دانیشتنه پێنج قۆڵیه‌كان و ئینزیلاقی سیاسی لایه‌نه كوردییه‌كان
Thursday, 18/08/2011, 12:00
دانیشتن و هه‌ڵپه‌ساردن و دووباره دانیشتنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه گرنگه‌كان كه دوویان سه‌ر به حیزبی فه‌رمانره‌وا سێیان سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنن كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی توشی چیرۆكێكی سیاسی درێژ خایه‌ن كردۆته‌وه كه هه‌موو تاكه‌كانی كوردی له ئه‌نجامی ئه‌و چیرۆكه سیاسیه بێ ئومێد كردووه ،ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كان تێكرا بێزاربوون له گه‌یاندنی هه‌وال و زانیاری نوێ له‌سه‌ر دانیشتنه‌كان له لایه‌ك ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان پڕكردنه‌وه‌ی كاتی به‌رنامه‌و هه‌واڵه‌كان نه‌بووایه هه‌رگیز ئاماده نه‌ده‌بوو‌ن بۆ چه‌ند ساتێك شرۆڤه‌ی ئه‌و دانیشتنانه‌مان بۆ بكه‌ن به‌ر گوێ و چاوی بینه‌رو بیسه‌ری بخه‌ن ،له لایه‌كی تره‌وه گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خاوه‌نی كه‌مێك هۆشیاری زیاتر بوایه هه‌رگیز ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی تیدا نه‌ده‌بوو كه له‌سه‌ر باس و بابه‌تی دانیشتی ئه‌و لایه‌نانه باس و بابه‌ت پێشكه‌ش بكات ولێدوانیان له‌سه‌ر بدات ،سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی كایه سیاسیه‌كان ئێستا بوونه‌ته گه‌مه و نوكته‌ی به ئاگردانی سه‌رجه‌م به‌رپرس و لایه‌نه سیاسیه‌كان بگره به ئاره‌زووی دڵی خۆیان كه‌ی بیانه‌وێت دڵی میڵله‌ت خۆش ده‌كه‌ن و گه‌شبینی ده‌كه‌ن وه كه‌ی بیانه‌وێت و میڵله‌تی كورد و ئاواته ڕه‌واكانی هێنده‌ی تر دوورتر‌و ڕه‌شتر ده‌كه‌ن،ئه‌مه چۆن و كه‌ی وا رووده‌تات؟هه‌ركات هه‌ر هێزی سیاسی له كوردستان بۆ ده‌ركه‌وت كه بالانسی جه‌ماوه‌ری له دابه‌زیندایه و هێنده‌ی نه‌ماوه زه‌بر سیاسی پێبگه‌یه‌نریت له لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی تره‌وه ئه‌وا دێت به‌وپه‌ری گروتینه‌وه به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی تۆكمه ده‌كات له سه‌ر حسابی گیان و گیرفانی میلله‌ت ئه‌و كات دنیای لێده‌كات به هه‌ڵاو هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو دوونیا ده‌وروژێنێت كه گوایه ئه‌مان ده‌ست درێژی سیاسی یان گیانی یان ماددیان كراوه‌ته سه‌ر،سیاسی وه‌ك هه‌ڵدانه‌وه‌ی پرۆفایلی كه‌سایه‌تیه سیاسیه گه‌وره و دیار‌و خاوه‌ن بریاره‌كانی له لایه‌ن لایه‌نیكی سیاسی تر ،گیانی وه‌ك هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ی بارگرژی جه‌ماوه‌ری له لایه‌ن لایه‌نگرانی خۆیان تا ده‌گاته راده‌ی گرتن یان لێدان و خوێن رشتنی لایه‌نگرانیان ، ماددی وه‌ك بڕینی موچه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانیان لایه‌گیره‌كانیان كه‌واته ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارو ئامرازن بۆ نانه‌وه‌ی بارگرژی ئه‌منی له سه‌ر حسابی میڵله‌ت چونكه لایه‌نه سیاسیه‌كان و ئه‌وانه‌ی كاریان بۆ ده‌كه‌ن ئه‌وه به‌شیانه وه‌ك كورده‌واری ده‌ڵیت نانیان له‌و ڕۆنه كه‌وتووه گه‌ر سیاسه‌ت و سیاسه‌تكردن و لایه‌نگیری نه‌بێت خۆ ئه‌وان كار‌و كاسبیه‌كی تریان نییه تا بتوانن ئه‌نجامی بده‌ن له‌به‌رئه‌وه باشترین رێگابه‌كارهێنانی میڵله‌ته بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی خۆیان ،هه‌مو ده‌زانین روداوه‌كانی 17 شوبات و رۆژانی دواتر ته‌نها زه‌ره‌مه‌ند لێی میڵله‌تی كورد خه‌ڵكانی ناساسی بوون واته ئه‌وه‌ی كه سودمه‌ند بوو له‌و رووداوه لایه‌نه سیاسیه‌كان بوون به حیزبه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌لاته‌وه تا ئۆپۆزسیۆنیش ،چونكه وه‌ك ئاشكرایه لای هه‌مموان ئه‌وه ده‌ستی تۆمه‌تی بۆ درێژ كرا ته‌نها شه‌قام و خۆپیشانده‌رو خه‌ڵكانی ساده‌و بێپایه‌و پۆست بوون به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ له ئه‌نجامی ئه‌و ڕوداوه سودمه‌نده باش ده‌زانین لایه‌نه سیاسیه‌كانن كه ئێستا كۆبوونه‌وه له‌سه‌ركۆبوونه‌وه به‌ده‌م چاو قاوه‌خواردن و پێكه‌نینه‌وه به‌ڕوه ده‌بڕت سه‌ره‌رای ئه‌وه له پاش هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوانێكی باش و چه‌وریان بۆ سازده‌كرێت و له‌پاشان باروودهۆخی كۆبوونه‌وه‌كان به بێ ئه‌نجام بۆ خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووت به ئه‌نجام وه‌سف ده‌كرێت ،ئه‌وه‌ی زۆر سه‌مه‌ره‌یه لای میڵله‌ت تاقه‌ت و ته‌حه‌مولی لایه‌نه‌كانه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وو هه‌مووه كۆبوونه‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا به ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه و كه هه‌مووی تا ئێستا بێده‌ر ئه‌نجامه و هێچی بۆ میلله‌ت سه‌وز نه‌كردووه ،كه‌واته تۆ بلێی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو دانیشتنه لایه‌نه‌كان تووش ئیزلاقی سیاسی و فكری نه‌كات بێگومان به‌ڵێ چونكه ئه‌وه‌تا وه‌ك قه‌وان هه‌موو ڕۆژێك ووته‌و وێنه‌ی به‌رپرسه‌كانمان بۆ دێینه سه‌ر شاشه‌ی تی ڤی و ڕاگه‌یاندنه‌كان و ته‌نها كۆمه‌ڵێك پرته‌و بۆڵه نه‌بێت هیچی تریان لێنابیسترێت وه‌ك بلێی ته‌نها ده‌یانه‌وێت سابوون له‌ژێر پێی خه‌لكی به‌شخوراو خاوه‌ن داواكاری بساوێنرێت ،بێگومان ئینزیلاقی سیاسی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كان هۆكاری شكسته جه‌ماوه‌ری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی میڵله‌تی كورده وا رۆژ به‌رۆژ له زیادبوون و ته‌شه‌نه‌دایه و هه‌ر ئه‌وه‌ش به دوای خۆیدا دێنێت ،هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان زانی رۆژێك دێت ده‌سه‌لاته‌كانی عه‌ره‌ب و تورك وفارس و دوژمنانی كورد ئه‌و به‌ڕه‌یان له‌ژێر پێی كوردده‌رهێناو ئه‌مانیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات یان خۆ ده‌فرۆشن یان هه‌ڵدێن ئه‌كات با میلله‌تیش بۆ خۆی ده‌ستی له بنی هه‌مانه‌كه‌وه ده‌رچێت.،ئه‌وه‌ی لامان ڕوونه ئه‌م ئیزلاقه سیاسیه تا ئێستا تۆپباران و ئاواره‌بوون و چۆڵكردنی ناوچه‌كانی هه‌ریمی كوردستانی گرتۆتوه‌و له به‌ری باكوری كوردستان به ده‌ستی ئێران و تورك وه له به‌ره‌ی باشوری كوردستانه‌وه وا خه‌ریكه كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانمان لێده‌كه‌نه‌وه به خه‌ون و ده‌بێت تا ماوین چاوه‌روانی چه‌رمێك بین كه گورگ ڕفاندبێتی ....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست