یه‌كگرتووی ئیسلامی ئایا ترس له خوا یان له ترس دیكتاتۆر؟!!
Monday, 05/12/2011, 12:00
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌و هێزه‌یه كه نزیكه‌ی23 ساڵه هه‌یه نه بۆ میلله‌ت نه بۆ ئیسلام ته‌نها سه‌نگه‌رێكی خه‌باتی نه‌گرتووه،یه‌كگرتووی ئیسلامی خۆی له هه‌موو پێوه‌ر و به‌ها سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی وكۆمهلایهتیان لاداوه كه په‌یوه‌ندی به جورئه‌ت و غیره‌ت ده‌رخسته‌وه هه‌بێت،ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نج و بێزاری زۆری لای ئه‌و كه‌سایه‌تی و گروپانه دروست كردووه چ وه‌ك لایه‌نی نیشتمانی كاریان كردبێت چ دروشم و په‌یره‌وی دینی ئیسلامیان هه‌ڵگرتبیت ئه‌م بێده‌نگییه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه، ئه‌م به‌رۆژوو بوونه به ترسه‌ی سه‌ركرده‌و كادرهكانیهتی كه تا ئێسته ئه‌وه‌ی ڕوونه یه‌كگرتوو به‌س له دیكتاتۆری و زیندان و ئه‌شكه‌نجه ئه‌ترسێت و هیچ ههلوێستیكی جه‌نگاوه‌ری و رزگاری خوازی لێ به‌دی ناكرێت،ئه‌م هێزه سیاسیه ئیسلامییه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه خۆی له‌به‌رده‌م پرسیارێكدا رابگریت ئه‌ویش له لایه‌نی ئیسلامیه‌كانه‌وه ده‌پرسن كوا دروشمی جیهاد لای ئیوه ئایا باوه‌ڕتان پێی هه‌یه كه له قورئان وفه‌رمووده فه‌رز كراوه؟ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه باشه بۆ كه‌ی هه‌ڵتانگرتووه ،باشه ئه‌گه‌ر جیهادیش بكه‌ن چۆن ئه‌یكه‌ن خۆ ئیوه كه‌سی جه‌نگاوه‌ر و سه‌ربازی بوێر و پسپۆری جه‌نگی و چه‌ك و جبهخانهتان نییه وه‌ك كوردهواری ده‌لیت حه‌مام به فوو گه‌رم نابێت؟پێتان ده‌لین باشه له‌م كوردستان ئه‌بوجه‌هل و ئه‌بو لهههبێكی هه‌ر تیا نه‌بوو ئیوه جیهادی به‌رامبه‌ر بكه‌ن؟ له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه نیشتمانیه‌كان لێیان ده‌پرسن یه‌كگرتووی ئیسلامی ئایا ئێوه باوه‌رتان به شۆرشی شاخ و خه‌باتی جه‌نگاوه‌ری و سه‌ربازی هه‌یه بۆ به‌رگری له میلله‌ت ؟ئه ی باشه گه‌ر وایه بۆ تا ئێسته خاوه‌نی نه‌ك شه‌هیدیك و نه ته‌نانه‌ت بریدارێكی سه‌نگه‌ر نین؟ئه‌مه ته‌نها ئه‌و پرسیارانه‌یه كه هه‌م یه‌كگرتووی له به‌رچاوی موسولمان و ئیسلامیه‌كان كردووه به مه‌خسه‌ره هه‌م هێزه و لایه‌نه نیشتمانییه‌كان كردونیان به مه‌هزه‌له،دیاره ئه‌م سیاسه‌تی فسكه فسكی یه‌كگرتووه تا ئه‌مرۆ ڕۆلێ خۆی بینیوه و توانیویه‌تی خۆی له زۆربه‌ی كێشه‌كان قوتار بكات وه‌ك خۆیان ده‌لین ئێمه نه كه‌سمان هه‌تیوو بێوه ژن خستوه نه شه‌ڕی براكوژیمان كردووه ،ئه‌مه قسه‌ی ئه‌وه‌ڵ و ئاخریانه خۆ نازانن كورد گه‌ر بیوه‌ژنی نه‌خستایه و مندالی بێنازو هه‌تیو نه‌كردایه و مالوێرانی نه‌دیبایه ئێسته ئه‌وانیش نه‌خاوه‌نی كورسی په‌رله‌مان ئه‌بوون نه له به‌غدادو كوردستان بودجه‌ی تایبه‌تیان ده‌بوو كه بتوانن ببن به خاوه‌نی حیزب و دووژنهو بژێوی ژیانی باش خۆ تا ئێسته جادهیهكیان پێ قیرتاو ناكردووه گه‌نجیكیان نه‌خستۆته ماڵ و حاڵه‌وه یان قوتابخانه‌یه‌كی دینیان دروست نه‌كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌لكو ئه‌وه‌ی ده‌بینریت بۆ خۆیان و لایه‌نگرانی سیاسیان خه‌رج ده‌كریت و به‌س،باشه ئه‌مانه هه‌مووی له لایه‌ك ئه‌ی ئێسته‌تان له چی وا ده‌بینن به‌رۆكتان پیگیراوه و هه‌ر رۆژه‌و باره‌گاو مهلبهندێكتان به ناحه‌ق لێ ئه‌گیرێ و كادر‌و لایه‌نگرانتان رسواو زیندانی ئه‌كرێن ئه‌ی ئێسته كێ بێته جواب له سه‌رت ئێمه‌ش ئیدانه‌مان كرد و ته‌واو؟هه‌ر ئه‌بێت بلێن با یاسا سه‌روه‌ر بێت خوا ڕابهردارنی نییه وا زولمان لی ئه‌كه‌ن؟ده‌ی خواش ئایه‌ت و قورئاون و فه‌رموده‌ی به ئیوه داوه كه چۆن به‌رگری له خۆتان بكه‌ن له كاتیكدا ئێوه ئیماندار‌و خاوه‌نی حیزبێكی سیاسی و ئیسلامی و جه‌ماوه‌رین؟یه‌كگرتوو ئه‌م ده‌سه‌لاته به رۆژی روناك له 17 شوبات گه‌نج و لاوی بێلایه‌نه‌ی قه‌تل و عام كرد و هه‌تكی كه‌رامه‌تی میلله‌تی كرد یاسای به سه‌روه‌ر ناگریت ئێسته بۆ دوو ده‌رگاو په‌نجه‌ره سوتاوه‌ی ئێوه یاسا به سه‌روه‌ر رابگرێت؟ من تكام وایه ده‌ستی دیكتاتۆری زیاتر بتانژهنی زیاتر بتانكوتێ تا بزانین كه‌ی ئه‌و راستیه ئاشكرا ده‌بیت كه ئێوه ترستان له خوا نییه كه جیهاد ناكه‌ن وه‌ك ئیسلامیه‌كان پێتان ده‌لین به‌رگری جه‌ماوه‌ری و نیشتمانی ناكه‌ن وه‌ك لایه‌نه نیشتمانیه‌كان پیتان ده‌لێن ئه‌وه ترسه له جه‌وهرو سته‌می دیكتاتۆری كه ئێوه‌ی ئاوه‌ها بێده‌نگ و زه‌لیل كردوو چه‌ند ساله خۆل ئه‌خه‌نه چاوی لایه‌نگران و شوێن كهوتوانتان كه ئیمه ئاشتی و چاكسازیمان دروشمه‌و نامانه‌ویت ئاسایشی ولات و نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌كه‌دار بكه‌ین ،تكام وایه له گشت لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی كه لێیان گه‌رین با خۆیان كلاو بۆ خۆیان بدورن با خۆیان به‌رگری له خۆیان بكه‌ن بزانین چۆن ئه‌یكه‌ن و كه‌ی ئه‌و به‌رگرییه ئه‌كه‌ن و له‌سه‌ر مافه‌كانیان دێنه جواب،چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانویستایه به‌رگری له ئاینی ئیسلام بكه‌ن و بلێین ئێمه دین لامان مه‌به‌سته نه پایه‌و پۆستی سیاسی ده‌بوو زۆر ده‌مێك بووایه ئه‌و بار‌و مهساجو شوێنی له‌شفرۆشیان نه‌هێشتایه ئیتر ئایا چ به ئاشتی بیت و تكاكردنیان بێت له لایه‌نی په‌یوه‌ندار خۆیان واته‌نی یان به‌شه‌رو جیهاد بووایه حه‌ددیان نه‌بیت ئه‌وه‌یان هه‌ڵگرتایه،چونكه لای خوا پاراستی ڕه‌وشتی گه‌نجێك له هه‌زار كورسی و پۆستی سیاسی و په‌رله‌مانی باشتره ،پاراستی و به‌رگری كردن له ناموسی خێزان و تاكێك له ملیاره‌ها بودجه‌ی حیزبی و ده‌ست تێكه‌ڵكردنی حكومی باشتره ئه‌ی باشه ئێوه له كوێن بۆ نه‌تانوت ئیمه بووین دڵنیابن زۆرینه‌ی موسولمانان به‌رگریان لیتان ئه‌كرد به بی ئه‌وه‌ی خۆشتان داوا بكه‌ن به‌لام ئیوه ته‌نانه‌ت وه‌ك شوین كه‌وته ئاینی ئیسلام ئه‌و دروشمه‌ی ههلتانگرتووه كه‌چی خۆیشتان به‌رگری لێناكه‌ن یان جێ به‌جێی ناكه‌ن،هه‌روه‌ها تكام له لایه‌نه نیشتمانیه‌كان ئه‌ویه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن كارئه‌كه‌ن به‌رگرییان لی نه‌كه‌ن چونكه ئه‌وان هه‌رگیز باوه‌ریان به‌و نه‌هج و به‌رنامه‌یه نه‌بوو كه ئیوه پهیرهتان كردووه و چه‌ندین ساڵه خۆیان لۆكه‌یان لێ ئاخنیوه‌ته گوێ و ئیوه‌یان به بكوژ و ببر داناوه،,ئێوه یه‌كگرتووی ئیسلامی كه‌ی توانیتان ببنه خاوه‌نی تاقه شه‌هیدێك یان چه‌ند بریندارێك ئایا له پێناو پارێزگاری ره‌وا بیت له خۆتان یان له پیناوی نیشتمان ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ست به‌كار ده‌بین وه‌ك هاولاتی پشتیوانتانین ئێمه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێكراوه 17 شوباتمان بۆ ئیوه خولقاندو چه‌ند جوانهمهرگێك وه‌ك رێژوان سوركێو و هاوریكانی له ناوماندا شههیدا كرا و چه‌ندینی تر وه‌ك زمناكۆ و هاوریكانی بریندار كرا،له پاشان ئێوه كورسی گفتۆگۆتان لێ نایه پێشه‌وه‌وه بوونه برا به‌شمان و ئه‌و شۆرشه جهماوهرییهتان له بار برد و به گفتوگۆ بارودۆخه‌تان بۆ خۆتان قۆسته‌وه و بوونه برا به‌شی لایه‌نه دیكتاتۆره‌كان له پایه‌و مایه ئیتر پێمان بلێن ئێمه هه‌ڵه بووین یان ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی چه‌ندین ساڵه ئێوه نۆكه‌ری ئه‌كه‌ن و به‌شداری له سیاسه‌ت و ستراتیژی دهرهوكی و ناوخۆیی ئه‌كه‌ن و پێكه‌وه قسه‌ی زریق و باقمان بۆ ئه‌كه‌ن؟یان ئێوه ده‌مێكه ترسێكتان لێ نیشتووه له دكتاتۆره‌كان گه‌ر ئه‌و ترسه‌تان له خوا هه‌بووایه ئێسته به كون فه‌یه‌كونێك دونیای ئه‌خسته به‌رده‌ستان........
پارێزه‌ر كارزان عومه‌ر
تێبینی \ پیم باش بوو بۆ خوینه‌رانی به‌رێز بابه‌ته‌كه گشتگیرتر بێت بۆیه به پێویستم نه‌زانی به‌ڵگه‌ی قورئانی و فه‌رمووده له بابه‌ته‌كه دابنێرێت وه‌ك به‌ڵگه‌ی شه‌رعی....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست