ده‌سه‌لاتی كورد وای كردوه كه زۆرینه‌ی ئه‌و كۆمه‌لگایه رۆژانه نه‌فره‌ت له‌سه‌ركرده‌وه خاك و نیشتمان بكه‌ن
Monday, 15/10/2012, 12:00
دۆخێكی ده‌روونی و سایكۆلۆژی له‌ناخی هه‌رتاكێكی كوردی په‌یدا بوو به‌تایبه‌ت لاوان و ئه‌و هاولاتیانه‌ی كه به‌هیچ جۆرێك سودمه‌ندی ده‌سلاتی كوردی نه‌بوون و نه‌یانتوانیوه خزمه‌تی گونجاو پێشكه‌ش به‌تاكی كوردی بكریت،به‌ڵكو هه‌میشه ئه‌و خزمه‌ته بۆ كه‌سانی ماستاوچی و نزیك له‌ده‌سه‌لاتی و به‌رپرسه حزبی و حكومیه‌كان هه‌یه،هه‌میشه كارتی ئۆكه‌ی بۆ مندال و خێزان و كه‌س و كاری به‌رپرسان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان هه‌یه.
،به‌داخه‌وه كاتێك به‌شێكی زۆری لاوانی كوردستان ده‌بینیت كاتیك به‌شێكی زۆری ناوچه كوردییه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌یته‌وه به شار‌و لادێوه ده‌بینیت خه‌ڵكی له‌بارگرانیه‌كی ده‌روونی و ماددی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین یه‌ك به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری یه‌ك به‌ده‌ستی نه‌خۆشی و نه‌بوونی چاره‌سه‌ری پێوێست یه‌ك به‌هۆی نه‌بوونی ژیانیكی گونجاو له‌رووی ماددی و ئابووریه‌وه ده‌نالێنیت.
كه‌واته ئه‌وه‌ی هاولاتی ساده‌بیت له‌و ولاته‌دا كه‌به‌شیكی زۆری كۆمه‌لگه‌ی كوردی پێكهیناوه له‌بارودۆخێكی له‌باری ده‌روونیدا ناژیت ،نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و بیمه‌ی بێكاری و سه‌روه‌ری یاسا و رێزنه‌گرتن له‌تاكی بێ ده‌سه‌لاتی كورد وای كردوه كه زۆرینه‌ی ئه‌و كۆمه‌لگایه رۆژانه نه‌فره‌ت له‌سه‌ركرده‌وه خاك و نیشتمان بكه‌ن وای كردووه كه‌س حه‌ز نه‌كات كورد بیت و به‌مێژووی كوردا بنازیت وای كورده‌سه‌دان جار خۆزگه به‌ده‌سه‌لات و ئێداره‌ی به‌ریوه‌بردنی به‌عسی عێراقی پێشوو بخوازیت چونكه گه‌ر به‌راود بكڕیت ئه‌و كات تاكی عیراقی به‌تایبه‌ت كوردی خاوه‌ن و بڕوانامه‌و جوتیار و وه‌رزێر رێزیان لێده‌گیراو هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ ده‌كرا.
ئیمه‌باسی ئه‌وانه‌ناكه‌ین كه‌پاشه‌لێان جوان نه‌بوو پێمشمه‌رگه‌ی كاكه و مامه بوون به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دژایه‌تی ده‌كران چونكه ئه‌وانه زۆر ته‌مبه‌ڵ بوون نه‌كاریان پێده‌كرا نه‌ده‌یانتوانی بخوێین و زانست فێر بن وا ده‌بینین به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ئه‌ورۆ خاوه‌نی پایه‌و پۆستی سیاسی و سه‌ربازی و مه‌ده‌نین به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ده‌ست له‌پایه‌و ده‌سه‌لات بۆ كوره‌كانیان نه‌بێت بۆ هیچ كه‌سێكی به‌رناده‌ن چونكه‌هه‌میشه رابردوومان پیده فرۆشن .
،ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی چاك و پاك و كوردپه‌روه‌ر بوو یان شه‌هید بوو یان به‌خیانه‌تی ئه‌مان كوژرا یان ته‌سلیم به‌حكومه‌تی به‌عس كرا له‌لایه‌ن جاش و مسته‌شاره‌كانه‌و له‌زیندان و گرتوخانه‌كان له‌سیداره‌درا یان ڕه‌می كران یان ماون و ئێسته بێده‌سته‌لاتن و هیچیان پێناكریت .
له‌یه‌كه ئیداریه‌كانی حكومه‌تی به‌عسی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌نه‌بوایه مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بێته ده‌سه‌لات یا به‌رپرس ،هه‌موو پۆستیك قیمه‌تێكی یاسایی هه‌بوو ته‌نانه‌ت روتبه‌ی عه‌سكه‌ری نیوان دوو سه‌رباز له‌یه‌ك پڵه‌دا جیاوازی شه‌خسی و ئیداری هه‌بوو تا ده‌گه‌یشته سه‌ر قائیمام وپارێزگارو وه‌زیر ،ئێسته ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌كریت پایه‌و پۆستی سیاسیه ئێسته مه‌ڵبه‌ند و لقه‌كان بوونه‌ته جێگه‌ی هێز و هه‌رچیه‌كت بوویت ده‌بیت له‌وان داوا بكه‌ی ئێسته ده‌سه‌لات و حكومه‌ت كۆیله‌ی حیزبن ،له‌و ولاته‌دا ئه‌گه‌ر حیزبی نه‌بیت مافی ژیانیت نییه‌مافی ئه‌وه‌ت نییه ببیته خاوه‌ن پارچه‌یه‌ك له‌زه‌وی یان ده‌بیت سه‌رمایه‌دارو بازرگان بیت و پشكی ته‌واوت له‌گه‌ل به‌رپرسان هه‌بیت و شه‌ریكه به‌شت بن،هه‌ژارترین و رسواترین چینی كۆمه‌لگا كریكاره به‌دبه‌خترین و ماندووترین كورد پیر و په‌كه‌وته‌كانن بوونه‌ته مه‌هزه‌ڵه‌ی لاكۆلانه‌كان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خۆنو ده‌نوون
،ئێره وولاتی هێزو سه‌رمایه‌یه ئێره نیشتمانه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه پایه‌و مایه‌ی حزبی و پشگیری سیاسیان هه‌یه،كه‌وات ه‌بۆ نه‌لێین خۆزگه‌مان به‌حكومه‌تی به‌عسی عێراقی ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوویتایه تا ماویت خزمه‌تی ئه‌كردیت ،حكومه‌تی كوردی وا خه‌ریكه ئه‌وانه‌ی بێده‌م و زمان و بێده‌سه‌لاتن نه‌ك هه‌ر له برسان به‌ڵكو پێشمان ڕاده‌بوێرن ،شه‌ره‌فی كچی كوردی نه‌بوو یان هه‌تك ده‌كریت یان وه‌ك به‌ناز بێ‌ناز رۆحی سوتاوی بۆ ئاسمان ده‌رفێنرێت،ئاخر بۆ نه‌لیم خۆزگه‌م به‌ئیداره‌و سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی دارایی و خزمه‌تگوزاریی حكومه‌تی به‌عسی عێراقی،دڵنیابن ده‌سه‌لاتداران ئه‌گه‌ر خۆتان چاك نه‌كه‌ن ئه‌وا هه‌رگیز به‌ئیمه‌چاك نابن و بگره‌به‌ده‌ردی زمناكۆ و رێژوانمان ده‌به‌ن ،ناچار ئیمه‌ش ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه‌به‌جاشایه‌تی و ده‌بینه‌پیاوی حكومه‌تی شیعه‌یان به‌عسی عێراقی ئه‌وكات ده‌بێت به‌ده‌یان ملیۆن دۆلاری دزراوی گیرفانتان خه‌رج بكه‌ن تا بمانگیرنه‌وه بۆ كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری ،دڵنیابن ئێمه هه‌ركوردین و هه‌م نیشتمان په‌روه‌رین به‌لام ئاماده‌نین سه‌ر بۆ پایه‌و پۆست‌و ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی ئیوه نه‌وه‌ی بكه‌ین،هیوادارین ئه‌وه‌ڕوونه‌دات جاریكی كورد كورد بكه‌نه‌وه به به‌عسی عێراقی و خه‌ونه پیرۆزه‌كانی كورد هێنده‌ی تر وه‌ك ئه‌نفال و كیمیا باران له‌ناوببات،ئیتر ئێوه پیویسته ئاوریك له‌هه‌ژاران و ئه‌و كه‌سانه بده‌نه‌وه كه‌ته‌زكییه‌ی حیزبیان نییه ئه‌وه‌ی له‌ناخ و ده‌روونیان هه‌یه ته‌نها نیشتمان په‌روه‌رییه،ئیتر پێویسته ریگری له‌وه‌بكریت كه‌به‌نازه شۆخه‌كان بێموچه و دامه‌زراندن له‌ماله‌وه مه‌راق بخۆن و له‌بارودۆخی سایكۆلۆجی ناهه‌مووارو رق لێبونه‌وه له‌خود و ده‌سه‌لاتو خێزان ده‌ریان بهێیین و داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن ده‌بیت رێز له‌تاكی كوردی بگیریت و له‌سایه‌ی ئه‌و داهات و بودجه بێشوماره‌دا چی‌یان ده‌ویت بۆیان جێبه‌جێ بكریت چونك ه‌دواتر ئه‌وانیش كوردن وه‌ك ئیوه‌ی به‌ده‌سه‌لات و گیرفان پڕ وه‌ك منداڵ و خێزان و خزمانتان مافیان هه‌یه‌و هیچیان له‌ئیوه‌كه‌متر نییه....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست