کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستان هه‌رێمێكی بێ ده‌ستوروسیسته‌مێكی فره‌ سه‌رۆك

Friday, 12/08/2011, 12:00





هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌شێكی دان پێدانراوه‌ له‌‌ ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌ پێی بنه‌ما ده‌ستوریه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و هه‌ریمی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی عیراقی فیدراڵ ڕاگه‌یه‌نراو هه‌ریمی كوردستان بووه‌ به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ و دانه‌براو له‌ سیاسه‌تی ئابووری و سه‌ربازی وده‌ره‌كی له‌و ده‌وله‌ته‌ ئه‌وه‌بوو یاساناسان ده‌ستورێكی فیدرالیان له‌سه‌ر بنه‌مای گشتی و ه‌ مافی هاوبه‌ش بۆ سه‌رجه‌م پیكهاته‌ جیاوازه‌كان له‌ زمان و ئاین و خاك له‌ عێراقدا پێكهینا كه‌ به‌ده‌نگدانی زۆرینه ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق‌ بریاری له‌سه‌ردرا له‌ پاشان حكومه‌ت و پێكهاته‌ی حكومه‌ت راگه‌یه‌نرا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ هه‌ڵبژاردنێكی ته‌وافوقی نوینه‌ری خۆیان بۆ به‌شداركردن له‌و پرۆسه‌یه‌دا دیاری كرد هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك بوو له‌وپرۆسه‌یه‌ و پۆستی سیادی و سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌و پێكهاته‌یه‌ و به‌شداری كرد له‌ بنیات نانی ده‌وله‌تی عیراقی فیدرال وه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ لێره‌دا هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ نه‌خاوه‌نی ده‌ستورێكی یاسایی و دان پێدانراوی نوێنه‌رانی گه‌له‌ له‌ په‌رله‌مان نه‌ خاوه‌نی سه‌رۆكیكه‌ به‌ پێی یاسا و ده‌ستور به‌ڵكو ده‌بینین ده‌سه‌لاتی سه‌رۆكی هه‌ریم له‌ خودی په‌رڵه‌مان و ده‌ستور و هه‌موو یاسا گشتیه‌كان به‌رفراوانتره و ناكه‌ویته‌ ژێر هیچ به‌رپرسیاریه‌تیكی یاساییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستورو یاساو په‌رڵه‌مان گه‌وره‌تره‌ له‌ كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ كه‌واته‌ ده‌توانریت بوترێت سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ كوردستان به‌ خودای یاساكان ده‌ژمێردرێت كه‌ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل بنه‌ماو پێره‌وه‌كانی دیموكراسی و فیدرالیه‌ت به‌ گۆشه‌یه‌ی سه‌دو هه‌شتا جیاوازه‌ چونكه‌ به‌پێی بنه‌ما دیموكراتیه‌كانی هه‌ر ده‌سه‌لاتیكی دیموكراتی ده‌بێت ده‌ستور سه‌روه‌ری بكات نه‌ك سه‌رۆكێك یاخود چه‌ند كه‌س ولایه‌نیك چونكه‌ ده‌ستور پایه‌به‌رزی سه‌رجه‌م یاساكانه‌ واته‌ به‌ دایكی سه‌رجه‌م یاساكان داده‌نریت سه‌رجه‌م یاساو بنه‌ما یاساییه‌كان به‌ رۆڵه‌ی ئه‌و داده‌نرین ئه‌مه‌ سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رجه‌م یاساكان پایه‌بلندیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌می ده‌سه‌لاته‌كاندا هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌وانن سیته‌م و ده‌سه‌لاتی به‌ریوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراو حكومی و ناحكومی و حیزبییه‌كان ریك ده‌خه‌ن و ماف وئه‌ركه‌كانی دیاری ده كه‌ن وه‌ك ده‌ستور وه‌ له‌سه‌ر ئاستی مرۆفی ساده كه‌ ده‌یه‌ویت له‌ژێر په‌رده‌ی سه‌روه‌ری یاسادا بژیت ئه‌وا یاساكانی تری رێكخستنی ژیان وه‌ك یاسای سزادانی عێراقی و بازرگانی و باری كه‌سێتی و تا........دوایی ئه‌و ئه‌رك و مافه‌یان دیاری كردووه‌ ،ئه‌وه‌ی جیگای باسه‌ سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان هیچ یه‌كیك له‌و یاسایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نایگرێته‌وه‌ و هیچ یه‌كیك له‌و یاسانه‌ مافی لێپێچینه‌وه‌ لیپرسینه‌وه‌یان له‌ سه‌رۆكی هه‌ریم نییه‌ ،ئه‌وتا سه‌رۆكی هه‌ریم فه‌رمان به‌ دادگا ده‌كات لیكۆلینه‌وه‌ بكات یان كه‌یسی گه‌نده‌لێ پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك سه‌رۆك بریاری له‌سه‌ربدات به‌داخه‌وه‌ كاتیك ئه‌و هه‌واڵانه‌مان پێده‌گات تیده‌گه‌ین كه‌ ولاتمان چ سه‌رۆكیكی نه‌خوینده‌وارو نا رۆشنبیری یاسایی حوكمی ده‌كات تیده‌گه‌ین كه‌ ئه‌م وولاته‌ بی یاساو ریساو ده‌ستوره‌ و گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا هه‌موو نۆكه‌ری فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكن ئاخر چ سه‌رۆكێك چ فه‌رمانیك؟ زۆر جار گویبیستی ئه‌وه‌ ده‌بین كه‌ سه‌رۆك فه‌رمانیك ده‌رده‌كات كه‌ كاری به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تێكه‌ نه‌ خودی وه‌زاره‌ته‌كه‌ هینده‌ ئاسان و ساكاره‌ وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی جامی ره‌شی ئۆتۆمبیل،به‌وه‌ش هه‌ر رازین به‌لام ئایا هه‌ر سه‌رۆكیك له‌م هه‌ریمه‌ به‌ده‌ره‌ له‌ یاساو ده‌ستور یا نگه‌وره‌ترن له‌ لێپرسینه‌وه‌ی دادگاو بڕیاره‌كانی دادگا؟بیگومان نه‌خێر له‌م هه‌ریمه‌ گچكه‌یه‌ كه‌س به‌كه‌س نییه‌ وه‌ك كورده‌واری ده‌لێت شار بێ حاكمه‌ و كه‌س به‌كه‌س نییه‌ یاخود ده‌ڵین گوندێكه‌و سه‌د كوێخا،‌،هه‌رچی خاوه‌ن ده‌سه‌لات و سوپاو حیزب بیت نه‌ حیساب بۆ یاسا ده‌كات نه‌ ده‌ستور و نه‌ دادگا ته‌نانه‌ت حساب بۆ خودی سه‌رۆكی هه‌ریمیش ناكات ،ئه‌م فره‌ هێزو فره‌ سه‌رۆكیه‌ هه‌ریمی كوردستانی دابه‌ش كردووه‌ بۆ چه‌ند وولایه‌تێكی ره‌نگاو ره‌نگ و حیزبی كه‌ له‌ نێوانی هه‌ر پارێزگاو قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت تا ده‌گاته‌ گونده‌كان سه‌رۆكیك حوكمی ده‌كات و فه‌رمان ده‌رده‌كات و خزمه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات ،ئه‌م فره‌ سه‌رۆكیه‌ له‌ هه‌ریمی كوردستان وای كردووه‌ كه‌ نه‌ دادگا ده‌توانیت رۆڵی خۆی ببینیت نه‌ هاولاتی ده‌توانییت متمانه‌ی به‌ سه‌روه‌ری یاسا هه‌بێت ته‌نانه‌ت نه‌ سه‌رۆكی بێ ده‌ستوریش ده‌توانیت خۆی به‌ سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان بزانیت بریاره‌كانی دادگاو سه‌رۆك ناتوانیت تا ماوه‌یه‌ك حوكم بكات به‌لكو وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو وایه‌ و هیچ كایگه‌ریه‌كی نابیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌ی كه‌ دادگا ده‌یه‌ویت هێزی ده‌ستوری و یاسایی نیشان بدات بۆ لێپرسینه‌وه‌ سه‌رۆكه‌كان رێگرن له‌ جێبه‌جیكردنی و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ن به‌رده‌وامی هه‌بیت یان كاتیك سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیارێك ده‌دات ئه‌وا چه‌ند سه‌رۆكیكی تر به‌ هێزی سوپاو له‌شكرو حیزبی به‌ربه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه‌و چاوترسینی ده‌كه‌ن چونكه‌ سه‌رۆك خۆی هه‌مان ڕه‌وشتی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ یاساو ده‌ستور كاتیك ده‌بینین سه‌رۆكی هه‌ریم حیساب یاساو دادگا نه‌كات بێگومان هێزه‌ سیاسی و شه‌رانگێزه‌كانی تریش چاو له‌ ئه‌و ده‌كه‌ن هه‌رگیز ئاماده‌ نابن نه‌ یاسا و نه‌ سه‌رۆك لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات چونكه‌ چوارچیوه‌یه‌كی یاسایی نییه‌ كه‌ ماف و ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك و حكومه‌ت و حیزب و هاولاتی دیاری بكات كه‌ ئه‌ویش ناوی ده‌ستوره‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌توانیت ئه‌و ئالۆزییه‌ سیاسی و داراییه‌ی كه‌ هه‌رێم و حكومه‌ت و هاولاتی گرتۆته‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكات ،كه‌واته‌ لێره‌دا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ تا یاسایه‌ك نه‌بێت وه‌ك ده‌ستور له‌ هه‌ریمی كوردستان ئه‌وا نه‌ یه‌ك سه‌رۆكی دروست ده‌بێت نه‌ سه‌روه‌ری یاساودادگا و ده‌ستور به‌رز راده‌گیڕێت ، كه‌واته‌ گه‌ر لێمان بپرسن هه‌رێمێك هه‌یه‌ له‌ جیهاندا ده‌ستوری نییه‌ بۆ به‌ریوه‌بردن به‌لام هه‌زاران سه‌رۆكی هه‌یه‌ بۆ گرتن و بردن و تالانكردن هیچ لامان سه‌یر نه‌بیت ئه‌وه‌ بێشك هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌ .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە