کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزسیۆن هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵات تووشی شكستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری بووه‌

Thursday, 23/06/2011, 12:00


هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ شه‌قام به‌ ئۆپۆزسیۆنی ووت تكا ئه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دانیشتن مه‌كه‌ن چونكه‌ ئێمه‌ وه‌ك میلله‌تی كورد مێژوویه‌ك ئه‌زمونمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه ‌و باشیان ده‌ناسین ،به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن گوێی له‌ په‌یامه‌كانی شه‌قام نه‌گرت خۆی كرد به‌ سوری به‌ر له‌شكری داخوازیه‌كانی شه‌قام سه‌ر ئه‌نجام به‌ دیالۆگ و دانیشتن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی رازی بوو،ئه‌وه‌ی ده‌بیستێرێت ئێستا ته‌نها خورادنی سێو مۆز و پرته‌قاڵه‌ وه‌ك شاعیر په‌شێو ده‌لێت هیچ ده‌رئه‌نجامێكی لۆژیكی بۆ گه‌ڵی كورد و شه‌قام به‌رجه‌سته‌ نه‌كردووه‌ ،هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌قام خۆی خاوه‌نی ئه‌و ئازاره‌ نیشتمانی و جه‌ماوه‌رییه‌ نه‌ك ئۆپۆزسیۆن كه‌واته‌ گه‌ر خۆی له‌ چاره‌سه‌ره‌كاندا نه‌بیت هه‌رگیز كۆبوونه‌وه‌كان ده‌رئه‌نجامی دروستی نابێت ،هه‌موان پێشتر باش ده‌زانین كه‌ ئۆپۆزسیۆن خاوه‌نی ده‌نگێكی زۆری نارازی شه‌قام بوو چونكه‌ جه‌ماوه‌ری نارازی له‌م سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌ ئۆپۆزسیۆنی به‌ ته‌نها رزگاركه‌ر ده‌زانی له‌و‌‌ گه‌نده‌ڵكارانه‌ كه‌ كاریان ته‌نها و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمانی و خراپ به‌كار هێنانی هیزی نه‌ته‌وییه‌ وه‌ك ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ ،له‌ لایه‌كی تر نه‌ رێز له‌ یاسا ده‌گرن و نه‌ رێز بۆ ئازادی و مافه‌كانی هاونیشتمانی داده‌نێن ،به‌ڵام له‌ پاش 17 شوبات هه‌موو باش ده‌زانین كه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ باڵانسی سیاسی وجه‌ماوه‌ری ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ده‌سه‌لاتی ئێستا له‌ دابه‌زیندایه‌و به‌راوردێكی زۆر دیاری نه‌ماوه‌ له‌ نێوانیاندا ، لای شه‌قام هێنده‌ی نه‌ماوه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌لات به‌یه‌كتر تیكه‌ڵ بكرێت بوترێت هه‌ردوكیان كار به‌ یه‌ك سیسته‌م و به‌رنامه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ویش ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌وه‌ی لای شه‌قام پرسیاره‌ نه‌بوونی هه‌لوێستێكی دیارو روون له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌رنه‌بڕین و شیكار نه‌كردنی بۆ رای گشتی ئه‌مه‌ش هه‌ردوكیانی وه‌ك ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن له‌ به‌رچاوی شه‌قام بێمتمانه‌ كردوه‌و جه‌ماوه‌رییان توشی جۆرێك له‌ نائارامی سیاسی و ئه‌منی كردووه‌ ،بۆیه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نها رونه‌ لای شه‌قام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌و هێزه‌ بوێره‌ نه‌بوو كه‌ بتوانیت تاكید له‌سه‌ر داخوازیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان بكاته‌وه‌ لای ده‌سه‌لات و بلێت ئه‌و جاریان من له‌ جێگای شه‌قام هه‌لوێست نیشان ده‌ده‌م گه‌ر داواكاریه‌كانی شه‌قام جێبه‌ جێ نه‌كرێت ،بۆیه‌ ئێستا توشی ئه‌و شكسته‌ هاتووه‌ كه‌ ده‌سه‌لات چه‌ندین ساڵه‌ توشی بووه‌ نه‌ ده‌توانیت چاره‌سه‌ر بكات نه‌ داوای ئینتحاری سیاسی خۆی بكات له‌ پێناوی شه‌قامدا ،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ چاوه‌رێیه‌ شه‌قام ئه‌مجاره‌ش هه‌لوێست ده‌رببڕیت و دوباره‌ ده‌نگی ناره‌زایی هه‌رێمی كوردستان بشله‌قێنێت ئه‌وجا ئۆپۆزسیۆن گه‌ر وێرای ده‌لێت ئه‌وا منیش له‌گه‌ڵ شه‌قامدام گه‌ر نه‌یوێرا ده‌لێت ئه‌وانه‌ گێره‌شێوێنن ،به‌لام گه‌ر بۆی ده‌ركه‌ت شه‌قام ئه‌و ده‌نگه‌ به‌هێزه‌یه‌ كه‌ بتوانیت ئه‌وجاریان ده‌سه‌لات توشی شكستی سیاسی و جه‌ماوه‌ر بكاته‌وه‌ ئه‌وا ئێمه‌ش دڵنیاین هیچ له‌وه‌ باشتر نابێت بۆ ئه‌وان دێن و خۆیان ده‌كه‌ن به‌ سوری به‌ر له‌شكر و ده‌لێن گه‌ر ئێمه‌ نه‌بین سه‌ركه‌وتنی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست نایه‌ت به‌ڵام زۆر ئاشكرایه‌ لای شه‌قام كه‌ ئه‌وه‌ بۆ مه‌رامی سیاسی و چاره‌سه‌ری شكسته‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانیانه‌ و ده‌یانه‌ێت پێگه‌ی سیاسی له‌سه‌ر حیساب و خوێنی شه‌قام توند بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌ به‌ رلێشاوی ڕقی ه‌ماوه‌ر نه‌كه‌ون و شاربه‌ده‌ر نه‌كرێن یان هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ به‌رێوه‌بردنی ولات بێبه‌ش و مه‌حرووم نه‌كرێن ،بۆیه‌ شه‌قام ده‌لێت فه‌رموون ئه‌وجاره‌ گۆره‌پانه‌كه‌ ته‌خته‌ بۆ ئێوه‌ ئێمه‌ كاری خۆمان كرد و هاواری خۆمان كرد ئێستاش ئێوه‌ مزایه‌ده‌مان به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن ،بڕۆن ئێوه‌ ڕاپه‌رن ئه‌وجاره‌ گه‌ر ئێمه‌ زانیمان ئێوه‌ ده‌توانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ئه‌وا ئێمه‌ دێینه‌ پاڵتان و ده‌بینه‌ پشتیوانتان به‌لام دڵنیابن پێش ئێوه‌و كه‌سو كاری ئێوه‌ ناكه‌وین تا ئێوه‌ خۆتان به‌خت نه‌كه‌ن دڵنیا نابین كه‌ ئێوه‌ نوێنه‌ری ده‌نگی نارازی شه‌قام و دلسۆزی جه‌ماوه‌رو میلله‌تی كوردن ...

ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە