کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ركه‌سێك كوردپه‌روه‌ربێت پێویسته‌ شانازی به‌ خۆپیشاندانی17 شوباته‌وه‌ بكات

Tuesday, 19/07/2011, 12:00


ویستی ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی دوو زاراوه‌ن كه‌ فه‌لسه‌فه‌ی ژیانێكی یه‌كسان بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌بێ جیاوازی پێك ده‌هێنێت،وه‌ مرۆڤی ژیرو تێگه‌یشتوو به‌ درێژایه‌تی مێژوو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و واتا فه‌لسه‌فی و ئه‌خلاقییه‌ كه‌ به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و سیسته‌مێكی سیاسی و یاسایی دادپه‌روه‌ره‌ له‌ هه‌موو ویسته‌كانی تر به‌ لایه‌وه‌ گرنگ ترو پڕ بایه‌خ تر بووه‌ ،بێگومان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێبه‌ش و بێ مێژوو نییه‌ له‌و شۆرشه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌ی كه‌ له‌ پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و دوو زاراوه‌یه‌ ئه‌نجامی داوه‌ و كردوویه‌ته‌ خه‌ونی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ خۆی و نه‌وه‌ی ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌هه‌ر نرخێك بووبێت خوێنی بۆ داوه‌ و ئازاری له‌پێناودا كێشاوه‌ گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ مێژوو شۆڕش له‌پێناوی ئازادی و یه‌كسانی زۆر هه‌ن به‌ڵام له‌ گرنگترینییان كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی مێژووی و جیهانی به‌دوای خۆیدا جێهێشت شۆڕشی فه‌ره‌نسی بوو پاش ئه‌وه‌ خۆرئاواییه‌كان به‌ گشتی كه‌وتنه‌ خۆ بۆ پێكهێنانی سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌ر و یاسایی كه‌ئازادی و مافی هه‌موو تاكێكی تێدا به‌رجه‌سته‌ بكریت تا بتوانرێت كۆمه‌ڵگا به‌ ژیانێكی ئارام و دوور له‌ جیازای ره‌گه‌ز و ئایینی ژیان به‌سه‌ر به‌رێت ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی لای ئازادیخوازان له‌م سه‌ده‌ نوێیه‌دا كه‌ ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین دووباره‌ و به‌رجه‌سته‌ كرده‌وه و ئه‌و شۆڕش و راپه‌رینه‌ مه‌زنانه‌ بوون كه‌ تێكرای جیهانی تووشی سه‌رسامی كردوو توانییان ئه‌مانیش خۆیان بكه‌نه‌ مێژوو هیچیان له‌ شۆڕشی فه‌ره‌نسی پێ كه‌متر نه‌بێت ئه‌ویش له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك چین و توێژی بیرمه‌ند و ژیرو تینوو بۆ ئازادی و یه‌كسانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاته‌ كایه‌وه‌ و به‌ نموونه‌ وه‌ك شۆرشی تونس و میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن و سوریا كه‌ ده‌رسێكی نیشانی ده‌سه‌ڵاته‌ درێژخایه‌نه‌كان دا‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات تاسه‌ر نابێت قۆرخ بكرێت و له‌ژێر ده‌ستی چه‌ند كه‌یاسه‌تییه‌ك یان بنه‌ماڵه‌و گرووپ و حیزبێكدا بمێنێته‌وه‌ هه‌رچه‌ند زه‌مه‌ن تێپه‌ڕێت ئه‌و به‌ڵێنه‌ هه‌ردێته‌ دی وه‌ ئه‌وه‌ش بوو كه‌ بووه‌ خه‌ونی راسته‌قینه‌و ده‌سه‌لاتدارانی دیكتاتۆرمان دی كه‌ چۆن پایه‌و ته‌خت و ووڵاتیان جێهێشت و ته‌نانه‌ت مافی ژیانێكی ساده‌یان پێ نه‌دان تا به‌دوور بن له‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ نایاسایی و نادروستانه‌ی كه‌ به‌درێژایی مێژوی ده‌سه‌ڵاتداری به‌ڕووی هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامیان داوه‌ هه‌ر له‌به‌كارهێنانی هێز بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد و تا ده‌گاته‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵی دارایی و سیاسی و ئه‌خلاقی بێگومان ئه‌وانه‌ی ئه‌م شۆرشانه‌یان ئه‌نجامدا هه‌تا مێژووی میلله‌تیان بمێنێت شانازییان پێوه‌ ده‌كه‌ن و به‌بانگبێژی ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ناویان ده‌به‌ن خۆشبه‌ختانه‌ میلله‌تی كورد له‌و هاوكێشه‌یه‌ به‌دوورنه‌بوو ئه‌وه‌بوو ده‌نگی ناره‌زایی بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو به‌دروشمی هه‌موو كوردپه‌روه‌رێك دووباره به‌رووی ده‌سه‌ڵاتێكدا هاواری كرد كه‌جیاوازبوو له‌وده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كه‌پێشتر ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر میلله‌تی كورددا هه‌بووه‌ ، ئه‌مجاره‌یان راپه‌رینێك بوو به‌گژ ده‌سه‌ڵاتێكدا كه‌میلله‌ت خۆی به‌ده‌ستی خۆی دروستی كردبوو و به‌درێژایی مێژوو خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینی و خوێنی بۆداوه‌ 17 ی شوبات بووه‌ رۆژگارێك بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت هیچ جیاوازییه‌ك ناكا له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ده‌كات چ ئایا هاوزمان و هاووڵاتی خۆی بێت یان بێگانه‌ بیت ئه‌وه‌بوو ده‌نگی ئازادیی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و رۆژه‌دا هه‌موو جیهانی هه‌ژاند و میلله‌تی كورد نێوی خۆی خسته‌ نێو ئه‌و شۆرش و راپه‌رینانه‌ی كه‌ به‌راپه‌رین و شۆرشی نوێ ناوزه‌ند ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بووبێت گرنگ ئه‌وه‌بوو ترسی خسته‌ دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ و بێ ئاگا و نووستوو له‌ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌ باو و باپیرانی نه‌وه‌ی نوێ خه‌ونیان پێوه‌ بینیوه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و رۆژگاره‌یان به‌چاوی عه‌قڵ نه‌بینی خۆپیشانده‌رانی 17 ی شوبات زۆر به‌هێزتر و كاریگه‌رتر بوون له‌سه‌رجه‌می ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌له‌ناوچه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بینیمان چونكه‌ هزری نه‌وه‌ی كوردی به‌جۆرێك بیری كرده‌وه‌ نه‌یهێشت لێشاوی زوڵم و سته‌م و خوێن ڕێژی و گه‌نده‌ڵی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ زۆره‌ تێپه‌ڕێنێت كه‌ له‌ووڵاتانی تری عه‌ره‌بیدا روویداوه‌ وه‌ ئه‌وه‌یشیان نیشاندا كه‌ ئه‌مان چاوپۆشی له‌ هیچ كردارو ره‌فتارێكی نایاسایی و نائه‌خلاقی ناپۆشن گرنگ نیه‌ به‌لایانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی ئه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بكات یاخود هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی جیاوازتربێت له‌ كورد بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو كوردپه‌روه‌رێك گه‌ر هه‌ستی كوردایه‌تی و ئازادی ده‌نگی كوردیی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بۆ هه‌موو تاكێكی كوردی بۆته‌ خه‌ونی پێویسته‌ شانازی به‌ خۆپیشاندانی 17 ی شوبات و ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ بكات كه‌له‌و رۆژه‌و پاشی ئه‌و هاواریان كردووه‌ ئێمه‌ ئازادی و دادپه‌روه‌ریمان ده‌وێت و گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكارییمان ناوێت وه‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌وه‌ی خامه‌ی راستی و بوێری ده‌گرێت به‌ده‌سته‌وه‌ ئاماده‌ نیه‌ مێژوو پر له‌درۆو ناراستی بكات پێویسته‌ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێست و ده‌ره‌نجامانه‌ش بكات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نانه‌وه‌ رووبه‌رووی خۆپیشانده‌ران كراوه‌ته‌وه‌ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت پێویسته‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌ئه‌خلاقێكی نه‌ته‌وه‌یی و كورد په‌روه‌ریی بنووسێته‌وه‌ سڵ له‌هیچ هێز و ترس وتۆقاندنێك نه‌كاته‌وه‌ ئه‌وكات پێویسته‌ به‌خۆی بڵێت من مێژوو نووس و نووسه‌ری راستگۆو بوێرم من شایه‌نی ئه‌وه‌م كه‌له‌دوارۆژدا په‌یكه‌ری مێژوویی بۆ دروست بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌ نه‌بووم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نووكی خامه‌كه‌م بكه‌م به‌ دوژمنی خۆپیشانده‌رانی 17 ی شوبات هه‌تا راستییه‌ك له‌ده‌روونمدا مابێت ده‌یخه‌مه‌ سه‌ر نووكی خامه‌كه‌م و ده‌یكه‌م به‌ چه‌پكه‌ گووڵی مێژوویی و له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانی 17 ی شوباتی داده‌نێم .
ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 ی شوبات . ‌





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە