دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جار به‌چی بووه خاوه‌نی (١٢٠٠) ده‌فته‌ر دۆلار
Wednesday, 09/05/2012, 12:00
له‌و رۆژانه له شه‌قامی ١٠٠ مه‌تر تيپه‌ڕيم بينايه‌كم بينی گووتيان ئه‌وه عه‌ميد دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جار كردويه‌تی هۆتێل له‌گه‌ل شوان ناوێك‌دا.
باوه‌ر بكه‌ن بايی ٥ ملێۆن دۆلار ده‌بێت زۆر خۆشيان دروست كردووه. به سوتفه فه‌يسه‌ل شێخانی له‌ناو ١٢ كه‌س ده‌بووين باسی دلشادی حه‌سه‌ن نه‌جار بۆ كردين، كه له ژنی يه‌كه‌می حه‌سه‌ن نه‌جاربووه‌و دايكی ته‌لاقدراوه‌و حه‌سه‌ن نه‌جار ئه‌وانی دورخستبوه‌و له‌كاتی شه‌ری ناوخۆ دلشاد له زاخۆ به گلاس شه‌ربه‌تی ده‌فرۆشت، تا شه‌هيد بوونی حه‌سه‌ن نه‌جار دوای ئه‌وه‌ی به‌ناوی مناله‌كانی حه‌سه‌ن نه‌جاره‌وه چوونه‌ته لای سه‌رۆك بارزانی بۆی بووه خێر‌و به‌ره‌كه‌ت و كه شه‌شه‌می سه‌ره‌تای نه‌خويندبوو كرايه ئه‌فسه‌ر و به بروانامه‌ی ته‌زوير چووه زانكۆ و پاشانيش كرايه عه‌ميدی ئاسايش به‌رێوه‌به‌ری كارگێری و دارایی و به چه‌ندين شێوه پاره‌ی دزيیوه گه‌نده‌ڵی و تالانی كرديه.
فه‌يسه‌ل شێخانی گۆتی، من كاتي پاره‌م پێ بوو ئه‌و شه‌ربه‌تی ده‌فرۆشت كوو به‌و چه‌ند ساله‌ی بووه مليۆنه‌ر.
باسی ئەوه‌ی كرد سه‌دان كه‌سی بێ تاوانی زيندانی كرديه تا به پاره ئازاديان بكات، نه‌ك ئه‌وه‌نده به‌لكو سه‌دان كه‌سی به پاره دامه‌زرانديه و موچه‌ی ٤ مانگی لۆ خۆی بووه.
فه‌سيه‌ڵ ئه‌وه‌نده بێ منه‌ت بوو گۆتی، دلشاد شه‌و نه‌بووه به سەیارە به ٢٠٠ دۆلاربه سه‌ياره‌ی جام ره‌ش له بازگه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ خەڵکی خراپی داخڵی هه‌ولێر نه‌كردبێت.
ئه‌وه‌شی باسكرد كه، به جه‌واز و پاسپۆرتی ساخته سه‌دان كه‌سی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به چه‌ندين ده‌فته‌ر دۆلار بۆ هه‌نده‌ران ناردووه به ريگه‌ی رائيد ره‌زوان به‌ڕێوه‌به‌ری پيشووی پاسپۆرتی فرۆكه‌خانه.
فه‌يسه‌ڵ گۆتی ئه‌وه‌نده‌ی من زانياريم هه‌بێت دلشاد له شوقه‌كانی زه‌كه‌ريا و گوندی ئيتالی و شاری خه‌ونه‌كان و گه‌ره‌كی ئه‌مين عامه‌كان ١٢ خانووی هەيه‌و خاوه‌نی ٣٠ پارچه زه‌وی و سۆپه‌رماركيت و به‌نزينحانه‌ی مۆبايله وزۆرشتی ديكه‌ی نهێنی هه‌يه وه‌ك مه‌زره‌عه‌كه‌ی بايی ٢٠٠ ده‌فته‌ر ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست