کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بۆ دوژمن رێویی و بۆ میلله‌ت شێرن

Sunday, 21/08/2011, 12:00





سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌ درێژایی میژوو تا ئه‌مڕۆ نه‌ بیستومانه‌ نه‌ بینیومانه یه‌ك ڕیزو یه‌كده‌نگ بن به‌رووی هه‌ر هێرش و مه‌ترسیه‌ك كه‌ زیانی بۆ خاك وگیانی هاولاتیانی میلله‌تی كوردی هه‌بێت ،له‌ هه‌ر كاتێكدا ئه‌و مه‌ترسیه‌ ده‌ره‌كییه‌ بووبێته‌ راستی ئه‌و سه‌ركرده‌ دوفاق و درۆزنه‌كانی میلله‌تی كورد كه‌وتوونه‌ته‌ كاسه‌ لێسی بێگانه‌وه‌ دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مان ،ئێمه‌ به‌ درێژایی مێژووی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری ئه‌م سه‌ركرده‌ به‌ناو شۆرشگێرو كوردپه‌روه‌رانه‌ نه‌زانرا و نه‌بیسترا كه‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان توانیبێتیان هه‌ر هیچ نه‌وبێت بتوانن كه‌له‌سه‌ڕكی دوژمن به‌دیاری بۆ میلله‌تیان بهێننه‌وه‌ یان له‌شه‌ری ده‌سته‌و یه‌خه‌دا بتوانن 10 سه‌ربازی دوژمن به‌دیل بگرن یان به‌كوشت بده‌ن به‌داخه‌وه‌ یاداشتی شۆرشی كوردی له‌و جۆره‌ داتا و زانیاریانه‌ی تیدا نییه‌ هه‌موو كات به‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ میلله‌تی كوردییان به‌ فیرو داوه‌ كه‌ گوایه‌ زه‌بری جه‌رگ بڕیان له‌ دوژمن داوه‌ ئه‌ی كوا بۆ ئێسته‌ له‌و جۆره‌ چالاكیانه‌ نابیستین خۆ ئێسته‌ له‌ جاران باشتركرده‌وه‌كانتان ده‌بیسترێت و ده‌بینرێت و له‌ جاران زیاتر دوژمنان له‌ هه‌وڵی داگیركردنی خاك و تاڵانكردنی سامانی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌عریفی نه‌ته‌وه‌مانن ،نه‌خێر ئێوه‌ هه‌ر كونه‌ درۆ بوون بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌رگیز هه‌والێكی دروستان بۆ دڵی دایك وباوكی جه‌رگبڕاوی ئه‌و شه‌هیدانه‌تان نه‌بووه‌ كه‌ له‌سه‌ر خوێنی ئه‌وان بوون به‌‌ خاوه‌نی پایه‌و مایه‌ و سه‌روه‌ت و سامانی بێشومار ،خۆ شێسته‌ توركیاو ئێران هه‌رماون و دوژمنانی تر با بوه‌ستێت ئه‌وتا رۆژانه‌ ده‌بینین و ده‌بیستین كه‌ ژۆن فرۆكه‌یجه‌نگی توركیاو ئێران به‌ربوونه‌ته‌ گیان و خاك و ماڵی ئه‌م میلله‌ته‌و وه‌ك مڵهی ژێر زه‌وی‌ كون كونمان ئه‌كه‌ن خۆ ئێسته‌ له‌ هه‌موو جار زیاتر خاوه‌ن هێزن و له‌ هه‌موو جار زیاتر میلله‌ت داوای هه‌ڵوێست و شكاندنی رۆژووی بێده‌نگیتان لێده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ست دریژییه‌ یان ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ وه‌ك رێوی كلكی خۆتان به‌ دوای خۆتان ڕاكێشاوه‌ ده‌لێن با حیزو سه‌لامه‌ت بژین و شه‌ڕی خۆترێنتان پێناكرێت ده‌ی باشه‌ ئه‌و هه‌مووه‌ موچه‌ خۆری هێزی ناوخۆو به‌رگری و پێشمه‌رگه‌تان بۆ چییه‌ دیاره‌ بۆ رووداوێكی تری وه‌ك 17 شوبات ئاماده‌تان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ زه‌بری جه‌رگ برله‌ میلله‌ت بوه‌شێنن باشه‌ ئێوه‌ بۆ له‌به‌رامبه‌ر میلله‌ت هێنده‌ ده‌ست و مه‌چه‌ك سه‌خی وكراوه‌ن چه‌كه‌كانتان بۆ هێنده‌ له‌سه‌ر پێیه‌ له‌ كورترین ماوه‌دا جه‌سته‌ی چه‌ندین گه‌نج و لاوی بێزمان و بێنان و بێماف خه‌ڵتانی خوێنی شه‌قامه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن ،ئێوه‌ بۆ میلله‌ت وه‌ك شێرن ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ میلله‌ت نایه‌وێت خوێنی برای كورد به‌ده‌ستی كورد برێژرێت دڵی دوژمنی پێخۆش بكات به‌ڵام ئێوه‌ی بێچاو ڕوو نمه‌ك به‌ حه‌رام گوێتان لێی نییه‌ وه‌گه‌ر نا نه‌ ئێوه‌و نه‌ ئه‌وانه‌شی وه‌ك رێوی خۆتان ئاسا خزمه‌تی سیاسه‌ت و ولاتیان ده‌كه‌ن به‌رگه‌ی توڕیی چه‌ند رۆژێكی كورد ناگرن و گه‌ر زوو نه‌یه‌نه‌ ده‌نگ ئه‌وا دوور نییه‌ به‌ده‌ردی رژێمه‌كه‌ی تونس و میسر ئه‌وانی دی بچن ،باشه‌ بۆ خۆپیشاندان بۆ ئازادی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت له‌ لایه‌ن گه‌نجانی بێچه‌ك و كوردپه‌ره‌ر و به‌شخوراو خێراو ده‌ست به‌جێ سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌یكه‌ن به‌ هه‌ڵاو ده‌لێن ده‌ستی له‌ پشته‌ دیاره‌ ده‌سته‌كه‌ یان ئێرانه‌ یان توركیایه‌ یان عه‌ره‌به‌ كه‌ وا نییه‌ باشه‌ ئه‌وه‌ ئێران توركیا خۆیان هاتوون ئه‌تورێین به‌سه‌رتانا بۆ نارۆن سه‌نگه‌ریان لێبگرن و بێده‌نگیان بكه‌ن و ئه‌وه‌تا له‌ باشوریش عه‌ره‌ب وا قه‌تڵ و عاممان ده‌كا.ئه‌وه‌ با باسی كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕاوه‌كان هه‌رنه‌كه‌ین ئه‌وه‌ بڤه‌ی سیاسیه‌ نابێت هیچ بوترێت خۆش شۆرش و خۆش سیاسی ئه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد ئێمه‌ بۆ ڕیش رۆیشتین وا خه‌ریكه‌ سمێلیش ده‌خه‌ینه‌ بانی ئێمه‌ وامانزانی هه‌ركه‌ركوك و ناوچه‌دابڕاوه‌كان له‌ژێرده‌ستمان نییه‌ نه‌مانزانی پایته‌ختی هه‌رێم كه‌ هه‌ولێره‌ ئه‌ویش له‌ مه‌ترسیدایه‌ و سه‌ركرده‌كانی كوردیش به‌ خه‌یاڵی خاویدا نایه‌ كه‌ چ به‌سه‌ر ئاینده‌یی میلله‌تی كورد و نه‌ته‌وه‌ و خاكی كوردستان گوزه‌ر ده‌كات ‌ ....

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە