نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌لاكرێكار له‌نێوان هزری نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلام په‌ره‌ستیدا (به‌شی یه‌که‌م)
Wednesday, 06/06/2012, 12:00
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دوایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7/2009 بووه‌ته ئه‌و كه‌سایه‌تییه نیشتمانیه‌ی كه ته‌نانه‌ت له ماڵی دوژمنه سیاسیه‌كانیدا وه‌سف ده‌كرێت و شرۆڤه‌ی عه‌قلانی و سیاسی بۆ داهاتووی خۆی و خه‌باتی سیاسی بزوتنه‌وه‌كه‌ی پێشبینی ده‌كریت.
خوینه‌ری ئازیز باشتر وایه ئێمه نه‌چینه سه‌ر مێژوو و خه‌باتی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌رچه‌نده پێمان وایه له زۆرێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه خۆیان به‌نه‌ته‌وه و نیشتمان په‌رست نیشانده‌دن كه‌متر هه‌ڵه‌ی سیاسی دژ به نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، شایانی ئه‌وه‌یه دادگای نیشتمانی كوردستان لێبوردنی پێشكه‌ش بكات ،له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌وشیروان تۆبه‌ی سه‌ره‌مه‌رگی نه‌كرد و سوره‌تی (ی‌س)به‌سه‌ردا نهخوێنراوبوو،ئه‌و توانی به‌وپه‌ری گروتینه‌وه بگه‌رێته‌وه گۆره‌پانی سیاسی په‌رده لابدات له‌سه‌ر كه‌م و كورتی سیاسی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كان هه‌ڵبداته‌وه كه خه‌باتیان له پێناوی رزگاری كورد كردووه به‌تایبه‌ت كه هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان و پاتی دیموكراتی كوردستان ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌یان له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتداری خۆیاندا ئه‌نجامیان داوه و شته شاراوه‌كان ئاشكرا بكات،
ئه‌مه به بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه بۆ مێژووی سیاسی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و دولایه‌نه په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری سیاسی ڕابردویان هه‌ڵبداته‌وه،نه‌وشیروان توانی هه‌ر له گه‌نده‌ڵی سیاسی و دارایی تا دراسه‌كردنی ئه‌خلاقی سیاسیانه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌مووی نیشانی گه‌لی كوردستان بدات له‌پاشان گه‌لی كوردی كرد بكات به‌داوه‌ر له‌وه‌ی كه خۆیان بڕیاری چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن.
كه ئایا نه‌وشیروان و هاوریكانی دروست بیریان كردۆته‌وه له ده‌ربرینی ئه‌و هه‌لوێسته سیاسی و نیشتمانیانه‌ی كه پێویسته هه‌بێت یاخود نه‌خێر ،مامه نه‌وه به‌وشێوه‌یه توانی له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا پێگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له‌دڵی هاولاتیانی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بكاته‌وه ته‌نانه‌ت زیاد له‌وه‌ی كه هاوبیرانی و به‌شێك له هاوخه‌باتی سیاسی و فكری سه‌رده‌می شاخ و شار و زۆربه‌ی گه‌نجان لاینگیریان كرد .
ئه‌وه‌ی كه مایه‌ی سه‌رسورمان بوو توانی بیری به‌شێك له‌گروپ و كه‌سایه‌تییه سیاسیه ئیسلامیه سه‌له‌فیه كانی كوردیش بۆلای خۆی كهمهندهكێش بكات بیانكات به لایه‌نگیری ئه‌و رێبازه‌ی كه بۆ سیاسه‌ته نوێ نه‌ته‌ویی و نیشتمانیه‌كه‌ی خۆی پلانی بۆ دارشتووه.
ئه‌مه سه‌ڕه‌رای بوونی هێزی سیاسی ئیسلامی دی كه له‌و كێبركێ سیاسیانه‌دا به‌ژداربوون وای كرد كه به‌شێكی تر له لایه‌نگیر و ده‌نگده‌رانی ئه‌وانیش بۆ لای خۆی په‌لكێش بكات.
،نه‌وشیروان كه‌لێنیكی گه‌وره‌ی له‌ناو ئه‌و هێزه سیاسیانه‌دا دروست كرد كه چه‌ندین ساله به‌ناوی نه‌ته‌وه و نیشتمان په‌رستیه‌وه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن و لایه‌نگیر و هه‌واداریان بۆ خۆیان په‌یداكردووه ،چونكه له‌به‌رامبه‌ر هێزه ئیسلامیه‌كان ته‌نها دووهێزی نیشتمانی هه‌بووبێت و پارتی و یه‌كێتی بوون كه خۆیان بهكێبركێیهكی سه‌رسه‌ختی سه‌ره‌كی ئیسلامیه‌كان ده‌زانی باوه‌ڕیان به‌وه نه‌بوو هیچ هێزیكی تر هه‌بیت یاخود په‌یدا ببیت كه بتوانیت تووشی په‌ركه‌می سیاسیان بكات و پایه‌و كورسیان پێ لێژ بكات،
وه له هه‌مان كاتدا كهلێنییكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی پڕكرده‌وه كه به‌شێكی هاولاتیانی كوردستان به تایبه‌ت گه‌نجان تامه‌زرۆی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه بوون به‌دوورله كاری سیاسی و حیزبی نیشتمان پهرهستێكی بێ رییا بوون وبیری نه‌ته‌وییان له گیرفان و قاسه‌و به‌رژه‌وه‌دی ته‌سكی ماددی و حیزبی نه ئاڵاندبوو .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه نه‌وشیروان ته‌نها باس لهئهمرۆو داهاتوو ده‌كات هه‌رگیز باس له رابردووی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ناكات چ وه‌ك شكست چ به شانازی به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نه سیاسیه‌ی كه خۆی میژوویهك خه‌بات و ماندووبوونی له پێناودا كێشاوه وه‌ك كۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌ران و پاشان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ،یان له‌به‌رامبه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر بێده‌نگه و مێژووییان به ڕاسته‌وخۆ نه به‌چاك نه به خراپ وه‌سف ناكات،
به‌ڵام تا ئێستا نازانریت هۆكار چییه ئایا نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی نه‌وشیروان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یه له قه‌یران و ته‌نگژه‌ی سیاسی و شه‌ری ناوخۆ كه بێده‌نگ بێت له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڵاپه‌ره‌ی مێژووی حیزبه سیاسیه‌كان و ده‌رخستنی ئه‌خلاقیه‌تی سیاسی سه‌ركرده سیاسیه‌كان یان مه‌به‌ستێكی تری له پشت ئه‌وه‌و هه‌یه یان ناوێرێت به هه‌ر بارێكدا بێت بیدركێنێت ،چونكه وه‌ك ئاشكرایه نه‌وشیروان سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه لایه‌ن هه‌موو نه‌یاره‌كانیه‌وه دژایه‌تیه‌كی سه‌رسه‌ختی خۆی و بزوتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كرێت و ئه‌رشیفی خه‌باتی سیاسی و ته‌نانه‌ت تایبه‌تیشی نیشان ده‌درێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه نه‌مادی و نه‌مانبیست كه نه‌وشیروان ئه‌و هه‌ڵوێستانه كاریان تێبكات و له هه‌موو بارێكدا بێده‌نگی كردۆته ئامانج و ستراتیژی كاری سیاسی خۆیی و بزوتنه‌وه‌كه‌ی ،
مامۆستاكرێكار كه دیدو رێیه‌كی سه‌له‌فی ئیسلامیانه‌ی هه‌ڵبژادووه له پێناویدا چه‌ندین ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی له پیناودا دیوه چ له‌لایه‌ن هیزه سیاسیه نه‌ته‌وه په‌رسته كوردیه‌كانه‌وه چ له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كیه جۆراوجۆره‌كان ڕوبه‌رووی ههڕهشهودهرگیری و كوشتن و دادگاكراوهتهوه ئیتر ئایا ئه‌وه له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی سیاسیانه‌ی خۆی بووه یان له به‌رامبه‌ر لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ بیر و هزری سیاسی كرێكار كراوه،ئه‌وه بابه‌تێكی تره و هه‌روه‌ها پێویست ناكات لێره‌دا زۆر بچینه سه‌ر رابردووی كرێكار و لهرووری ژیانی شخسی و سیاسیه‌وه به‌هه‌مان شیوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا باسی بكه‌ین
،مامۆستاكرێكاروهك خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی عه‌قایدی جیهادی سه‌له‌فی پشگیری ته‌واوی خۆی بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان ده‌ربڕی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 25/7/2009 ئه‌مه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه هانی گه‌ڵی كورد به‌گشتی و ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی هزرێكی ئیسلامین به‌تایبه‌ت ده‌دا كه ده‌نگ بده‌ن به‌گۆران بیكه‌نه مینبه‌ری ڕاستی و حه‌قی بێژی خۆیان .
كرێكار روونی كرده‌وه بۆچی نه‌وشیروان و بیركردنه‌وه نیشتمانیهكی خۆی و بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی پێباشتره له حیزبه سیاسیه ئیسلامیه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی دونیایی سه‌ركرده ئیسلامیه‌كان كه خۆیان له كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو بزوتهوهدا ده‌بینیته‌وه ،به‌لام ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا ئاشكرا نییه هه‌بوون یان نه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان كرێكار‌و نه‌وشیرواندایه ،وه هۆكاری لێك به‌سته‌وه‌ی بیریكی سیاسی نه‌ته‌وه‌په‌رست و بیرێكی سیاسی ئیسلام په‌ره‌ست له چیدایه
،ده‌بێت له كرێكاربپرسیت ئایا نه‌وشیروان شه‌ڕی دژی ئیسلام و بیری ئیسلامی ئه‌نجام نه‌داوه یان نه‌وشیروان دینی به نه‌ته‌وه‌و گرێداوه واته ئه‌وه پێی وایه تا نه‌ته‌وه و خاك و نیشتمانێكیت بۆ ژیان و به‌ئازادی له‌سه‌ری بژیت نا‌توانیت دین و ئاین و خودایه‌كت هه‌بیت به ئازادی بیپهرهستیت ؟
ده‌بێت له نه‌وشیروان بپرسیت ئایا تۆ به‌بیركردنه‌وه‌ی كرێكار رازیت و ئاماده‌یت له‌ژێر ئه‌و شهریعهتهیا بژیت كه ئه‌و بۆ مرۆڤایه‌تی و رزگاری كورد له فیتنه‌و فه‌سادی ئه‌خلاقی هه‌لیگرتووه به‌و شێوه سه‌له‌فییه جیهادییه‌ی كه ئه‌وه ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات ؟
یان ئێوه ده‌بێت له‌خۆرا یه‌كتریتان په‌سه‌ند كردبێت و ته‌نها له پێناو لاوازكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه له كوردستان به‌ناوی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی و ئه‌وانی دینی به ناوی ئیسلام په‌ره‌ستی كه ده‌لێن ئیسلام دیدو رێمانه كار ده‌كه‌ن ؟
وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه تا ئێسته ڕوون نییه و ئاشكرا نه‌كراوه نه له‌لایه‌ن كرێكار نه له لایه‌ن نه‌وشیروان ،كریكار باوه‌ڕی به‌وه نییه كه تۆ پێویستت ته‌نها به‌وه هه‌بێت كه تاوه‌كو نه‌ته‌وه‌ت نه‌بێت نا‌توانیت بیر و دیدو ریت هه‌بێت ،كرێكار به پێی ئه‌و ئاینه‌ی ههڵیبژادووه ده‌بێت هه‌موو زه‌وی و ئه‌وه‌شی له ناویدایه به موڵكی خوا بزانێت و گرنگ نییه كوێ خاك و ئاو و نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و بێت چونكه یه‌ك چه‌مك په‌یره‌و شه‌ریعه‌ت حوكم ده‌كات ئه‌ویش ئاینی ئیسلامه .
كرێكار خه‌باتی سیاسی ته‌نها سنوردار نه‌كردووه به‌وه‌ی كه تۆ بۆت هه‌یه به‌ته‌نها له‌و سنوره‌ی كه تۆ پێ ی ده‌لێت نه‌ته‌وه خاك و مانی باوباپیران ده‌بیت هه‌بیت پاشان خه‌باتی له پیناودا بكه‌یت ،كرێكار ده‌لێت له‌هه‌ر شوێنیك میلله‌تێكی ژێرده‌سته هه‌بوو له‌سه‌ر تۆ واجبێكی شه‌رعی و تهكلیفییه كه برۆیت ئه‌و خاك و نه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر چنكی سته‌م ده‌ربهێنیت ئیدی گرنگ نییه ئه‌وه نه‌ته‌وه و خاك و زمانه تۆی لێبوبێت یاخود نا.
،ئه‌وه‌ی نوسه‌ر لێرده‌ا به‌ناوی بیری كرێكاره‌وه له‌سه‌ری ده‌دوێت مه‌به‌ست خودی بیری تایبه‌تی كرێكار نییه وه‌ك وتمان ئیمه له‌سه‌ر بیری تایبه‌تی ئه‌و نادوێین مه‌به‌ستمان ئه‌و بیره ئیسلامییه جیهادیهیه كه ئه‌ویش وه‌ك تاكێك له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه بیر و هزره كاری بۆ ده‌كات و پێویسته وه‌ها بیربكاته‌وه
،نه‌وشیروان له زۆر رووه‌وه جیاوازه له كرێكار ئه‌و رێبازه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه نه‌وشیروان كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ئه‌و لایه‌نگیری ده‌كات پێویسته وا بیر بكاته‌و كه هه‌موو نهتهوهیهیهك خاك و سنور‌و داهات و سامانی جیاوازی هه‌بێت و دروشم وبیر و په‌یره‌وی نیشتمانی جیاواز‌و په‌رچه‌می جیاوازی هه‌بێت ،نه‌وشیروان به‌پێی ئه‌و كایه سیاسیه نیشتمانیه ی كه بیری بۆ ده‌كاته‌وه و ئه‌و قوتابخانه‌ی كه وانه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی لێدهخوێنرێت هه‌رگیز به جێگه‌ی بایه‌خی نازانێت كه خۆبه‌خشانه و بێ مه‌به‌ستی سیاسی و ماددی خه‌بات بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بكات و خۆی له پێناوی دروشم رێبازی ئه‌ودا به‌خت بكات له‌كاتێكدا كه خۆی بنده‌ست و ژێرده‌ست بێت یان ئازاده و لێدهگهریت هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك خۆی سه‌ربه‌ستی به‌ده‌ست بهێنیت بهههرنرخیك بێت خه‌بات و تیكۆشانی بۆ بكات
،نه‌وشیروان ئایین به پیرۆزترله نه‌ته‌وه ته‌ماشا ناكات و هه‌رگیز ئاماده نییه كۆچ بكات و نیشتمانێكی تر به دایك دیاری بكات و پشت له‌و خاكه بكات كه ئه‌وی په‌روه‌رده كردوه بچێت خاكیكی تر بۆ ژیان دیاری بكات ،سه‌ڕه‌رای بیری لیبرالی و نیشتمانی فره‌ڕه‌نگه و جیاوازه بۆیه ئه‌و نا‌توانیت ئهودیدو رێی كه بۆ نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابووری و جوگرافی نیشتمانه‌كه‌ی پلانی بۆ كیشاوه له خاك و كۆمه‌له‌یه‌كی تر كاری بۆ بكات یان باشتر بلێین لێی وه‌رناگیرێت و جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاوهه‌وای سیاسیه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه نیشتمانێك كه به‌هه‌مان رێبازی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی نیشتمان كارده‌كات به پێچه‌وانه‌وه له دیدی ئیسلام ئه‌بیت هه‌موو یه‌ك بن.
كه‌واته ئه‌مه‌ی كه وترا لێره‌دا ئه‌وه‌ما بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه بیری ڕزگاری و یه‌ك ئاینی لای كرێكار گشتگیرتره وه‌ك له بیری سه‌ربه‌خۆیی ونه‌ته‌وه په‌ره‌ستی نه‌وشیروان له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا سنوری خه‌باتی سیاسی و نیشتمانی نه‌وشیروان دیاریكراوه و جێگیرتره به جیاوازی له كرێكار كه خۆی به شمولی تر ده‌زانێت به پێی ئه‌و ئاینه‌ی په‌یره‌وی ده‌كات ده‌بێت له‌هه‌مو جێگایه‌ك گه‌ر پێویست بوو هه‌بێت و جیهاد بكات به‌ده‌ر له خاك و نه‌ته‌وه نیشتمان جیاوازی ناكات،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئێمه‌ی نوسه‌رو رۆشنبیر لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌وه بیره نیشتمانیه بكه‌ین كه نه‌وشیروان به پشگیری لایه‌نی ئیسلامی جیهادی سه‌له‌فی پاڵپشتكراوه و تا ئێسته‌ش هه‌واداری ئه‌و رێچكه‌و رێبازه‌ن كه بۆ ڕزگاری له بیر ته‌سكی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستان كارده‌كات،له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ئاینده‌ییه‌ی ئه‌و دووبیركردنهوه بۆ دروست كردنی به‌ره‌یه‌كی سیاسی كوردی نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشن چییه؟
مه‌به‌ستمان لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ئه‌و دووبیركردنهوه تێكه‌ڵ بكریت چ جۆره نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كمان ده‌ست ده‌كه‌وێت،ئایا داهاتووی ده‌ستوری و یاسایی هه‌رێمی كوردستان چۆن دیاری ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو رۆژێك ئه‌مانه بوونه هیزێكی سیاسی ئیسلامی و نه‌ته‌وه په‌رست؟.. ..
*********************
تێبینی :ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ی ده‌بێت له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌خرێته به‌ردیدی خوێنه‌رانی ئازیز ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست