کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌نجوومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سویسرا وه‌ڵامێکی کورت بۆ به‌ڕێز کونجرینی

Wednesday, 09/11/2011, 12:00


که‌سێک که‌ په‌نایی بۆ لاوازی برد واته‌ ڕۆشنبیر نیه‌ و له‌ خه‌یاڵی ووشکدا ده‌ژی
ئه‌وانه‌ی زۆر به‌ زووی نایه‌نه‌وێ نه‌زمی ژیانی سیاسیی خۆیان بگۆڕن ئه‌وانه‌ن که‌ ڕاهاتوون له‌سه‌ر ڕه‌وتێکی دیاری کراو جورئه‌ت ناکه‌ن خۆیان بگۆڕن و توانای نوێ خوازیان نیه‌ هه‌ر له‌ ناخه‌وه‌ له‌ گۆڕان کاری حه‌تمی ده‌ترسن که‌ ناوه‌ ته‌قیلیدیکه‌ی خۆیان تێدا وون بکه‌ن. چونکه‌ ئاکامه‌که‌ی لای ئه‌وان مسۆگه‌ر نیه‌ که‌ تێیدا سه‌ر بکه‌وون .ئه‌و جۆره‌ ڕه‌خنانه‌ یان په‌لاماردانه‌ هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه‌ که‌ پێی ڕاهاتوون چوونکه‌ ده‌سه‌ڵات مووشته‌ری یه‌که‌مه‌ بۆ كڕیاری ئه‌وانه‌ که‌ بێ به‌زه‌یانه‌ پرووپاگنده‌یژه‌هراوی و بێبنه‌ما بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ دژی گۆڕان .ترسیشیان له‌ گۆڕان ئه‌وه‌یه‌ که‌ گۆڕان فۆڕمێكی مۆدێرنه‌یه‌ و برتیه‌ له‌ شارستانیه‌تی ته‌واو به‌جێهێتنی ئه‌و مۆدێله‌ کۆنه‌یه‌ که‌ حیزبی ده‌سه‌ڵات هه‌زاران پیاوی ئه‌شکه‌وتی درووستکرد بۆ ناشێرینی کردنی جوانیه‌کان

هاوڕێ سه‌ره‌تا هاتنی تۆ بۆ ناوو ئه‌نجوومه‌نی گۆڕان له‌ سویسرا مه‌به‌ستی تۆ ئه‌وه‌ بووه‌ جۆره‌ سیاسه‌تێکی سه‌پێنراو له‌ ئه‌نجوومه‌نی گۆڕان به‌رجه‌سته‌ بکه‌ی. به‌ڵام ئه‌و شانۆیه‌ چه‌ند جارێك دووباره‌ بۆته‌وه‌ حه‌زی ته‌ماشا کردنی لای ته‌ماشه‌که‌ران نه‌ماو چونکه‌ ئه‌کته‌ره‌کان ناسراوان ناتوانن ده‌وری ئه‌وئه‌کته‌رانه‌ ببینن که‌ حه‌قیقه‌تی چیرۆکه‌که‌ وه‌ك خۆی باس بکه‌ن . زۆر باش زانیتان که‌.

له‌سه‌ره‌تاوه‌ گۆڕان بریتی بوو له‌{داهێنانی ته‌بایی }و قسه‌ کردنی ئێستاو ده‌بێت له‌ هه‌موو شوێنێكیش قسه‌بکات ئه‌ی چی وای کرد هاوڕێ ئه‌و ته‌بایه‌ تێك بشکێنی له‌ کاتێکدا خۆت به‌شێك بووی له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ .گه‌ر ئامانجی ده‌سه‌ڵاتی له‌ پشت نه‌بووبێت بۆ تێك شکاندن وناشیرین کردنی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ .به‌ڵی هاووڕێ سه‌ره‌تائێمه‌ش هه‌روامان گوتووه‌ بێ قسه‌ کردن ڕخنه‌ گرتن ئه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌ هه‌رگیز ناچێته‌ پێش و به‌ هه‌زاران میل دواده‌که‌وێت .هاوڕی ره‌خنه‌ بێبنه‌مایه‌کانی به‌ڕێزت هه‌ر له‌ ناوو ووڵاتی سویسرا په‌نگی نه‌خواردوه‌ ‌ به‌ڵکوو سنووری هه‌موو ووڵاتانی ئه‌ورووپای گرتۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌شێکی زۆری بێئاگای خۆته‌ له‌ ئه‌نجموومه‌نی گۆڕان له‌ سویسرا وبه‌تایبه‌تی ووڵاتانی ئه‌ورووپا. به‌وه‌ی که‌ هه‌موو ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ووروپاشت به‌ڕه‌خنه‌ی بێبنه‌ما شێواندوه‌ .سه‌ره‌تای هاتنی تۆش بۆ ناو ئه‌نجوومه‌نی گۆڕان ته‌نها ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌نجوومه‌نی گۆڕان بوو له‌ سویسرا هه‌ر گیز دڵسۆزی خۆت بۆ ئه‌و ئه‌نجوومه‌ دووپات نه‌کردۆته‌وه‌ به‌ڵکوو هه‌ردژی وه‌ستابووی وویستووته‌ به‌ره‌و ئیفلج کردنی به‌ری نموو‌نه‌ی زیندووش پێداچوونه‌وه‌ت به‌ بابه‌ته‌که‌ی خۆته‌ که‌ هێنده‌ ئه‌کادیمی نه‌بووه‌ به‌ڵکوو هێنده‌ ڕووبازاڕیبووه‌ هه‌رچه‌نده‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گۆڕان له‌ سویسرا سوودی ده‌بێت بۆ به‌ڕێزت که‌ یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان پاداشت بکات که‌ ئه‌نجوومه‌نی گۆڕانت له‌ سویسرا جووڵاندوه‌و هێناووته‌ قسه‌ کردن. به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی گۆڕان ناچار کرا به‌ ناچاری وه‌ڵامی به‌ڕێزت بده‌ینه‌وه‌ چوونکه‌ خۆت سه‌ره‌تا به‌شدار بووی له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌ و ئێستاش له‌ هێڵێکی راست لات داوه‌ ئه‌وه‌ش ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ ئاستی هه‌ژاری سیاسه‌تی تۆ

له‌ باسێکی تایبه‌دا باس له‌ خانه‌نشینی هاووڕێ یه‌ك ده‌که‌ین

خانه‌ نشین کردنی هاوڕێیه‌ك به‌ ڕووتبه‌ی نه‌قیب ئێستاش تمووحی گرتنه‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت .کاتێك مرۆڤ خانه‌نه‌ نشین ده‌کرێت پێووسیستی به‌ پشوه‌ له‌ ژیان چوونکه‌ ئه‌م مرۆڤانه‌ زۆر جار ‌ خاڵین له‌ بیر کردنه‌وه‌ چوونکه‌ ته‌مه‌ن ڕێگایان پێنادات ‌ یان توانای کاری نیه‌ بۆیه‌ وای لێده‌کرێت ده‌ست به‌رداری کاروو پیشه‌ی ڕۆژانه‌ی بێت .به‌ڵام خانه‌نشین کردنی ئه‌و هاووڕێیه‌ مه‌به‌ستی سیاسی له‌ پشت بوو .به‌وه‌ی که‌ ئه‌و حیزبه‌ی که‌ لێیی له‌ دایك بووه‌ که‌ داوی لێکراوه‌ له‌ بری خانه‌نشین کردنی ده‌بێت چالاکی هه‌بێت بۆ دژایه‌تی کردنی گۆڕان له‌ سویسرا . سیناریۆیه‌کانی ئه‌و هاوڕێه‌ هه‌مان ئه‌ سیناریۆیه‌ که‌ دووباره‌ ده‌بێته‌ له‌ ناو ده‌سه‌ڵات له‌ دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و هاوڕێیه‌ سه‌ره‌تا گۆڕان خواز نه‌بووه‌ مه‌به‌ستی تێکدانی ئه‌نجومه‌نی گۆڕان بووه‌ له‌ سویسرا .

له‌ کۆتایدا دوا ووته‌ی ئه‌نجوومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سویسرا ئه‌وه‌یه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سویسرا به‌ هاتنی{ مسته‌فای سه‌ید قادرو و ئاراس وه‌لی } ئه‌نجومه‌نی گۆڕان له‌ سویسراو ئه‌ورووپا زیاتر ڕه‌گی داکووتی و وه‌ك پرۆسیه‌کی بێکۆتای له‌م مه‌یدانه‌ کار ده‌کات ئه‌وه‌ش له‌ نیشانه‌ی پڕ له‌ ته‌بایی و دڵسۆزی هه‌ڵسوراوانیه‌تی به‌رامبه‌ر به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0516a1d9

ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سویسرا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە