ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كرێت حیزبێكی سیاسی نوێ له كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت
Friday, 03/06/2011, 12:00
ئه‌مرۆ گۆره‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌بی بوونی ململانێ و كێشمه‌كێشمی كه‌سایه‌تیه بالا‌و خاوه‌ن پله تایبه‌ته حیزبی و حكومیه‌كان نارۆن به‌رێوه ،له ئێستادا وا دیاره كه هه‌رگیز نه‌بووه و ناشبێت له فه‌رهه‌نگی سیاسی كوردیدا ووشه‌یه‌ك هه‌بێت به‌ناوی یه‌كڕیزی و ته‌بایی سیاسه‌تی كوردی ،واته ئه‌م یه‌كخستنه وه‌ك خه‌و خه‌یال دێته پێش چاوی هه‌موو هاولایه‌كی تیگه‌یشتووی كوردستان ،ئه‌مه‌ش بۆ بوونی چه‌ندین هۆكار ده‌گه‌ریته‌وه :
1-میلله‌تی كورد به دریژایی مێژوو خاوه‌نی شۆرشێكی میللی جه‌ماوه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه نه‌بووه .
2-به كلتوروكردنی شۆرشه كوردییه‌كان له لایه‌ن كه‌سایه‌تی ناوچه‌یی و خیڵه‌كی هه‌میشه مه‌به‌ست و ئامانجی سه‌ره‌كی بووه به هه‌موو ئاسته‌كانیه‌وه .
3-نه‌زانی و ناكارامه‌یی سه‌ركرده‌كانی شۆرش به پیلانه سیاسیه‌كان و رێكخستنه‌كانی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ژێر یه‌ك هوتاف و دروشمی نیشتمانی .
3-نه‌بوونی هۆشیاری كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی ته‌واو له‌ناو ریزه‌كانی گه‌لدا كه بزانیت بۆ خه‌بات ده‌كات و كێ به‌سه‌ركرده قه‌به‌ڵ ده‌كات یان به پیچه‌وانه‌وه .
4-نه‌بوونی ڕاستگۆیی سه‌ركرده‌یی و بێ متمانه‌یی جه‌ماوه‌ری به شۆرشه‌كان كه هه‌میشه دوو رووی ته‌ریبی یه‌كترین ئه‌مه‌ش زه‌نگی ئاژاوه‌گێری و خۆفرۆشی و مشاری لیك پچران و كه‌رت كردنی نیشتمان و به‌ره‌ی گه‌ل بووه .
كه‌واته ئه‌مانه چه‌ند هۆكارێكن له‌و چه‌ندین هۆكاره‌ی تر كه نایه‌نه باسكردن به سه‌دان و هه‌زاران نوسین و ره‌خنه ،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خه‌ركات وه‌ك تاكێك یان ناوچه‌و پشتێكی جه‌ماوه‌ری یان بنه‌ماڵه‌یی هه‌ستی به به‌هیزی كرد ئه‌وا هۆش و بیری خێرا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی سیاسی ده‌روات و ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كوردایه‌تی خۆیی و هاوكارانییه‌وه نیه‌ت پاكی و ئامانج دروستی خۆی نیشانی گه‌له‌كه‌ی ده‌دات و بانگه‌شه‌ی پشتیوانی و پشتگیری جه‌ماوه‌ری ده‌كات وه‌ك ئه‌و هه‌موو حیزبانه‌ی دیكه كه ئێستا له كوردستانێكی بچوكدا بونیان هه‌یه ،بۆیه ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی حیزبیكی سیاسی نزیكه كه ئه‌ویش بودجه‌ی له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م میلله‌ته بۆ ته‌رخان بكریت و داهات و سامانی میلله‌تی پێ په‌رته‌وازه‌تر ده‌كرێت ،هه‌روه‌ها له‌ویدا كۆمه‌لیكی دین و په‌یدا ده‌بن خۆیانی پیدا هه‌لواسن و خۆیان ده‌كه‌نه ده‌مراست و جاوڕاستی داواكانی میلله‌تی كورد وه‌ك ئه‌مانه‌ی ئێستا كه هه‌ن و هیچیان پێناكرێت،ئیتر گۆمه سیاسیه‌كه تا دیت له‌كوردستان هه‌م قه‌ڵتر هه‌م ڵێڵتر ده‌بێت و هیچ كه‌سیكی به ویژدان نا‌توانیت بنكی ئه‌و گۆمه بپێویت و دیاری بكات تا بزانیت چی تیدایه‌و چی تیدا نییه بۆ خه‌لكێ هه‌ژارو كه‌م ماف و كه‌م ده‌ستی كوردستان ،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه سیاسیه‌كان و فرۆشتنی ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وون ده‌بێت و به هیچ كه‌سیك نادۆزرێته‌وه ئه‌وكات ناچار ده‌بێت هه‌ر بڵێین ره‌حمه‌ت له كفن دز كه ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی زه‌ردو سه‌وزی ئێستای ده‌سه‌لاتدایه ، ئیتر رێك و ڕاست ده‌لێن ده‌ست خه‌نه ژێر سه‌رتان میلله‌تی كورد بۆ خۆتان قوڵ بنون نه یه‌كریزی نه یه‌ك هه‌ڵوێستی و سه‌روه‌ت و سامانی هاوبه‌ش بوونب نییه بن‌و به‌لكو له خه‌ونتدا مفاجه‌یه‌كی وه‌ها ببینیت ئه‌وكات به خونیش بیگیریته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی كورد هه‌ر باشه ..
ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست