ئه‌وه‌ی مشك په‌روه‌ده‌ی بكات به‌شی هه‌ر جه‌واڵ دڕینه
Monday, 27/06/2011, 12:00
په‌نده پێشینانه‌كان بوونه‌ته میكانزمێك كه ته‌نانه‌ت سیاسیه‌تمه‌دارو رۆشنبیران زۆرجار ناچار ده‌بن كه بۆ كورتبڕی و چواندنی هه‌ندێك ئامانج و مه‌به‌ست بیخه‌نه ڕوو تا بتوانن ئه‌وه‌ی له ناخیاندایه پڕاو پڕی خۆی بیپێكن و په‌یامه‌كه بگه‌یه‌نن به بیسه‌ر یاخود خوێنه‌ران ،چونكه له هه‌رێمی كوردستاندا فه‌رهه‌نگی سیاسی خاڵی بووه له ووشه‌ی جوان و ناسك له به‌كارهێنانیان دژی ئه‌و ده‌سه‌لاتدارانه‌ی كه ئێستا فه‌رمانڕه‌وایی به‌شێك له گه‌ڵ ده‌كات له به‌شێكی خاكی كوردستانی گه‌وره‌دا ئه‌ویش پێی ده‌وتریت هه‌رێمی كوردستان ،ئه‌مانه زۆریان پێوترا قوربان ،گه‌وره‌م ،ڕابه‌رم .....هتد ،به‌ڵام وا دیاره‌و وا هه‌ست ئه‌كه‌ن كه ئه‌م میلله‌ته هه‌ر قه‌وانی خاڵیان بۆ لێبدات و هیچ گوێ به‌وه ناده‌ن جارێك پر به‌و رێزه‌ی میلله‌ته بانگیان ده‌كات ئه‌وانیش فه‌رموویان لێبكه‌ن و بڵێن به‌لێ میلله‌تی چه‌وساوه ڕه‌نجبه‌ڕ فه‌رمان بكه‌ن با ئێمه جێبه‌جێی بكه‌ین چونكه ئێوه سه‌رده‌مێك له ته‌نگانه‌و تالوكه‌یی و نه‌هامه‌تیدا فه‌رمانی ئێمه‌تان جێبه‌جێ كرد وا ئێستا ئێمه تان هێنایه سه‌ر ته‌خت و كورسی به‌رێوه‌بردن بۆیه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت خزمه‌تان بكه‌ین هه‌روه‌ك ئه‌و خواسته‌ی داوای ده‌كه‌ن بیخه‌ینه سه‌ر چاومان و بۆتان جێبه‌جێ بكه‌ین به‌لام سه‌د داخ ئه‌مانه واده‌رنه‌چوون كه چاوه‌رێمان لێده‌كردن ئه‌مانه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له زمانیان كه به شیری ئه‌م خاكه پاكه كه كوردستانه زمانیان ته‌ر كراوه و بونه‌ته كورد ئه‌وا له ڕووی هزو بیره‌وه سه‌ر به ولات و كلتور‌و ره‌گه‌زێكی ترن ئه‌ویش هزری به‌عس وبیری دیكتاتۆری و فاشیزمه هه‌ربۆیه ئه‌ورۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی پڕ به پێستی هه‌مان سیاسیه‌ت و بیر و كه‌لتوریان هه‌یه كه ده‌سه‌لاتدارانی پێشی ئه‌مان له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌م دیده‌ی وه‌ك كورد به‌كاریان هێناوه،ئه‌مه‌ش پێم وایه بێویژدانیه گه‌ر كه‌سێكی كاسه لێس و موریدی سه‌ر به ده‌سه‌لات پێمان بلێت نمونه‌ت چییه تۆش وه‌لامت لا نه‌بێت ،وه‌لام زۆره به‌لام ئه‌وه زۆر باوه بۆ ئه‌و كه‌سه بێ‌ویژدان و كاسه لێسانه ڕوون بكرێته‌وه كه ته‌نانه نه‌وه‌ی به‌ر لانك و پێنه‌گرتووی ولات و نه‌ته‌وه‌مان له بیریان ناچێت و تا ئێسته‌یش به‌و حه‌یران و لای لایه گۆش ده‌كرێن به‌رپاكردنی شه‌ری ناوخۆیی ساڵی 1993 و به‌رده‌وام بوونی بوو تا كۆتایی 2000 پاشان ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌موو تاوانه ژێر به‌ژێرو نهێنیانه هه‌ر شه‌وكوتی هاولاتیانبه بیانووی سه‌ر به حیزبی فڵا و فیسار تا وون كردنیان و ئه‌نفالكردنیان پاشان هاتنه ناوه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی 17 شوبات پاشی ئه‌و كه هه‌رگیز له یاد ناچنه‌وه چۆن ده‌رسێكی كوشنده‌و سیناریۆیه‌كی واقعی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی پێشوو بوو كه به‌رامبه‌ر هه‌مان میلله‌ت و هه‌مان ده‌نگ و هاواری پڕ سۆز و پڕ ناڵه بۆ ئازاد ی و بژێوی ژیان و یه‌كسانی ئه‌نجامیان دابوو .ئه‌مانه نیشانی نه‌وه‌ی نوێیان دا تا بزانن ئه‌مانه چۆن قوتابیه‌كی كامڵ و گوێرایه‌ڵی سیسته‌می دیكتاتۆری و فاشیزمن ئێتر جیاوازی نییه لای ئه‌وان ئه‌و سیسته‌مه به‌سه‌ر كێدا جێبه‌جێبكرێت ئایا له خودی ڕه‌گه‌زی كورد و هاولاتی هاوخه‌باتی بێت ،منداڵبێت یان پیر چه‌كدار بێت یان بێ چه‌ك جێبه‌جێ بكات، ئه‌و ته‌نها فێركراوه‌و فه‌رمانی پێكراوه كه به‌و شێوه‌یه سیته‌می دیكتاتۆری و فاشیزم به‌ریوه بچێت ئیتر گرنگ نیه كێ ده‌ببێته قوربانی وه بۆچی ده‌بیت بكریته قوربانی .چونكه له جێبه‌جێكردنی سیسته‌می دیكتاتۆری و فاشیزمیدا ده‌سه‌لاتدا رهه‌میشه به نۆكه‌ر و ژێرده‌سته‌كانی ده‌لێت ده‌ستێك زۆره بۆ یارمه‌تی دانی حه‌ق به‌ڵام هه‌زاران ده‌ست كه‌من بۆ كوشتنی حه‌ق ،بۆیه سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان چ رۆشنیران چ نوسه‌رانی ماندوو كردووه له‌وه‌ی تا به ده‌سه‌لاتداران بوترێت فه‌رهه‌نگی سیاسی لێكدانه‌وه‌ی دۆخه سیلسیه‌كان به ووشه‌ی سیاسی ده‌كات وه بۆ هه‌ر سه‌رده‌میك وه‌لامیكی سیاسیش هه‌ڵده‌گرێت چونكه ئه‌مانه نه له فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌لات نه له سیاسه‌ت تێده‌گه‌ن ئه‌مانه كۆنه قوتابیه‌كانی ده‌ستس رژێمه دكتاتۆره‌كانن كه ئه‌وۆركه زۆرینه‌یان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌سه‌لات به ناوی ئاشتی دیموكراسیه‌وه به‌ریوه ده‌به‌ن به‌لام هه‌رگیز رازی نابن له هیچ كه‌س و لایه‌نیێك پێان بڵیت ئێوه هه‌ڵه ده‌كه‌ن یاخود ئێوه پیویسته كاری باش بكه‌ن چونكه ئه‌وان پێیان وانییه نه هه‌ڵه بكه‌ن هه‌رگیز وه نه رێگه‌ی هه‌ڵه‌شیان گرتبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ده‌ی ئه‌وان رێگه به‌وه نادات كه‌س ڕه‌خنه بگڕیت لێان و راستكردنه‌وه‌یان نیشان بدات ده‌لێت بیكوژه ئه‌نفالی بكه وونی بكه ئه‌وه دوژمنی رێبازه‌و فیكری تۆیه هه‌ربۆیه ئێمه‌ش ده‌لێن پێشینان ڕاسته ئه‌وه‌ی له مشك په‌روه‌رده‌ی بكات به‌شی هه‌ر جه‌واڵ درینه ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست