش به ئیمتیاز و دۆلار‌و به‌لاشیه‌وه گرنگ نیه له كێ و له چ ده‌زگایه‌ك وه‌رده‌گرێت؟!
چونكه ئه‌وه‌ی نهشاردۆتهوهوه كه پاره وه‌رگره و به‌وه‌ی گه‌ر كۆرێك بۆ تووشبوانی تاڵاسیما ببه‌ستێت ئه‌وا پێش وه‌خته پاره‌كه وه‌رده‌گرێت!
وه‌ك خۆی ده‌لێت: یه‌ك دێڕ به خۆرایی بۆ كه‌س ناڵێت؟
به‌و شێوه‌یه به یاسایی و بیردۆزی له‌جیاتی دانان ئه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك كارتیش بۆ بنه‌ماله‌ی بارزانی دوابێت ئه‌وا شیرینی و ده‌مچه‌وركردنی خۆی به زیاده‌وه وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تی كاتی ئه‌و ئاماده‌بوو له كه‌ناڵی زاگرۆس كه‌ناڵه روو زه‌رده‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به شانازیه‌وه باس له خیانه‌تی 31ی ئاب بكات و ئه‌وه‌شمان بینی و شه‌وه‌ی رابردووش ووتی: من ئه‌و سیاسه‌ته‌م پێ باش بووه.
خوێنه‌رانی ئازیز ، بروانن بزانن له چه‌ند شوێن پاره‌ی بۆ به‌كرێگیراوی وه‌ك نووسه‌رێكی ده‌ربار وه‌رگرتووه؟
له 2008 له به‌ناوی به‌رگریكردن له داخوازیه‌كانی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هاته سه‌ر شه‌قام و كۆمه‌لێك گه‌نجی كۆكرده‌وه له‌وانه‌ی بێ ئاگابوون له سیخورایهتی ئه‌م نه‌فس نزمه كه بۆ پاره‌ی و دۆلار هه‌مووشتێكی كردووه‌و ده‌یكا، مه‌به‌ستی ئه‌و ته‌نها ئه‌وه‌بوو تا به نێچیره‌ڤان بارزانی وبڵێت كه‌ی بمه‌وێت قوتابیان و گه‌نجان كۆده‌كه‌مه‌وه و مهشغولتان ده‌كه‌م گه‌ر دهمهچهورم نه‌كه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌لایه‌ن نوری عوسمان سنجاری سه‌رۆكی دیوانی پیشووتر كه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و تالانی ده‌ركرا به ته‌له‌فۆن ئاگاداری فه‌رهاد كرایه‌وه كه برا گه‌وره(نێچیره‌ڤان بارزانی) سلاوی هه‌یه‌و دیاریه‌كی بۆ داناووی، تا ئه‌وه‌ش ئاگاداربووین كه 5000 دۆلاری بۆ ناردبوو، یه‌ك هه‌فته له نادی نووسه‌ران ئاره‌قی ماندووبوون و گێلی گه‌نجانی نوش ده‌كرد!
له 2008 پێموایه ئه‌و كاته بوو مه‌سعود بارزانی هیرشێكی ئیعلامی خسته سه‌ر توركیا‌و، خه‌ڵكی پارتی یان هێنایه سه‌رشه‌قام گوایه سوپای توركیا هێرش ده‌كاته سه‌رهه‌رێمی كوردستان و، هه‌رایه‌كیان بۆ نایه‌وه‌و، ئاگاداربووین فه‌رهاد پیرباڵ یان هاندا تا له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان بۆ ئیعلام كردن بچنه سه‌ر سنوری ئیبراهیم خه‌لیل و له‌وێدا فه‌رهاد پیرباڵ چونكه دۆلاری تیا‌بوو به رووتی چوووبووه سهرسنوو كهنألهكانی بنه‌ماڵه‌ش كه‌مێك ده‌هۆلیان بۆ كوتاو پاش دوو رۆژ گه‌رایه‌وه و له‌لایه‌ن مه‌سرۆر بارزانییه‌وه وه‌ك دۆسته‌كانی له نووسه‌ران باسیانكردبوو یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلاری پێدابوو.
پاراستن و نووسینگه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی بیان زانیایه له كوێدا ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌یه به‌تایبه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی فه‌رهاد پیرباڵیان ده‌نارد به دۆلارێكی باشه‌وه تا له كۆرهكاندا به ئاراسته‌یه‌ك قسه بكات دژی یه‌كێتی و به‌رگریكردن بێت له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و نه‌یشارده‌وه كه چۆن دژی تاڵه‌بانی دوا.
به پێی نووسه‌رێكی هه‌ولێری فه‌رهاد پیرباڵ بۆ گشت ئه‌و كۆرانه له زێره‌ڤانیش له‌لایه‌ن عه‌زیز وه‌یسی پاره‌ی وه‌رگرتووه و ، بۆ نمونه:
له 17ی شوبات به دواوه فه‌رهاد به‌نیاز نه‌بوو بۆ سلێمانی بچێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوری سنجاری یه‌وه ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه ڕه‌وه‌ند بارزانی برای نێچیره‌ڤان بارزانی و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی داوایان له فه‌رهاد پیرباڵ و مه‌لا مه‌سعود كردبوو، كه به دوو شێوه ده‌توانن له بایه‌خی ئه‌و خۆپیشاندانه كه‌مبكه‌نه‌وه، یه‌كیان به‌به‌شداری كردن و سه‌ردانی خۆپیشانده‌رانی 17ی شوبات و دووه‌میش له به‌رنامه‌كاندا كارێك بكه‌ن تا خه‌ڵكی وازبهینن.
ئه‌وه‌بوو فه‌رهاد پیرباڵ پاره‌ی پیش وهختهله 4 ده‌زگا وه‌رگرتبوو به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كرا ماوه‌یان دا تۆپه‌كه ده‌خاته ماڵی یه‌كێتی و ئۆپۆزیسۆنهو مه‌سعودبارزانی ده‌پاریزێت، ئه‌گه‌ر نا هه‌وڵی له‌ت و په‌ت كردن و ئینشیقاقیان ده‌ده‌م، ئه‌وه‌شی بۆ نه‌كرا، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌ستیان كردبوو كه پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی فه‌رهادیان ناردبوو به‌ر بوتله ئاو هۆی هاو تا ئه‌وه‌ی سوكایه‌تیشیان پێكردبوو له گازینۆ شه‌عب دڵی پڕبوبوو ...
ناچار گه‌ڕایه‌وه ئه‌وه‌ی بۆی نه‌كرابوو له‌كه‌ناڵه‌كه‌ی زاگرۆس به خۆپیشانده‌ران و گۆرانی كردبوو، هه‌موان بینیمان چۆن هیرشی كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆران و كهمیكیش ئیسلامیه‌كان.
دۆسته‌كه‌ی نووسه‌رانمان له یانه‌ی نووسه‌ران ووتی: فه‌رهاد به ئاشكرا له‌م شوێنه‌ی گووتی: له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ورهوهند بارزانی و زێره‌ڤانی و مه‌سرۆر بارزانی هاوكاری كرابووم، له رێگه‌ی خه‌سره‌و پیرباڵی برامه‌وه كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌وام ده‌كات و، له ڕه‌وه‌ند بارزانی و عه‌زیزوه‌یسی زیرهڤانییش پاره م وه‌رگرتووه.
هه‌ر بۆ زانیاری خوێنه‌ر... فه‌رهاد پیرباڵ ئیستا به ره‌سمی له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دامه‌زراوه‌و مانگانه مووچه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت به وته‌ی فواد حوسێن پاش ئه‌وه‌ی باش چووبووه سه‌رخه‌ت پشتیوانی 31ی ئابی كردبوو مه‌سعود بارزانی بریاری دامه‌زراندنی فه‌رهاد پیرباڵی داوه مانگانه مووچه‌ی راویژكاریك وه‌رده‌گرێت و، جگه له‌وه‌ش وه‌ك نووسینگه‌ی نوری سنجاری له‌ماله‌كه‌ی خۆی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ئیستا ڕه‌وه‌ند بارزانی به‌به‌رده‌وام فه‌رهاد پیربال ده‌بینێت و هاوكاری ده‌كات و ئه‌ویش راویژكاریان بۆ ده‌كات و رۆڵیه هه‌بووه له بینینی توركمانه‌كانی هه‌ولێر بۆلای ڕه‌وه‌ند بارزانی و نزیك كردنه‌وه‌ی به‌ناو ڕۆژنامه ئه‌هلی یه‌كان كه‌به‌م مایوهیه پاشه‌ڵیان باش ده‌ركه‌وت وه‌ك نه‌عامه، كه ئه‌وانیش وه‌ك فه‌رهاد پیرباڵ چه‌وریان بهركهتووهو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شان و باڵی نێچیره‌ڤان بارزانی گه‌وره ماڤیا و دزو تاڵانچی نه‌وتی كوردستان ههلبدهن كه باشترین سه‌رۆك كابینه‌یه له تاڵانییدا.
ئه‌مه دواین وته‌ی فه‌رهاد پیرباڵ بووه، كه گوتبووی: خۆزگه هه‌موو رۆژێك له 17ی شوباتێك دهقاوما تا منیش هه‌میشه له‌به‌ر چاوانی ڕه‌وه‌ند و مهسرۆرو بارزانییه‌كان بوومایه بۆ وه‌رگرتنی دۆلار دیناری بریمه‌ر..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست