بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا:ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌دانیشتنی سیاسیانه‌ی ئێوه‌شوبات هه‌رگیز فه‌رامۆش ناك�
Thursday, 02/06/2011, 12:00
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی له‌ئارادا بوو وا ئێستاكه‌بووه‌به‌ئه‌مری واقعی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ده شڵێن پێویسته‌ئه‌نجام بدرێت و كات و شوینی بۆ دیاری ده‌كرێت،چونكه‌دلنیاین به‌دانوستاندن و گفتوگۆ ده‌توانین بگه‌ینه‌ده‌رئه‌نجامێكی بنبه‌ست و چاره‌نوس ساز ئه‌مه‌ووته‌ی خودی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانه،به‌لام ئه‌وه‌ی لای شه‌قام سه‌یره‌ئه‌وه‌یه‌ئه‌مان بۆ گفتوگۆ ده‌كه‌ن؟یان بۆ به‌شه‌قام ده‌لێن گفتوگۆ ده‌كه‌ین؟مه‌گه‌ر دانیشتن و گفتوگۆكردن له‌نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌ر وولاتیك به‌و راده‌یه‌گرنگه‌و ده‌نگۆو هه‌لای له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ شه‌قام جه‌ماوه‌ر یان با باشتر بڵێن باشه‌ئه‌وه‌كه‌ی كێشه‌ی ئێمه‌یه‌وه‌ك شه‌قام ،ئایا هه‌موو دونیا بگه‌رێیت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك میلله‌تی كورد سیاسیت ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌لێره‌دا پیرو گه‌نج و منداڵ و ژن هه‌موو خه‌ریكی گوێگرتن له‌ووته‌ی ئه‌م سیاسی و ئه‌و سیاسین و شرۆڤه‌ی جدی و تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت و باوك وبرای له‌سه‌ر به‌كوشتن ده‌درێت و پیاو ژنی پێ ته‌لاق ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌فكارو بیرجیاوازی حیزبی،ئاخر پێمان نا‌لێن ئه‌م سیاسیانه‌ی كورد خه‌ریكی چی گۆلێكی تازه‌ن له‌م شه‌قامه تۆماری بكه‌ن، به‌ئاواره‌تانكردین به‌ئه‌نفالتان كردین به‌كیماویتان كردین به‌تۆپباران به‌به‌به.........هه‌تا 17 شوبات و دوایی، پێمان ناڵین ئیتر به‌ته‌مای چیترن له‌ئێمه،سیاسیه‌كان ئه‌ی خاوه‌ن عقلیه‌تی حیزبی و ئاینی و ئاغایی و شێخ و ده‌ره‌به‌گی بۆ ناهێلن كه‌مێك ئه‌م میلله‌ت پشوو بدات ،بۆ ناهێلن ماڵ و منداڵ و گه‌ڵ كه‌میك ئاور به‌لای بواره‌كانی تری ژیاندا بداته‌وه ئه‌وه بۆ هه‌ركه‌سێك له‌ئێوه هه‌لئه‌سێته‌وه حزبێك قوت ئه‌كاته‌وه‌و خۆیمان لێئه‌كات به‌جیڤاراو غاندی و بگره هه‌ر حسابیش بۆ ئه‌وان ناكات،به‌لئ ده‌بێت شه‌قام به‌و كۆبونه‌وه‌و به‌و گۆڵه بزانیت چونكه ئه‌مه نانی ئه‌م میلله‌ته هه‌ژاره‌یه ئه‌وان چه‌وری ئه‌كه‌ن و ئه‌یه‌ن به‌مریشك و گۆشت ئیتر كه گه‌ده‌یان تێر و مڕ و پڕ بوو ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌فه‌لسه‌فه ولافو گه‌زاڤی كوردایه‌تیمان به‌سه‌ره‌وه لێده‌ده‌ن،ئێوه گه‌ر ئه‌م میلله‌ته فه‌قیر حاله نه‌بووایه هه‌ندیكتان ته‌نانه‌ت تواناشی نه‌ده‌بوو مێش له‌ده‌می خۆی بكاته‌وه یان له‌هه‌ر ولاتێكی تربووایه كه‌س گوێی بۆ شل نه‌ده‌كرد و به‌شێت و گێلیان داده‌نا ،چونكه نه‌خاوه‌نی ئه‌فكارێكی سیاسی دروستن نه‌خاوه‌نی هه‌ستیكی میللی نه‌ته‌وه‌یی و شۆرشگێڕن،ئاخر پێمان ناڵێن ئێوه كامتان خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و شۆرشێكی سیاسی راسته‌قینه‌ن كامتان خاوه‌نی خه‌باتێكی گشتی نه‌ته‌وه‌خوازی ئه‌م كوردستانه به‌شكراوه‌ن،ئێوه چین و خۆتان به‌چی ئه‌زانن ؟بۆ ناهیلن رۆله‌كانی ئه‌م میلله‌ت ه‌ئاورێك له‌بواره‌كانی تری ژیان بده‌نه‌وه‌پێتان بڵێین وه‌ك كوێ و وه‌ك كێ وه‌ك ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاو منداڵه‌كانی ئێوه ،باشه بۆ ئه‌بیت ئێوه منداڵتان له وپه‌ری خۆشگوزه‌رانی بژین شه‌و تابه‌یان له‌گه‌شت و گه‌ران بینیینی دیمه‌نی سروشتی ولاتان و خاوه‌نی ئاخر مۆدیل له‌مال و ژن و ڤێلاو ناومالدا بن ئه‌ی ئێمه بۆ؟ئێمه بۆ ده‌بێت هه‌ر له‌ئێواره‌وه‌تا به‌یانی دانیشین له‌ماله‌ڕوخاو گلێنه‌كانماندا به‌دیار ته‌له‌فزیۆنه شڕه‌یه‌كه‌وه كه‌به‌كاره‌بایی مۆلیده‌و له‌سه‌ر حسابی گیرفانی به‌تالمان ده‌ده‌ین سه‌یری سه‌رو فیساڵتان بكه‌ین؟باشه باوه‌ر به‌كامتان بكه‌ین؟كێتان ڕاستن؟خۆ ئێوه له دانیشته‌كانتاندا وه‌ك برا پێكه‌نین و حیلكه حیلكتانه،مانگی پێنج شه‌ش جار كۆبوونه‌وه‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیتانه؟باشه‌گه‌ر ئێوه هینده برا و دۆستن بۆ له ده‌ره‌وه و ل ه‌راگه‌یاندنه‌حیزبیه‌كانی خۆتاندا یه‌كتری به‌خائن و جاش و گه‌نده‌ڵ و دز داده‌نێن؟نازانم ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ری له‌سیاسه‌ته‌ی ئێوه سپی كردووه هه‌ر شه‌قامه.باشه‌ئێوه بۆ یه‌كی به‌سه‌روكورسیه‌كی سیاسی بیر ته‌سكی شڕه‌وه كه‌وتون ه‌ته‌سه‌رو وێزه‌ی ئه‌م میلله‌ته 6 ملیۆنییه كه هێنده‌ی گه‌رێكیكی سین یان ژاپۆن ده‌بێت ؟باشه‌میلله‌تی كورد گه‌ر به‌قه‌ده‌ر هیندستان بووای ه‌پیم ناڵێن چۆن به‌ریوه‌تان ده‌برد؟ئێوه‌له‌سه‌ر ده‌سته‌سرێك شه‌ڕی كورسی و ده‌سه‌لات و میرات ئه‌كه‌ن كه‌باشوری كوردستانی گه‌وره‌یه‌و میلله‌تان له‌یه‌كتری كردووه‌به دوژمن ئه‌ی هاوار گه‌ر ئێوه وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاتان به‌رێو ه‌ببردایه،ئه‌مه هه‌موو عقل و مه‌نتق و كه‌ماڵێتانه بۆ میلله‌تی كورد؟ئه‌مه هه‌موو سیاسه‌ت و زیره‌كی و تیگه‌یشتنێكتان بۆ ڕزگاری كه‌ركوك و یه‌كپارچه‌یی كوردستان؟ولامی ئه‌م پرسیارانه‌دلنیام تووشی شۆكتان ئه‌كات گه‌ر له‌ناخی هه‌ر تاكێكی كوردی ببیستن بزانن چۆنه توشی زه‌لیلی و ڕسوایتان ئه‌كات گه‌ر له سیلسیه‌كانی وولاتانی رۆژئاوایی بپرسن بزانن ئه‌ی لای ئه‌وان سیاسه‌ت و هه‌ستی قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌یی چۆنه،ئێوه مشكی جه‌واڵ دڕن و كه‌وتونه‌ت ه‌دابه‌شكردنی داهات و پله‌و پۆست بۆ خۆتان و كه‌س و كارتان و هیچی تر.ئێوه‌به‌سه‌ر خوینی ئه‌م میلله‌ته‌وه خه‌ونی سه‌یر سه‌یر مان نیشان ده‌ده‌ن وا هه‌موو ته‌مه‌نمان رۆشت به‌دیار كه‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌درۆزن و بێبه‌رهه‌مه‌كانتانه‌وه‌وهیچمان نه‌دی ئێستاش ئه‌بێت وه‌ره‌قه‌ی نه‌وت به‌واسیته‌و خزم خزمینه وه‌رگریت ئه‌ی قور به‌سه‌رمان بۆ گه‌شت و گه‌ڕان و سۆشیال و زانست و دونیا بینینمان ئه‌وه‌هه‌ر خه‌وه.ئێوه‌به‌سه‌ر بودجه‌و داهاتی ئه‌م میلله‌ته‌وه‌هه‌ر یه‌كێكتان خاوه‌نی ئه‌ماره‌تیكن و حوكمێك ئه‌كه‌ن زه‌وی زاری شار‌و باخ و باخاتی ولاتان گران كرد بۆ خۆتان وا گه‌نج و لاو ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ته‌نانه‌ت خاوه‌نی بستێك زه‌وی نییه‌تا بتوانیت زه‌واجێكی هه‌ژارانه به‌قیستی كه‌ل و په‌لی تیدا بكات ئه‌ی ئێوه له‌كوێتان بوو؟ئه‌ی منداله نا باڵغه‌كانتان له‌كوێیان بوو؟،كوا یاسا‌و لێپرسینه‌وه؟ ئێتر یاسا لای ئێوه‌په‌رۆ كۆنه‌یه‌ك ناژی ته‌نها دادگا‌و سه‌روه‌ری یاسا بۆ ئه‌م میلله‌ته‌بێ سه‌رو زمانه‌یه،ئێوه‌به‌سه‌ر داهات و بودجه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌وه‌بوون به‌سوقرات و ئه‌فلاتون میكافیلی لێمان قسه‌ی عه‌نتیكه‌عه‌نتیكه فیڕی نه‌وه‌ی داهاتوومان ئه‌كه‌ن فیری خیانه‌ت و ناوزراندن و به‌جاش و كۆیله‌ی یه‌كتریمان ئه‌كه‌ن،ئێوه بوونه‌ته دیوه‌زمه‌یه‌ك به‌هیچ جۆرێك له‌خه‌یاڵ و بیر و ئه‌ندیشه‌مان نایه‌نه‌ده‌رئ رۆژی به‌سه‌د جۆر خۆتان له‌ئێمه‌ده‌كه‌ن به‌پێغه‌مبه‌رێكی سیاسی و خۆتان ده‌كه‌ن به‌ئه‌مین و ده‌ست پاك و داوین پاك و خاوه‌ن ڕیساله‌ی سیاسی و رزگاركرێ ئه‌رێ پێمان بڵێن به‌كامتان باوه‌ر بكری و شایه‌تومانیكن په‌روه‌ریی نیشتمان په‌روه‌ریتان بۆ بدرێ؟خۆ ناكرێت هه‌مووتان ڕاست بن ؟گه‌ر هه‌موو ڕاستن ئه‌ی بۆ پشتی یه‌كتری ناگرن به‌ناوی كورد و نیشتمان په‌روه‌ری دابه‌زن ومیلله‌ت وشه‌قام یه‌ك بخه‌ن با كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕاوه‌كان به‌شه‌ق له‌چنكی عه‌رب و گشت دوژمنیك بێنینه‌ده‌رێ با پارچه‌كانی تری كوردستانی گه‌وره‌بكه‌ینه‌دروشمی نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌و كات بزانه‌نه‌وه‌ی نۆی چۆن خوێنتان بۆ ده‌رژێ و چۆن دروشم و په‌یامه‌كانتان ده‌خرێته‌تاق و مۆزه‌خانه‌ی گشت ماڵ و میڵله‌تێ،نه‌خێر ئێوه‌به‌م عقله‌ت ه‌سیاسیه‌وه نه‌ده‌بن ه‌خاوه‌نی خه‌رمانه پوشێ بۆ كورد نه‌شۆرش و به‌رگریتان پێ ئه‌كرێت ئێوه بوونه‌ته گۆچان و داره‌ده‌ستی هه‌ر وولات و داگیر كه‌رو زل هێزێ وه‌ك جوندی شه‌تره‌نج فه‌رمانتان پئ ئه‌كری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ك پاشای شه‌تره‌نج له‌كش مه‌لیك بپارێزرێن ،كه‌واته ئێوه جوندی سیاسین و ئه‌وانیش مه‌لیكی سیاسی ئیتر باسی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی كوردستانتان چۆن پێ ئه‌كریت،نه‌خێر ئێوه هه‌میشه خه‌ریكی تۆماركردنی گۆلی سیاسین له‌م میلله‌ته‌و واش نیشان ده‌ده‌ن كە نه ئێمه‌و نه‌هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نامانه‌ویت و رێگه ناده‌ین گۆڵی سیاسی له‌م میلله‌ته‌بكرێت ،ئێوه‌له‌رووی یاساییه‌وه‌له‌هه‌موو كه‌سێكی تر تاوانبارترن له‌و ناسه‌قامگیرییه‌سیاسی و ئابورییه‌ی كه‌ئێستا له‌هه‌ریمی گرتۆته‌وه‌تا ئێستا هه‌ر ڕا ئێوه‌راستگۆو ده‌ست پاك هو نه‌ته‌وه‌پارێز بوون جارێ ئێسته‌خۆتان كه‌س تۆمه‌تبار ناكه‌ن له‌خۆتان جگه‌له‌میلله‌ت و خۆپیشانده‌ر نه‌بیت به‌لام دلنیابن ئاینده‌هه‌موو راستیه‌كان ئاشكرا ده‌كات با یاساش سه‌روه‌ر نه‌بیت هه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ده‌سه‌لمێت گه‌ر له‌ژیر نوكی ڕم و زه‌بری هیزی ئێوه‌شدا بێت هاوارێك هه‌ر دیته‌گۆ ئاشكرا ده‌كریت كه‌ئێوه‌چین و كێن ، گه‌ر یاسا‌و دادگایه‌كی دروست هه‌بیت رێگه‌ی ئه‌وه‌تان پێنادات سه‌ر له‌به‌یانی تا ئێواره‌شه‌و بكه‌نه‌وه‌ده‌ست به‌جێ فه‌رمانی ده‌ست به‌سه‌ركردنتان ده‌رده‌كات ،ده‌بێت بۆ مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌روون بێته‌وه‌كامتان سیاسه‌تی چه‌واشه‌یتان به‌كارهێناوه‌و كامتان له‌هه‌ولی گۆڵی سیاسین ، به‌لام وا ئێستاكه‌خوینی شه‌قام و 17 شوبات كۆبوونه‌وه‌ی پینج قۆڵی پێ ساز ئه‌كرێت و بودجه‌و داهات و سامانی ئه‌م میلله‌تنه‌ی له‌نێوان خۆتاندا به‌بێ میلله‌ت خۆش هه‌م دیسان پێدابه‌ش ئه‌كڕیت....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست