نه‌وشیروان موسته‌فاو مه‌لا كرێكار له نێوان هزری نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلام په‌ره‌ستیدا - به‌شی دووه‌م و كۆتایی
Tuesday, 20/09/2011, 12:00
:
ئاینی ئیسلام هه‌رگیز پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه كاری نه‌كردووه كه مرۆڤ خاك و نه‌ته‌وه‌و زمانی خۆی خۆش نه‌وێت دیاره خودای گه‌وره ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی له دێرین زه‌مانه‌وه كردووه له نێوان مرۆڤایه‌تیدا بۆ چه‌ندین بنه‌ماڵه‌و هۆز و خێل وه به ئایه‌تی قورئانی ئاماژه‌ی پێداوه،به‌لام هه‌رگیز ئاینی ئیسلام كاری له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نه‌كردوو كه تۆ ئه‌وه نیشتمان و خاكه‌ی كه له‌سه‌ری ده‌ژیت بیكه‌یته لانكه‌ی مان و نه‌مانت وه بۆت نه‌بێت به هیچ جۆر و مه‌رجێك جێی بهێلیت ئیتدی ده‌بێت تۆ رزق و رۆزیت و ژیان ومردنت له‌سه‌ر ئه‌و پارچه زه‌وی و خاكه بێت كه خودی خۆت به تایبه‌ت و بنه‌ماڵه‌كه‌تی به‌گشتی تێدا له‌دایك بووه ،واته كه‌ی مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر به‌نده‌كانی خودا و ئاینی ئیسلام و گروپی ئیسلامی دروست بوو ئه‌وا ده‌توانن كۆچ بكه‌ن و برۆنه شیوێنكی ئارامتر و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت هه‌بیت خۆیان بۆ قۆناغی رزگاری ئه‌و ناوچانه ئاماده بكه‌ن كه مرۆڤایه‌تی و ئایینی ئیسلام ده‌پوكێننه‌وه،به شێوازیكی رووتر بلێین كۆچ و ڕه‌و بۆ هه‌ر خاك و هۆزو خێل و نه‌ته‌وه و ده‌سه‌لاتێك كه بتوانیت خواناسان و ئایینی ئیسلام بپارێزیت به پێی پیوه‌ری ئیسلامی ئاسایی و ڕێگه پێدراوه له كاتی پێویستی و ناچاریدا ئیتر گرنگ نییه تۆ له ژێر چ سایه‌و شه‌ریعه‌تیكی دونیاوی یان دینی حوكم ده‌كرێیت گرنگ پارێزگاری گیانی موسولمان و هزری ئیسلام وئاینی ئیسلامه ئیدی كێشه نییه با دوور له خزم و نه‌ته‌وه نیشتمان و هاوزمانه‌كانت بیت ،كه‌واته په‌ره‌ستنی خودا‌و پارێزگاری ئاینی ئیسلام كۆڵه‌كه و بنچینه‌ی هزری ئیسلامییه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان تێده‌گه‌یه‌نێت كه هزری ئیسلامی مامۆستا كرێكار نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به شوین و زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاری كراوه‌وه به‌ڵكو ئه‌وه نه‌ته‌وه‌و خاك و ئه‌و میلله‌ته‌ن كه پێویسته خۆبه‌خت بكه‌ن و ببنه قوربانی تا موسولمانان و هزری ئیسلامی بپارێزن له پێناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئیسلامی یان به‌رفراوانكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌ربڵاو بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری گۆی زه‌وی به‌بێ سنور و سانسۆر،مامۆستا كریكار به‌پێی ئه‌و هزره‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌تایبه‌تی و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌بێت بلێت هزری ئیسلامی تاكه مۆمی رووناكی سه‌ركه‌وتنه ئاینی ئیسلام تاكه رێچكه‌و رێباز‌و شه‌ریعه‌ته كه بتوانریت بكریته ده‌ستورێكی هه‌م نیشتمانی و هه‌م جیهانگیر و جێبه‌جی بكرێت،به‌لام نه‌وشیروان موسته‌فا زۆر جیاوازتر و زۆر ته‌سكتر بیر ده‌كاته‌وه واته ئه‌و چڕكدنه‌وه‌ی نه‌وشیروان هه‌یه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان لای هزری كرێكار و هاوبیرانی بایی فلسێكه ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سه‌روه‌ر نه‌بیت تیایدا وه ئاماده نییه هه‌رگیز شانازی به‌و نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌وه بكات به‌ڵكو له رۆژێك ده‌گه‌رێت تا فه‌تحی بیری مرۆڤایه‌تی به ئاینی ئیسلام بكات نه‌ك به دروشمی نه‌ته‌وه‌یی و لیبراڵی مرۆڤكرد ،نه‌وشیروان دۆزه‌خی نیشتمان به به‌هه‌شتی ده‌روه‌وه‌ی نیشتمان ناگۆرێته‌وه نه‌وشیروان دلۆپێك له ئاوی نیشتمان و مسقالێك له خاكی ئه‌و نیشتمانه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا له‌دایك بووه به سه‌دان ئایه‌ت و ئایینی ناگۆرێته‌وه،نه‌وشیروان به‌پێی هزری نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی ئه‌گه‌ر هاتوو ناچار بكرێت به‌وه‌ی ده‌بێت خوا یان نیشتمان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت به دڵنییایه‌وه نه‌وته‌وه‌و نیشتمان هه‌ڵده‌بژێریت واز له خوا‌و هه‌ر ئایینێك دێنیت كه پێشتر باوه‌ری پێی هه‌بووه واته باوه‌ری تایبتی لای ئه‌و ده‌ركری بگۆردریت یان زینده به‌چاڵبكریت له پێناوی به‌رژوه‌ندی و ئازادی نه‌ته‌وه‌و خاك و زمان ونیشتمان به‌خت بكریت به‌لام ئه‌مه له هزری كرێكار و ئیسلام په‌رستیدابه‌گۆشه‌ی سه‌دوهه‌شتا جیاوازه و یه‌ك ناگرێته‌وه،كه‌واته بیری لیبراڵی و سۆشیاڵی لای نه‌وشیروان ئایینه نه‌ك ئایینی ئیسلام واته ئه‌و باوه‌ری وایه ئایین پێویستیه‌كی تایبه‌تی و كه‌سییه نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی و گشتگیر،ئه‌و پیی وایه تۆ ئازادی له‌وه‌ی خودایه‌ك و ئاینیكت هه‌بیت به‌لام بۆت نییه بیسه‌پێنیت به‌سه‌ر گشت مرۆڤایه‌تیدا و كۆیله‌و ژێر ده‌سته‌ی خودای خۆت و دینی خۆتی بكه‌یت چونكه هه‌موو مرۆڤێك سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی چ جۆره ئایین و خودایه‌ك ده‌كاته شه‌ریعه‌ت و ده‌ستوری تایبه‌ت به خۆی ئیتر تۆش سه‌ربه‌ستی ،واته به‌زۆر سه‌پاندن له بیری لیبرالی و نه‌ته‌وه‌ییدا كوفره‌و رێگه‌ی نابێته‌وه ته‌نها ئازادی نه‌بێت پێویسته بسه‌پێنرێت و بچه‌سپێریت هیچی تر ناسه‌پێت ،وه ئه‌وه‌شی كه رێچكه‌و رێبازی شۆرشی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دیاری ده‌كات خودی ئه‌و ئاوات و ئامانجانه‌یه كه هه‌ر هاولاتیانی ئه‌و هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ربه‌ستی و ئازادی خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی جیاواز له یه‌كتری دیاری كردووه خۆ پێده‌چیت ئه‌وه هزره‌ی لای نه‌ته‌وه‌یه‌ك به بنه‌مای ئازادی و رزگاری خاك و نیشتمان و زمانه‌كه‌ی داده‌نرێت لای نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر به‌ژێر ده‌سته‌یی و بنده‌ستی ته‌ماشا بكرێت واته رێبازی و رێچكه‌ی ئازادی جیاوازه له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا كه‌واته ده‌ستور و بنه‌ما یاسایه مرۆڤ كرده‌كانیشیان هه‌ر جیاواز ده‌بێت ،به پێچه‌وانه‌ی هزری ئیسلامی كه له ده‌رچوون له ئایه‌تێكی خودا ده‌رچوونه له دین و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و رزگاری مرۆڤایه‌تی ،له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه بوترێت هزری ئیسلامی ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌سه‌ر رزگاری بیری مرۆڤایه‌تی ده‌كات بۆ یه‌كتاپه‌ره‌ستی و ئیسلام ناسی ئه‌وه‌نده كار له‌سه‌ر رزگاری بیری خاك و نه‌ته‌وه‌و زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناكات روونتر بوترێت ئاینی ئیسلام هزری مرۆڤ ئازاد ده‌كات له كۆیلایه‌تی مرۆڤه بالاده‌ست و زڵهێزه‌كان و ژێرده‌سته‌یی فره‌خودایی نه‌ك بیری لیبرالی و ناسیۆنالیستی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی،به‌لام بیری نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی و نه‌وشیروان وهاوراكانی به‌گشتی ده‌ڵێت تۆ گرنگ نییه چۆن بیر له‌خۆت ئه‌كه‌یته‌وه‌گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن بیر له نه‌ته‌وه‌وخاك و نیشتمانه‌كه‌ت ئه‌كه‌یته‌وه واته ئه‌گه‌ر هزری هه‌موو مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر كۆیله‌ی یه‌كتر بن و سوژده بۆ یه‌كتر یان گه‌وره‌تر و به‌هێزتر له خۆیان ببه‌ن گرنگ نییه به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ خاك و زمان‌و نیشتمانه‌كه‌ت نه‌كه‌یته كۆیله‌و ژێرده‌سته‌ی جگه له میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت، به‌و پێیه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه كه بوترێت له بیری نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستیدا تۆ ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك بووه كاربه‌ده‌ست و له هه‌مان خاك و نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و زمانی خۆت بێت به سته‌م و ناڕه‌وایی سیسته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌رێوه ببات باشتره له‌وه‌ی بێگانه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر چی ئازادیت بۆ ده‌سته‌ربه‌ر بكات و سوكایه‌تی به مێژوو و خه‌بات و بیر نه‌ته‌وه‌یت بكات ،له كۆتایدا ته‌نها ئه‌و پرسیاره ده‌پرسین كه سه‌دان پرسیاری تر به‌دوای خۆیدا دهێنێت و له عه‌قڵ و ژیری هه‌ر كه‌سیكدا جێگیری ده‌كات، ده‌پرسین له كرێكار‌و و هه‌ڵگرانی هزری ئیسلامی و ئیسلام په‌ره‌ستی هه‌روه‌ها ده‌پرسین له نه‌وشیروان و هه‌ڵگرانی هزری نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی ئێوه له چ نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی ودینی بۆ نه‌ته‌وه ونیشتمانه‌كه‌تان یه‌كده‌گرنه‌وه واته چین ئه‌و بنه‌ما نوێیانه‌ی كه بتوانێت هزری نه‌ته‌وه و نیشتمانیتان هاورێك بكات له‌گه‌ڵ هزری ئاینی و جیاوازیه‌كانتان تا ده‌رئه‌نجام له یه‌ك قاڵبدا په‌یكه‌ری كوردپه‌روه‌ری دروست بكات ؟...
تێبینی:خوێنه‌ران و نوسه‌رانی به‌رێز له‌به‌ر كه‌می كات نه‌متوانی درێژه به‌م بابه‌ته بده‌م هیوادارم ئێوه‌ی ئازیز بتوانن زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتری بكه‌ن به هیوای سوودی زیاتر بۆ هه‌موولایه‌كمان،پاشان له‌گه‌ڵ رێزی تایبه‌تم بۆ هه‌ردوو به‌رێز نه‌وشیروان موسته‌فاو مامۆستا كرێكار كه به نموونه باسكراون له‌م بابه‌ته‌دا..
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست