کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و گه‌نجان به‌ تایبه‌ت له‌به‌رده‌م تیرۆری ماددی و مه‌عریفی و پشتكردن له‌ ده‌سه‌ڵات و نیشتماندان

Tuesday, 20/09/2011, 12:00




موڵكداری مێژوو و شۆرشه‌كانی كوردی بووه‌ته‌ مۆدێلێك له‌ په‌یداكردنی پایه‌و مایه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك بنه‌ماڵه‌ی به‌رپرس و كه‌سایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌شێكی زۆر له‌ هاولاتیانی هه‌ریمی كوردستان به‌ تایبه‌ت گه‌نجانی خستۆته‌ به‌ر ڕق ڵێبوونه‌وه‌ له‌ مێژوو و شۆرشی نه‌ته‌وه‌ییان به‌ جۆرێك هاولاتیان له‌و شانازییه‌ گشتیه‌ به‌ خه‌بات و مێژووی كورد كراونه‌ته‌ ده‌رێ وكه‌ به‌ ته‌واوی بوونه‌ته‌ گه‌دا و هه‌ژارو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و موڵكه نیشتمانیه‌‌ به‌شیان نادرێت و بگره‌ به‌ چاوێكی سوك له‌ لایه‌ن به‌رپرسان و قۆرخكارانی مێژوو و شۆرشه‌كوردییه‌كان ته‌ماشا ده‌كرێن ته‌نها هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی هۆشیاری سیاسی و نیشتمانی لای سه‌ركرده‌ كوردییه‌كان چ ئه‌وانه‌ی له‌ مێژوودا باسكراون چ ئه‌وانه‌ی له‌ ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارو فه‌رمانداری هه‌رێمی كوردستانن و له‌گه‌ڵ بوونی چاوچنۆكیه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌لات و تالانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی هه‌رێمی كوردستان،هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌جاران ڕوو له‌ قه‌یرانی نیشتمان ویستی و كه‌می ئاستی ماددی و معریفی ده‌كات به‌جۆرێك كه‌ رۆژانه‌ سه‌دان گه‌نج و لاوی ئه‌و هه‌ریمه‌ هه‌ر له‌ گوندنشینه‌وه‌ تا شارنشین هه‌ر به‌ خوینده‌واره‌وه‌ تا ئه‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی خویندن بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی كه‌ هه‌میشه‌ مێژوو و شۆرش كوردییه‌كان ده‌كه‌نه‌ مۆركی شه‌خسی خۆیان به‌ جۆرێك ته‌نها من و تۆمافی هه‌وا هه‌ڵمژینمان له‌و نیشتمانه‌دا هه‌بێ و به‌س ،به‌رپرسان هینده‌ سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان به‌ شیوه‌یه‌كی نه‌شیاو به‌رێوه‌ ده‌به‌ن كه‌ ته‌نانه‌ت نه‌ك ڕقت له‌وان ده‌بیته‌وه‌ به‌ڵكو ڕقت له‌ به‌كوردبوونی خۆیشت ده‌بێته‌وه‌ رۆژانه‌ ده‌یان هه‌زاركورد له‌ گه‌نج هه‌تا پیر و ئه‌خیار خۆزگه‌ به‌وه‌ ده‌خوازن نه‌ك هه‌ر مرۆڤ ته‌نانه‌ت بێچووه‌ ئاژه‌لێكی وولات و نیشتمانیك بوونایه‌ كه‌ ده‌سه‌لات و سیسته‌مێكی ته‌ندروست به‌رێوه‌ی ببردنایه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی كورد بوونایه‌ و به‌ زمانی كوردی ئاخاوتنیان بكردایه‌،ئاخر هاولاتیه‌ك یان گه‌نجیك له‌م هه‌رێمه‌ خاوه‌نی نه‌ختیك له‌ سۆشیالی نیشتمانی نه‌بیت و هیچ ته‌ئمینێكی ژیانی بۆ نه‌كرابێت نه‌ له‌رووی ئه‌منی و و نه‌ له‌ رووی ئابووریی و ته‌ندروستیه‌وه ئه‌بیت چ دلێك به‌ ده‌سه‌لات و نیشتمان خۆشكات ،نه‌بوونی بیمه‌ی بیكاری ،نه‌بوونی ته‌نها ژوورێك بۆ ژیانی تایبه‌تی،نه‌بوونی ته‌مینی پێویست بۆ خوێندن و ده‌وله‌مندی ئاستی مه‌عریفی،نه‌بوونی سیته‌میك دادپه‌روه‌ر نابنه‌ هۆكار له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی خۆفرۆش و له‌شفرۆشی و خاك فرۆشی كورد و كوردستان،گه‌نجیك تا ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ 30 سال به‌ره‌وه‌ ژوو ده‌ست به‌ گیرفانی به‌تاڵی باوكه‌ هه‌ژاره‌كه‌یدا بكات هه‌میشه‌ خه‌جاله‌ت و سه‌ركز خۆی پیشان بدات ئه‌بیت چ دلێك به‌و نیشتمانه‌ خۆش بكات،بۆ نابێت چه‌ندین میل رێگای ووشكانی و ده‌ریایی ترسناكی نایاسایی ببڕێت تا له‌ ولاتان وه‌ك به‌ په‌ناهه‌نده‌و هه‌لاتوو له‌ده‌سه‌لاتی كوردی و شه‌ری ناوخۆ ته‌ماشا بكرێت مافی ته‌نها وه‌ك مرۆڤ ژیانی پێنه‌درێت(لجوو انسانی)،ئاخر بۆ ده‌بێت ئێمه‌ ده‌سه‌لات و نیشتمانمان وه‌ك منداڵی به‌رپرسه‌ كوردییه‌كان خۆشبوێت ،ئایا ئه‌و مافه‌ی به‌ ئه‌و دراوه‌ بۆ ژیان به‌ هاولاتیان و گه‌نجانی كوردستان دراوه‌،ئایا ئه‌و شوینه‌ گه‌شت و گوزاری و ئه‌و پله‌ و ده‌سه‌لات سیاسی و مه‌عریفیه‌ی بۆ ئه‌و دابین كراوه‌ بۆ هه‌موو هاولاتیانی كورد هه‌ر وه‌هایه‌ و وك یه‌كه‌ بێجیاوازی،به‌داخه‌وه‌ دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدا له‌پێش هاولاتیانی كوردستاندایه‌ كه‌ ئاماده‌ن نه‌ك خۆیان به‌ڵكو عیلم و عه‌قڵ و مه‌عریفه‌یان بكه‌نه‌ قوربانی ژیانێك كه‌ بتوانێن نه‌ك له‌ پێناوی ژیانێك وه‌ك ماڵ منداڵی به‌رپرسانی هه‌ریمی كوردستان به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه‌ لاكۆلان و نه‌مرن له‌برسان،ئه‌وه‌تا رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌م مێژوو له‌بیر ده‌كرێت هه‌ر شۆرش و سه‌روه‌رییه‌كان چونكه‌ نه‌ ده‌سه‌لاتدار و نه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ مافی گشتی و سه‌روه‌ری گشتی نیشان ناده‌ن وبه‌ڵكو تاپۆی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك ه‌ به‌رپرسێكه‌ كه‌ بۆ هیچ كورد و گه‌نج و لاویك نییه‌ شانازی پێوه‌ بكات ،كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر بێتو له‌ زووترین كات ئه‌و قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا با ده‌سه‌لاتداران دڵنیابن كه‌ ته‌نها له‌ پێناوی ژیان و ڕق لێبوونه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه یی‌ وسه‌ركرده‌ كوردییه‌كان و ماڵو منداڵیان هه‌م خاك هه‌م كورد و هه‌م كوردستان له‌ لایه‌ن لاوان و هاولایانی بێبه‌ش له‌ سه‌روه‌ریی و داهاته‌ گشتیه‌كان هه‌راج بكرێت و به‌ دوژمنانی كورد و كوردستان بفرۆشرێت ئه‌وكات نه‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابیت لۆمه‌یان بكرێت .......


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە