کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ كورتی شه‌قام داوای ڕاپه‌رین ده‌كات، قسه‌كردنی ڕۆشنبیر و سیاسیه‌كانی كوردستان تا ئێره‌ به‌سه‌!.

Monday, 20/06/2011, 12:00


هاواری شه‌قام له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی چوونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌بوو بڵێت به‌ ئاشتی به‌ ئاشتی به‌لكو بۆ ئه‌وه‌ بوو بلێت من به‌زه‌بری ده‌نگ و هاوری نارازیم ده‌لێم بڕوخێت ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر و سته‌مكار ،بڕوخێت ده‌سه‌لاتێك نه‌ باوه‌ری به‌ سیسته‌مێكی ته‌ندروست هه‌یه‌ كه‌ یاسای تیا سه‌روه‌ر هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت خۆی له‌ سه‌ره‌وه‌ی یاساو ده‌ستور به‌ گه‌وره‌تر دابنێت،ده‌نگی شه‌قام به‌ شێوه‌یه‌ك كلپه‌ی ده‌هات كه‌ باوه‌رت ده‌كرد بابه‌گورگور بێت و هاتبیت به‌ گڕو تین و بلێسه‌ی خۆی تۆڵه‌ی ئه‌و كه‌سه‌رو نه‌هامه‌تی و بنده‌ستیه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ هه‌م كلپه‌ی بابه‌گوڕگوڕو هه‌م شاره‌كه‌ی بابان و هۆلاكۆبه‌زێن گاهێك به‌ده‌ست رژێمی عه‌ره‌بی و گاهێكی دیش به‌ده‌ست ئه‌م بنه‌ماڵه‌ كوێخاو ئاغا و شێخانه‌وه‌ بناڵێنیت و هه‌ركه‌س به‌ ئاره‌زوی خۆی پاوانی سه‌نگ و قورسایی میلله‌تی كورد بكات هه‌ركه‌س به‌ كه‌یفی خۆی خاك و شه‌ره‌فی كورد پێشكه‌ش به‌ دوژمنانی كورد بكات و بیفرۆشێت،نه‌خێر لاوان و هه‌ژاران نه‌ له‌ ووتاری ئێوه‌و نه‌ له‌ كرده‌وه‌ی ئێوه‌ رازی نه‌بوون به‌لام ئێوه‌ش وه‌ك بنه‌ماڵه‌ ئاسا هاتن ڤۆلیۆمی ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و بوێر و ناخ سوتاوی كه‌مده‌سته‌كان و بێمافه‌كانتان هێنده‌ی تر كز كردوو نه‌تان هێلا پر به‌ دلی خۆیان هاوار بكه‌ن بلێن بۆ ده‌ره‌وه‌ بلێن به‌ ده‌سه‌لاته‌ ئه‌وه‌ی دوژمن نه‌یكرد كردتان ئه‌وه‌ی دوژمن نه‌یبرد بردتان بۆ ده‌ره‌وه‌ ،دڵنیاین ئێمه‌ كه‌ ئاشتی هه‌میشه‌ بۆ هه‌ر میلله‌تیك پێویسته‌ و ده‌بیت كاری پێ بكرێت به‌لام به‌رێزان نوسه‌ران مه‌لاكان و فه‌یله‌سوف و شاعیران و سیاسیه‌كانی كوردستان چ ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنن چ ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆن خۆ ئه‌و هاواره‌ شه‌ری نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ نه‌بوو یان جه‌نگی به‌ ناحه‌قی نێوان دوو ده‌وله‌ت نه‌بوو یان شه‌ڕی ناوخۆ نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌وه‌ پیرۆزترین ئامانجی هه‌ر گه‌لێك بووه‌ به‌ درێژایی مێژوو تاوه‌كوو ئێستا كه‌ هه‌میشه‌ چینی هه‌ژارو بنده‌ست له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه‌ خۆیان له‌ زوڵم و سته‌م بهێنه‌ ده‌رێ به‌ هه‌رنرخێك بووبێت خه‌باتیان بۆ كردووه‌و خوێنیان بۆ داوه‌ ،ئه‌م میلله‌ته‌ش هه‌مان رێچكه‌ی گرت و هه‌مان رێچكه‌ ده‌گرێت بۆ ئێوه‌ هاتن به‌ ئاشتی به‌ ئاشتی ئه‌و شۆرشه‌تان كرده‌ كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و بازاری شیعر و ووتاری ئاینی و قسه‌ی فه‌لسه‌فی ،به‌رێزان ئه‌م میلله‌ته‌ پێویست بوو له‌ ده‌ستی سته‌م بهێنرێته‌ ده‌رێ ماوه‌یه‌ك ئازاد بێت پاش ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌ران بوو ده‌نگی ئازاد بوو ئه‌وكات هه‌م پێویستی به‌ مه‌لاو هه‌م به‌ رۆشنبیرو هه‌م به‌ په‌یامی به‌ ئاشتی ده‌بێت چونكه‌ نه‌ سته‌م ده‌مێنێت نه‌ بنده‌ستی ،ده‌بێت كۆمۆنیست و ماركسی و موسوڵمانان دلنیا بن له‌ مێژوویان كه‌ تا شۆرش و جیهاد ده‌ستی پێنه‌كرد بۆ له‌ناوبردنی هێزی سته‌م گه‌نده‌لی سیاسی و ئه‌خلاقی و ئابووری نه‌ توانرا به‌ ئاشتی هیچ كارێك بكرێت ،ده‌سه‌لاتدارانی سه‌ركێش و خوێن رێژ و دیكتاتۆر هه‌رگیز به‌ ئاشتی نه‌ له‌ ناوده‌برێن نه‌ چاك ده‌كرێن بۆیه‌ پێمانوایه‌ ئه‌ورۆ ڕاپه‌رین له‌ قسه‌ی نه‌سته‌قی ئێوه‌ باشتره‌ و كێ خوێنی داو خوێنی ڕژا ئه‌وه‌ بڕاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ خاوه‌نی مۆمی ئازادای ئاشتی یه‌ له‌ سه‌رجه‌م میلله‌تان و هه‌روه‌ها له‌ كوردستان ....
ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە